هاتنی قاسمی سلێمانی و سیناریوی پاڕانەوەی پارتی.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەختیار شارەزوری:

دوای 16 ئۆکتۆبەر پارتی لە دۆخێكی پڕ شکستا دەژی، دوای ئەوەی هەمو ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ هەرێم هەبو، پشتیان تێکرد و پشتیوانی توندی عەبادیان کرد، کە دەبو مسعود ئەوەی بزانیایە قۆناغی دوای شەڕی داعش کارکردنە بۆ پتەوکردنی عێراقێکی یەک پارچە و سوریایەکی یەک پارچە نەک خەونی هەڵوەشاندنەوەی سایکس بیکۆ کە جگە لە سیناریوی ئیسرائیل بۆ دەستکەوتنی کارت هیچی تر نەبو، دوای ئەم شکستە و داخستنی هەمو دەرگاکان لە پارتی، ئامادە نەبونی عەبادی بە هیچ گفتوگۆیەک تەنها مەرجی هەیە، پارتی دەیەوێت هەرچۆنێک بێت ڕو بەڕوی دادگا نەبێتەوە، بۆ ئەمەش پەنا بۆ هەمو شت دەبات، ئەوەی دەبێت بیزانین پارتی بە کلتوری خێڵ کار دەکات، پێ ی وایە شکۆی سەرۆک خێڵەکەیان شکاوە، بۆیە بەگیانی تۆڵەوە بە دوای دەرچەیەک دەگەڕێت هەقی 16 ئۆکتۆبەر بکاتەوە، ئەوەش دەزانین 66 ی بەرامبەر کرا لە 78 لە هەکاری تۆڵەی خۆی دەکاتەوە، لەسەری ڕەش حەسرکرا، بە 31 ئاب هەقی کردوە، ئێستەش هیچ وڵاتێک نیە بیهێنێت وەک 31 ی ئاب، دەزانی جاشایەتیش نەماوە ، هەر بۆیە دەیەوێت لە ڕێ ی قاسمی سلێمانیەوە گەورەترین تەنەزول بکات تا بتوانێت لە دوا ئەنجامەکانی 16 ئۆکتۆبەر دەربازی ببێت، تا سەرانی کورد نەدرێن بە دادگا بەتایبەت سەرۆک خێڵەکیان کە مسعودە، سیناریۆی ئەم جارەی پارتی دوای نامەی پرسەکەی بۆ قاسم دێت، کە زیاتر نامەیەکی پاڕانەوە بو وەک لەوەی نامەی پرسە بێت، پارتی دەیەوێت لە ڕێگەی ناکۆکیەکانی شیعەوە بتوانێت سود وەرگرێت، ئەمەش بە دو ئاراستە دەکات ، یەکەم لە ڕێگەی قاسمەوە و دوەم لە ڕێ ی مالیکیەوە، هەمو هەوڵیشی سەرەتا بۆ ئەوەیە کە مسعود بارزانی نەدرێت بەدادگا، ئەو دەیەوێت کارتی هاوکاری کردن بەکار بهێێت دژی ئەمریکا وەک لە نامەی پرسەکەدا نوسراوە ئەمریکا غەدری لێکردوین و ئێران پشتیوانمان بوە …. سیاسەتی بادانەوە .

پوختە: پارتی لە ئێستادا
1- تورکیا بە ئێرانی فرۆشتوە لە بەرامبەر پاراستنی سنورەکانی لە ڕۆژئاوادا .
2- ئەمریکا لە ڕێ ی روسیاوە لەگەڵ ئێران ڕێکە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردوە، تا دوای شەڕی کۆریای باکور.
3- پارتی بوەتە کارتی هەڵبژاردنەکان و هۆیەک بۆ ڕیکلام کردنی پێش هەڵبژاردن لە نێوان کێشمەکێشی باڵەکانی شیعەدا مالیکی و عەبادی ( دوا جار ئەم ململانێیانە تەنها سیناریون و پلانی قاسمی سلێمانیە بۆ سەر لێتێکدانی بەرمبەرەکانی ).
4- پارتی دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت سەرانی کورد نەدرێن بەدادگا.
5- لە ڕێ ی قاسمی سلێمانیەوە دەیەوێت پێش کۆتایی هێنان بە کیانی سیاسی هەریم و کوژاندنەوەی سیادی هەرێم، لە ڕێگەی بیرە نەوتیەکانی خورمەڵەوە، بەوەی تەسلمی ناکات تا داواکاریەکانی جێبەجێ نەکرێت، کاری خۆی بکات.
6- لە ناوخۆشدا هەوڵ دەدات یەکێتی بەتەواوەتی بێنێتە ژێر دەستی کۆسرەت و مەلا و و تا وەک دواین سیناریو خۆی لەو بەرگەدا بشارێتەوە.