محەمەد بەرزی: کەپسە و یەکگرتووی ئیسلامی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە یاری بالەدا سێ یاریکەر لە ڕیزی پێشی پێشەوەدان، ئەرکی سەرەکی نێوەڕاستەکەیان، بەرزکردنەوەی تۆپەکەیە بۆ دوو یاریکەرەکەی تەنیشتی، جا هەرکام لەو یاریکەرانەش بواری بۆ ڕەخسا، ئەوا گورج خۆی بەرزدەکاتەوە و بە هەموو تین و تاوی خۆیەوە کەپسەی زۆر بەهێز و قایم لە تۆپەکە دەدات. بێگومان زۆر دەمێکە یەکگرتووی ئیسلامی هەمان ڕۆڵی ئەو یاریکەرە دەبینێ، کە بەردەوام تۆپەکە بۆ پارتی و یەکێتی بەرزدەکاتەوە و ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان کەپسە دەگرنە تەپڵی سەری ئەو میللەتە بێ دەرەتانە کڵۆڵ و برسییەی، کە بە دەست ئەم سێ یاریکەرە دۆڕاوانەوە لە ژیان و گوزەرانی خۆیان بێزار بوون. ئەوەی جێگای داخە، یەکگرتوو لە ڕۆژی دروستبوونییەوە و تا ئەمڕۆ لە لایەن دەستەڵاتەوە لە هەموو لایەنەکانی تر زیاتر ڕووبەڕووی کوشتن و گرتن و ڕاونان و بارەگا سووتاندن بۆتەوە، کەچی کەس لەوە ناگات بۆچی ڕیشی درێژی خۆی داوەتە دەست ئەو دەسەڵاتە و واز لەو ڕۆڵە ناشیرینانە ناهێنێت و لە کێشەکاندا پشت دەکاتە هەق و لایەنی زۆردار و بێدادی دەگرێت. ئاخر هەر فراکسیۆنەکەی ئەوان بوو لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، شکستییان بە کۆبوونەوەکەی 19 ی ئابی 2015 پەرلەمان هێنا ، ئەنجامەکەشی بە داخستنی پەرلەمان و مانەوەی مەسعود بارزانی بە نایاسایی لەسەر کورسییەکەی شکایەوە و کارەساتی ریفڕاندۆمی بە دوای خۆیدا هێنا ، کە لەمەشدا یەکگرتوو پاڵپشتی ئەو پڕۆسە بێ بنج و بنەمایە بوو، کە نیوەی خاکی نیشتمانیان لە دەستدا و ڕۆژی کوردیشیان گەیاندە ئەم ڕۆژە ناخۆشەی ئەمڕۆ، کە خەڵکی بۆ کۆتایی هێنانی ئەو حکومەتە زاڵمە، بەسکی برسی و گیرفانی بەتاڵ و سنگی خوێناوییەوە دەڕژێنە سەر شەقامەکان، کەچی یەکگرتوو دەیەوێت وەک دارشەق بچێتەوە ژێر باڵی ئەو دەسەڵاتە شکستخواردووەی، کە وەک کاسەی چەوری لێهاتووە، بە هیچ نسکۆیەک تەڕ نابێ . ئەرێ دەسەڵاتێک ڕۆژانە هەزاران جار لە قاڵبی بدەی هەر خوار بێ و 27 ساڵیش بێ تا تووکی سەری لە قەرز و گەندەڵییەوە ئاڵابێ، ئێستا چۆن چۆنی دەتوانێ بە تەنها 20 ڕۆژ چاکسازی بکات .
ئەوەی شایانی باسە پێویستە ئیسلامی ڕاستەقینە، ئاو لە ئاستی ڕاستگۆیی بوەستێت ، لە گەردنی بدەن پشت نەکاتە هەق، تا سەر ئێسقان دژی زوڵم و زۆر و ستەم بێ . باشە کیێ هەیە ئەمڕۆ نەزانێ ، کە ئەم دوو بنەماڵە خۆسەپێنەرانە لە زوڵم و زۆر و خوێن ڕشتندا چەپییان نییە لەیەک . خوای گەورە لە چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆزدا باسی زوڵم دەکات، جا ئەگەر سەرکردایەتی یەکگرتوو لەسەر ئەم ڕێبازە چەوتەی بەردەوام بێت، ئەوا ئەم دنیایەشییان لە کیس دەچێت و لەو دنیاش بە ڕیش و پێستی سووتاوەوە دەستییان بەر دەستی یەک حۆری ناکەوێت . فەرموون ئەوەش ئەو ئایەتانەیە، کە خوای گەورە و میهرەبان دەربارەی زوڵم و زۆرداری بۆ پەیامبەری ئیسلامی ناردۆتە خوارەوە، بە هیوای ئەوەی یەکگرتوو چاوێکی پێدا بخشێنیتەوە، بەڵکو ئەمە خوایە ڕێگای ڕاستی و هەق و عەدالەت بگرێتە بەر و لە ڕووی زوڵم و زۆردا شمشێرێکی تیژی هەڵکێشراوبێت.
التحذير من الظلم
“والله لا يحب الظالمين”.
“فمن عفا وأصلح فأجره على الله إنه لا يحب الظالمين”.
“وما للظالمين من أنصارٍ”.
“ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار وما لكم من دون الله من أولياء ثم لا تنصرون”.
“وما للظالمين من نصيرٍ”.
“بل اتبع الذين ظلموا أهواءهم بغير علمٍ فمن يهدي من أضل الله وما لهم من ناصرين”.
“والظالمون ما لهم من ولي ولا نصير”.
“والله لا يهدي القوم الظالمين”.
“إنه لا يفلح الظالمون”.
“فانظر كيف كان عاقبة الظالمين”.
“وسيعلم الذين ظلموا أي منقلبٍ ينقلبون”.
“فتلك بيوتهم خاوية بما ظلموا إن في ذلك لآية لقوم يعلمون”.
“فكان عاقبتهما انهما في النار خالدين فيها وذلك جزاء الظالمين”.
“وإن للذين ظلموا عذاباً دون ذلك ولكن أكثرهم لا يعلمون”.
“الذين يظلمون الناس ويبغون في الأرض بغير الحق أولئك لهم عذابٌ أليم”.
“وترى الظالمين لما رأوا العذاب يقولون هل إلى مرد من سبيل”.
“ألا إن الظالمين في عذابٍ مقيم”.
“فاختلف الأحزاب من بينهم فويلٌ للذين ظلموا من عذاب يومٍ أليمٍ”.
“والظالمين أعد لهم عذاباً أليماً”.
“وما كان ربك ليهلك القرى بظلمٍ وأهلها مصلحون”.
“انا مهلكو اهل هذه القرية ان اهلها كانوا ظالمين “.
“ولو ترى إذ الظالمون في غمرات الموت والملائكة باسطوا أيديهم أخرجوا أنفسكم اليوم تجزون عذاب الهون”.
“وقيل للظالمين ذوقوا ما كنتم تكسبون”.
“ولو أن للذين ظلموا ما في الأرض جميعاً ومثله معه لافتدوا به من سوء العذاب يوم القيامة وبدا لهم من الله ما لم يكونوا يحتسبون”.
“والذين ظلموا من هؤلاء سيصيبهم سيئات ما كسبوا وما هم بمعجزين”.
“والظالمون ما لهم من ولي ولا نصير”.
“وإن الظالمين لهم عذابٌ أليم”
“ترى الظالمين مشفقين مما كسبوا وهو واقعٌ بهم”.
“إنا أعتدنا للظالمين ناراً أحاط بهم سرادقها”.
“وتلك القرى اهلكناهم لما ظلموا وجعلنا لمهلكهم موعدا”.
“فكأين من قريةٍ أهلكناها وهي ظالمةٌ فهي خاويةٌ على عروشها وبئرٍ معطلة وقصرٍ مشيدٍ”.
“وكاين من قرية امليت لها وهي ظالمة ثم اخذتها والي المصير “.
“فجعلناهم غثاءً فبعداً للقوم الظالمين”.
“ثم قيل للذين ظلموا ذوقوا عذاب الخلد هل تجزون إلا بما كنتم تكسبون”.
“ألا لعنة الله على الظالمين”.
*****
تێبینی : ئەو ئایەتانەم لە سایتی ( ئێس ئێم ئێف عربی ) یەوە وەرگرتووە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت