عوسمان عومەر: تیورى زاناکان و پێنج مەیمونەکە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر دەمێکە ئەم بابەتەم لەچەند ماڵپەرێکى عەرەبیەوە خوێندۆتەوە و، بە بابەتێکى سەرنج راکێشم زانى بۆ واقیعى ئەمڕۆ. بۆیە وەرمگێڕایە سەر زمانى کوردی دواى خوێندنەوەى ئەو بابەتە بەزمانى ئینگلیزى لەو سەرچاوەیە( The Famous Social Experiment Five monkeys and ladder).
وەک بیرمە لە پەیمانگا بابەتى دەرونناسیمان دەخوێند, دەرونناسى گشتى, مندالان, گەوران بابەتگەلێکى تیورى تێدا بوو وەک (تیورى ئیقتران شەرطى)و تاقيكردنەوەکانى بافلۆف, هەروەها چونیەتى بەڕێوەبردن، چونکە بەڕێوەبردن زانستە لەچەند بنەمایەکى گرنگ پێکهاتووە لەوانە پلاندانان, رێکخستن, بەکارهێنان یا دامەزراندن. واتە دانانى کەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو (توظيف) ئاراستەکردن و چاودێری بێگومان پلان دانان لەهەموو قۆناغەکانى بەرێوەبردن گرنگترە. ( کە پلانى باش هەبوو’ بەڕێوەبردنی وڵات باش دەبێت، بەڕیوەبردن- بەجێ هێنانەکەى لەڕێکخستندایە، مێکاڤیلی). بابەتێکى تریش هەیە هەرپەیوەندى بەدەرونناسیەوە هەیە ئەویش ڕۆشنبیرى زانین ( ثقافة المعرفة) و ڕۆشنبيرى گۆڕان ( ثقافة التغير) ڕۆشنبيرى زانين ئامادەکاریى دەکات بۆ گۆرین، بەلام گۆرانى ریشەیی لەئەنجامى کاریى بەکۆمەڵە، کە زانینیان وەرگرتووە زانین بەتەنها گۆرانکارى ناکات.
چەند زانایەک وەک تیمیک لەزانکۆیەکى ئەمەریکى رێککەوتن و پێنج مەیمونیان هێناو کردیاننە ناو تەلبەندێکەوە و لەناوەراستى تەلبەندەکە پەیژەیەکیان دانا و لە ناوەراستى تەلبەندەکە و ژێر پەیژەکە کۆمەلێ مۆزیان هەلواسى تا مەیمونەکان لەسەر پەیژەکەوە بچن بۆ مۆزەکە، هەموان دەزانین کە مەیمون زۆر حەزى لە مۆز خواردنە. ئەوەى ڕووىدا هەرکاتێ مەیمونێکیان بیویستایە بەسەر پەیژەکەدا سەرکەوێ بۆ مۆزەکان. زاناکان ئاوێکى بەتەوژم و بەهێزى ساردیان بەسەر مەیمونەکانى تردا دەپڕژاند تا واى لێهات هەر مەیمونێکیان بیویستایە بەسەر پەیژەکەدا سەرکەوێ بۆمۆزەکان بەهەمویان دەکەوتنە وێزەى و لێیان دەدا و ڕێگرییان لێ دەکرد تا ئاوە ساردە بەتەوژمەکەیان پێدا نە پڕژێنرێ. دواى ماوەیەک زاناکان تێبینى ئەوەیان کرد کەهیچ کام لەمەیمونەکان ناوێرن سەرکەونە سەرپەیژەکەو بچن بۆ مۆزەکان. دواى ماوەیەکى تر زاناکان یەکێکیان لە پێنج مەیمونەکە گۆڕى بەیەکێکى تر خێرا چوارەکەى تر پەلاماریان دەداو دەیانهێانەیە خوارێ. دواى چەند جار هەوڵ توشى هەمان چارەنوس دەبۆوە لەوە گەیشت کە نابێ سەربکەوێتە سەر پەیژەکە، نەشى دەزانى هۆکار چییە؟

زاناکان یەکیکى تریان لەمەیمونەکان گۆڕى, مەیمونە کۆنەکان و تازەکەش کەوتنە لێدانى و رێگرى لێکردنى تا نەچێتە سەر پەیژەکە، مەیمونە تازەکە بێ ئەوەى بزانێ بؤچى لێی دەدرێ. زاناکان هەر پێنج مەیمونەکەی ناو تەلبەندەکەیان گۆڕی و هەر مەیمونێکی تازە بهاتایەو هەوڵى سەرکەوتن بەسەرپەیژەکەو دەستبردن بۆ مۆزەکان هەرلێدانى دەخوارد بێ ئەوەى تەوژمى ئاوە ساردەکەشى بەرکەوێ نەشیان دەزانى هۆکار چییە لەگەل ئەوەى بریشیان بوو.
