زه‌به‌نگ به‌هادین: داهاتوى حیزبه‌كانى كوردوستانى باشوور.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ دواى له‌ ده‌ستدانى كه‌ركوك و شكست له‌ ریفراندۆمدا ئه‌وه‌ى كورد به‌ ده‌ستیهێنا دۆرانه‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانه‌ , كه‌ڵه‌كه‌بوونى هه‌ڵه‌كان و گه‌نده‌ڵى و بێ یاسایى و دیكتاتۆریه‌ت و نه‌بوونى دیموكراسیه‌تى له‌ ده‌ستاو ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات داینه‌مۆى زوو پێگه‌یشتنى ئه‌م شكسته‌ گه‌ورانه‌ بوون, یه‌كێتى و پارتى و یه‌ككگرتوو به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌م شكستانه‌ن. هه‌رچى گۆران و كۆمه‌ڵیشه‌ به‌ رپرسیارێتى خۆیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ چونكه‌ ئه‌وانیش به‌شێكن له‌ ئه‌م نمایشه‌ سیاسى یه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ته‌ختى شانۆى كوردى ده‌كرێت, هه‌تا ئه‌م ساته‌ش گۆران له‌ دۆخه‌ قۆزاخه‌یى یه‌كه‌ى نه‌هاتۆته‌ ده‌ره‌وەو بگره‌ ئێستا وه‌ك فریادره‌س له‌ بن باڵى یه‌كێتى و پارتى ئیش ده‌كات.
ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێم زۆ خراپتره‌ له‌ دۆخى ساڵى نه‌وه‌ده‌كان و رۆژ له‌ دواى رۆژ به‌ره‌و دوا پاشه‌كشه‌ ده‌كات و داده‌روخێت, هه‌موو ئه‌م شكستانه‌ پێشبینى كراو بوون له‌ سایه‌ى ئه‌م ده‌سه‌لاتدارانه‌ى هه‌رێمه‌وه‌, ئێستاش گه‌ر به‌ هه‌مان عه‌قلیه‌ت و هه‌مان كاراكته‌ره‌وه‌ بره‌وبدرێته‌وه‌ به‌ حوكمرانى له‌ كوردوستان شكستى زیاتر ئه‌چێنینه‌وه‌, ره‌نگه‌ یه‌كێتى و پارتى درك به‌وه‌ نه‌كه‌ن ئه‌وان له‌ دۆخێكى هێند لاوازدان به‌غداد ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نى یه‌ دانیشتنى ئاسایى بكات له‌ گه‌ڵیاندا, وه‌ ئێران و توركیاش ئێستا ئه‌وانیان ناوێت و به‌غدادى تازه‌یان به‌لاوه‌ گرنگه‌.
ئه‌م دۆخه‌ تاكه‌ى وا ده‌مێنێته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌یه‌, ئه‌مریكى یه‌كان كوردوستانیان به‌ هه‌مان سیستمى حوكمرانى پێشو ناوێت, وه‌ ناشیانه‌وێت كوردوستان بكه‌وێته‌ ژێر ده‌ستى به‌غداد و ئێرانه‌وه‌, به‌ڵام به‌رێوه‌بردنى كوردیش به‌م دۆخه‌ ئاڵۆه‌زه‌وه‌ ئاسان نى یه‌ بۆ ئه‌مریكى یه‌كان, بۆیه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌مریكى یه‌كان سه‌ر له‌نوێ ماڵى كوردى رێكده‌خه‌نه‌وه‌ به‌ وویست و ئامانجى خۆیان, مانه‌وه‌ى ده‌م و چاوه‌كان ئه‌و گرنگى یه‌ زۆره‌ى نى یه‌ لاى ئه‌مریكى یه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وان گرنگى به‌ كونترۆڵ كردنى هێزى كوردوستانى باشور و ئابوورى لایان گرنگه‌, ئه‌مریكى یه‌كان پلانیان هه‌یه‌ بۆ داهاتووی پێشمه‌رگه‌ بچێته‌ ژێر ده‌ستى خۆیانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌هێزى بكه‌نه‌وه‌ وه‌ك چه‌كى ئاماده‌ هه‌میشه‌ به‌رامبه‌ر به‌غداد و ئێران بتوانن به‌كارى بهێنن, توركیاو ئێران له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ كاریگه‌ریان نابێت له‌سه‌ر كوردوستانى باشوور به‌و راده‌یه‌ى پێشوو, چونكه‌ رووداوه‌كانى چه‌ند مانگى پێشوو ئه‌وه‌ى نیشانداین كه‌ ئه‌وه‌ى ویست و پلانى ئه‌مریكى یه‌كان بێت ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ دى له‌م ناوچه‌یه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردوستان له‌م دۆخه‌ى ئێستادا ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت تا ماوه‌یه‌كى داهاتو بتوانن به‌ پێوه‌ بمێننه‌وه‌ به‌ تایبه‌تى یه‌كێـى و پارتى, چونكه‌ پارتى ئێستا ترسى ئه‌وه‌شى له‌سه‌ره‌ كه‌ نه‌هێڵرێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق بكات, به‌مشێوه‌یه‌ پارتى ده‌ هه‌نگاوى تر به‌ره‌و دواوه‌ ده‌كشێته‌وه‌, ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ى پارتى كردى له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى توركیا گه‌یاندى یه‌ حاڵەتى سڕ بوون و له‌ قاچ كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ر عێراقیش به‌ ته‌واوى له‌ ده‌ست بدات ئه‌و كات پارتى هێنده‌ى سوشیالیستى لێ دێت و ده‌پوكێته‌وه‌, ئه‌مه‌ ترسى پارتى یه‌ ده‌یه‌وێـت به‌ هه‌ر جۆرێك بێت له‌و دۆخه‌ رزگارى بێت، بۆیه‌ هه‌وڵى مانه‌وه‌ى خۆى ئه‌دات له‌ لوتكه‌ى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتى كوردى ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمیش نه‌بێت ئه‌وا له‌ پشت په‌رده‌كان و به‌ شێوازى جیا جیا جێگا بۆ بریاره‌كانى بارزانى ده‌كه‌نه‌وه‌و و ویستى مانه‌وه‌ى خۆیان ئه‌سه‌پێنن, دۆخى ئێستاى كوردوستان له‌ خراپییدا جێگیره‌و له‌م دۆخه‌ خراپتر نابێت، به‌ڵام بۆ ساڵى داهاتوو گۆرانكارى له‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكىیدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كوردوستانى باشور ده‌بێـت، چونكه‌ ئه‌مریكا تا ئێستاش كورد به‌ هاوپه‌یمان داده‌نێت، به‌ڵام به‌ پێ ى ویسته‌كانى خۆى. ده‌بێت گۆران و ئه‌و حیزبانه‌ى تازه‌ دروست بوون به‌ زیره‌كى و ئازایانه‌ مامه‌ڵ‌ بكه‌ن و ئاراسته‌ى سیاسى خۆیان دابرێژنه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخى نوێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ببنه‌ جێگره‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌ حوكمرانى و باشكردنى سیستمى به‌رێوه‌بردنى ووڵات. وه‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ى ئێستا ئاوا كار بكه‌ن و ئه‌مه‌ سیاسه‌تیان بێت ئه‌وه‌ داهاتوو به‌شه‌ شكستى ئه‌وانیش داده‌نێت و پێیان ده‌به‌خشێت ئه‌و كات ئه‌مریكى یه‌كان جێگره‌وه‌ى جیاوازیان ده‌بێت له‌ ده‌رەوه‌ى ئه‌م حیزبانه‌ى كوردوستانى باشوور، كه‌ ئێستا كارى سیاسى ده‌كه‌ن له‌ گۆرپانه‌كه‌ .