هێمن عبدلقادر: دیوەکەی تری کوردبوون.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو قەبیلانەی کە لە دارستانەکانی ئەمازۆن و بیابانەکانی ئەفریقا ئەژین و تا ئێستاش بە دەوری ئاگردا ئەسوڕێنەوە کاتێک وورچێک یان پڵنگێک هێرشیان بۆ ئەهێنێت دەست بەجێ هەر هەموویان یەک ئەگرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکان، بەڵام ئێمەی کورد

(حەشد) هات یەکمان نەگرت
(داعش) هات یەکمان نەگرت
ئەنفال کراین یەکمان نەگرت
، کیمیاوی باران کراین یەکمان نەگرت
ئاوارە کراین، هەر یەکمان نەگرت

شێرکۆ بێ کەس هەموو جارێک ئەی ووت: لە سەر تەپۆڵکەیەک دەیان هەزار گەنجمان دا بە کوشت، تەنانەت قەلەباچکەش ئامادە نەبوو لە و شوێنە ڕیقنەش بکات. دروست ئەمەیە کورد بوون نەک ئەوەی کە بە تۆیان ووتووە.
رۆژی سەد پەیام بۆ بەغداد ئەنێرن هەر جوابیشیان نادەنەوە کەچی پێیان عەیبە تەنەزول بۆ براکانیان بکەن کە لە گۆشت و خوێن و ڕەگەز و پشتی خۆیانن، ئامادەین سازش بۆ هەرچی دوژمن هەیە بیکەین، وەلێ پێمان شەرمە دەست بکەینە ملی یەکتری. سەد وەرەقەی سپی بۆ دوژمنەکانمان ئیمزا ئەکەین، وەلێ یەک دێری باش لە یەکتری وەر ناگرین.
ئەم دۆخە پێش ئەوەی مەحکوم بێت بە لێکدانەوەی (سیاسی) و لێکدانەوەی (ڕۆژنامە نووسی) مەحکومە بە لێکدانەوەی (کۆمەڵناسی) و (مرۆڤناسی)،
نا … تۆ دیقەت بدە بزانە لە ناو خزمەکانتا لەگەڵ چەند کەسیان قسەت نیە ؟
بزانە چارەی چەند دراوسێت ناوێت !
بزانە لەو شوێنەی کاری لێ ئەکەیت بزانە ڕقت لەچەند کەسە؟ بزانە ڕۆژانە لەگەڵ چەند کەسدا لە گرفتدای ؟ بزانە لەناو هاورێکانی فەیس بووکتا رۆژانە لە ژێر لێوەوە جنێو بە چەندیان ئەدەیت.
بزانە کەسێک کە لە من و تۆ دەنگی خۆشترە، یان جوانترە ، یان خوێنەوار ترە، بزانە ڕۆژانە چەند جار ئەیشکێنین، چەند تۆمەتی بۆ دروست ئەکەین، تەنها بۆ ئەوەی کەمێک ئەو دەروونە نە خۆشەی خۆمان لەسەر حسابی ئەوانی تر تیمار بکەین.
ڕێک و دروست ئەمە ئەو دیوەی تری (کورد بوون)ە، کە تا ئێستا کەس پێتی نەوتووە،
بۆیە ئەو قەبیلانەی کە تا ئێستاش بە گەڵای (مۆز) و (مانگۆ) عەورەتیان دا ئەپۆشن لە من و تۆی کورد عاقڵتر و فامیدە ترن.
کورد بوون وەکو قەرزاری وایە ڕۆژێک زوتر بیدەیتەوە شەوێک زیاتر بە ئارامی ئەخەویت.

نوقتە سەری دێڕ …………

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت