دڵشاد مەجید: ئایا ماڵی تاڵەبانی ـ بەتایبەتی قوباد، لەپشت کارەکتەری شاسوارەوەیە.؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شاسوار عبدالواحید دەبێ ڕوونکرنەوەی ھەبێ؟

پەیوەندی شاسوار و قوباد تاڵەبانی.. پەیوەندی ھاوڕێیانەیە… یانیش پەیوەندیەکی سیاسیە؟

ئایاڵ فرانک (Ayal Frank) خاوەنی دەزگای ( میرکۆری- Mercuryllc) کەخزمی قوباد تاڵەبانیە. بۆ کۆڕو کۆبونەوە بۆ شاسوار لەئەمریکا رێکدەخا.؟
ئایاڵ فرانک کێیە؟ خێزانەکەی ئایاڵ فرانک. ئاموازی خێزانەکەی قوباد تاڵەبانیە. ئایاڵ ماوەی (10) ساڵ وەک ڕاوێژکار مانگانە بە (10) ھەزار دۆلار. لە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەواشنتن. ئەو کاتەی قوباد بەرپرسی ئەو نوێنەرایەتیە بووە، کاری کردووە. ئایاڵ بەبێ پرسی قوباد کار بۆ ھیچ کوردێک ناکات. بەڵام خێرە ئایاڵ لۆبی لەئەمریکا بۆ شاسوار دەکا. تا کۆنگرێسمان و خەڵکی ئیدارە ببینێ.؟
شاسوار لەدوا سەردانی بۆ ئەمریکا، ئایاڵ فرانک سەرجەم چاوپێکەوتنەکانی بۆ رێکخستووە. لەو کۆبوونەوانە رای خراپی بەرامبەر بەئۆپۆزسیۆن و پارتی ھەبوو، بەڵام بەخراپ باسی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی نەکردووە. بەڵکو بەگوێرەی سەرچاوە ئەمریکان وەسفی ماڵی تاڵەبانی کردووە.!
لەکاتی دەستگیرکردنی شاسوار، چەند کەسایەتیەک ھەوڵی بەردانیان داوە. پەیوەندیان بە بەدوو کەسایەتی ئەمریکی کردووە. ئەوانیش بە شێوەیەک کە گاڵتەیان بەگرتنەکەی کردووە. ووتویاوانە شاسوار لای ماڵی تاڵەبانی و خودی قوباد میوانە. ڕۆژی پێنجشەمە ئازاد دەکرێ. ئەوەبوو ڕۆژی چوارشەم بەڕەڵاکرا.
ھەروەھا شاسوار دەبێت ڕوونکردنەوە بدات. بۆ لە سیتەک دادەنرێ و لەلای ھیچ دەزگایەکی ئەمنی یەکێتی نەبووە. ؟
پرسیار ئەوەیە بۆچی ئۆتۆمبێلی تایبەتی قوباد. خێزانەکەی شاسوارو ئاواتی عەلی بەرێوەبەری تەلەفزیۆنی ( ئێن ئارتی) دەبرێنە لای شاسوار..؟
جگە لەمانە ئەم زانیاریانەی پەیوەندی نێوان ( ئایاڵ فرانک و شاسوار ) ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی ( کوردستان 24) ی مەسرور بارزانی کەبەزمانی تورکیە لە 25- 07- 2017 بڵاویکردۆتەوە. دووپاتی ئەو پەیوەندیە دەکاتەوە. ھەر لەو ڕاپۆرتەیدا. دەڵێت: ئایاڵ بەبێ پرسی قوباد تاڵەبانی ھاوکاری ساشوار ناکات.
ئەم بەڵگەو گومانانە پرسیارمان لادروست دەکەن. کە ئایا شاسوار پیاوی دەسەڵاتە.. یانیش دژی دەسەڵاتە؟
بۆیە شاسوار عبدالواحید مەتلوبە کە ڕوونکردنەوەی پێویستی ھەبێ.
منیش وەک ڕۆژنامەنووس بەئەرکی خۆمی دەزانم، کە ئەم زانیاریانە بخەمە بەردەمی ئێوە. ڕاستی و دروستی ئەو گومان و ڕووداوانە ڕوونبکرێتەوە. منیش و یژدانم ئاسودەبێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت