گەیلان عەباس: خەباتی پەرلەمانی كورد لە توركیا.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

نوێترین لێکۆڵینەوەی ژوری تویژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە، ئامادەکردن و نوسینی ” گەیلان عەباس – ئەندامی ژوری توێژینەوەی سیاسی”ه
لەم راپۆرتە شیکارییەی ژوری توێژینەوەی سیاسی تیشک خراوەتەسەر خه‌باتی سیاسی کورد له‌ تورکیا، به‌ دیاد‌یکراویش خه‌باتی په‌رله‌مانی له‌دوای ساڵی (1990)، له‌و نێوانه‌دا باس له‌ ئه‌زمونی پارته‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان کراوە بۆ گه‌یشتن به‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ هه‌په‌وه‌ بۆ هه‌ده‌په‌.
لە راپۆرتەکەدا هاتوە “کوردانی تورکیا پاش تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی هه‌شت پارتی سیاسی و دوای (25) ساڵ، سه‌رئه‌نجام توانیان بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژوی تورکیادا له‌رێگه‌ی پارتێکی سیاسییه‌وه‌ بگه‌نه‌ په‌رله‌مانی تورکیاو به‌ربه‌ستی (10%) په‌رله‌مانی له‌ دو هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2015) تورکیادا له‌رێگه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لانه‌وه‌ تێپه‌ربکه‌ن وئەوەش هۆشداری دایه‌ ده‌سه‌لاتدارانی تورکیا، هەروەها ئاماژه‌یه‌کیش بو له‌به‌رده‌م به‌هێزبونی کورد له‌ تورکیاو ئاراسته‌کردنی دۆزی کورد له‌ تورکیا بۆ دۆزێکی فه‌رمی و کارکردن له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆکردنی کورده‌کان له‌ تورکیا له‌روی ئه‌رک و ماف و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه‌”
له‌ ئێستاشدا، پاش چڕکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌ردو پارتی (ده‌به‌په و هه‌ده‌په‌)و ده‌ستگیرکردنی لەشکرێک لە سیاسەتمەدارو چالاکوانی سیاسی و رۆژنامەنوسانی کورد له‌ تورکیا، به‌تایبه‌ت دوای هەوڵی کوده‌تاکه‌ی (15 ته‌موزی 2015)، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌م پارته‌ کوردیانه‌ش هاوشێوه‌ی پارته کوردییه‌کانی رابردو، هه‌مان چاره‌نوس چاوه‌روانیان بکات و یاساغکردن و داخستنی پارتەکەیان‌ ببێته‌ کارتی ئاینده‌ی حکومڕانانی تورک له‌به‌رامبه‌ر چالاکانی کورد. له‌به‌رامبه‌ردا کوردانی تورکیا ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌م دۆخێکی نوێ و ده‌ستبردن بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی نوێ،‌ له‌ پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ تێکۆشان و ‌خه‌باتی په‌رله‌مانی بۆ زیاتر داکۆکیکردن له‌ دۆزی ره‌وای نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌‌یان له‌ تورکیادا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر خەباتی پەرلەمانی کورد لە تورکیا