پرسیارەکە ئەوەیە گەر بمانتوانیایە پرسیار لەو مەیمونانە بکەین بۆچى لەو مەیمونە دەدەن کە هەوڵى سەرکەوتن بەسەر پەیژەکە و خواردنى مۆز دەدات؟ بەدلنیاییەوە وەڵامەکەیان ئەوە دەبوو باب و باپیرانمان هەروایان کردووە کەواتە گێلى بەم شێوەیە دروست بووە.
ئەم تیوریە یا چیرۆکە راست بێ یا هەڵبەستراو وانەیەکە لە (زانستى بەرێوەبردنى نوێ- علم الادارة الحديث) تاکو هەموو تاک تێبینى کارەکەى خۆى بکات دەبینێ کۆمەلێ یاساو لێپرسینەوە بەهەمان رێگاو شێواز جێ بەجێ دەکرێ کەچى زاتى ئەوەشى نەبووە بڵێ بۆچى بەم شێوازە جێ بەجی دەکرێ زۆرکەسیش نازانێ هۆکارى جێبەجێ ئەو یاسا و لێپرسینەوەیە چییە؟ بەلام هەر پارێزگارى لێدەکەن و هەولى مانەوەشى دەدەن بابەتى ئەم تاقیکردنەوەیە دەتوانرێ بەزۆرێک لە بوارەکانى ژیانى ئەمڕۆمان ببەسترێتەوە وەک ئیدارە, هەڵسوکەوتى مرۆڤ, پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان و لاسایی کردنەوەى کوێرانەى داب و نەریتى کۆنى باوباپیران. زۆربەمان زۆرجار لەفەرمانگەکان داواى کۆپى ناسنامەى بارى شارستانى یا هەربەڵگەیەک بێ هەموشمان دەزانین یا فرێ دەدرێ یا دەسوتێنرێ یا دەخرێتە کۆگاکانەوە، بەلام نەماپرسیوە ئەو کۆپیەتان بۆچییە کە ئەسلیەکە پێشکەشکرا و ژمارە و ناوو هەموشتیک تۆمارکرا. بەم ووتەى ئیفلاتون کۆتایی بەم بابەتە دەهێنم کە دەلێت: ئێمە شێتین گەر نەتوانین بیربکەینەوەو دەمارگیرین گەر بیرکردنەوەمان رەتکردەوە و کۆیلەین گەر نەوێرین بیرکردنەوەمان نەبێ.
لەو ڕوانگەیەوە بڕوانینە دەوروبەرمان زۆر هەڵسوکەوت بەکار دەهێنین بێ ئەوەى هۆکاریى جێبەجى کردنى بپرسین بزانین چییە، تەنها بۆ ماوەیە یا گوێمان لێبووە یا بیستومانە, گەر هەلێک برەخسێنین بۆ پێداچونەوە ئەوا ژیانمان باشتر و ئاسانتر دەبێ.
گۆستاف لوبۆن سەبارەت (عەقلى بەکۆمەڵ) دەلێت: وەڵامدانەوەى نا لۆژیکى ئەوەى کۆمەڵ دووبارەى دەکاتەوە ” ئەوەى کەبەسەرمان دا سەپێنراوە ناهیڵێت بیروهۆشمان بگؤرێ و دەبێتە هۆى خۆ دۆڕاندنمان وەک تاک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت