نەبەز جەلال: دوالیزمی سیاسی و ترس لە مانەوە بە تەنهایی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لێرەوە تێزی دابەش بون و شکستی هێزی تاک، دەچێتە دۆخی نەخوازراوەوە و دەگۆڕدرێت بۆ بڕیارێکی تاک لایەنە، دوو چاوویی و چاوەڕوانی دوو لایی سیاسی، ئاستی ململانێی کەسی و ویستی گروپی خۆپەرست بەرز دەکاتەوەو گەشەی پێدەکات، کردار و ترس لەجوڵەی تەنهایی دەبێتەوە چەقی وەرگێڕان و خود دەخاتە بەردەم دووڕیان بۆ خۆ دۆزینەوە و بڕیاردانی کەسی لەترسی گۆشەگیری و دەربازبوون لەمەرگی سیاسی و مانەوەی تاک بە ڕەهایی جێگیر لەدۆخی وەستاو و ئاراستەکردنی خود بە پرۆسەی دەستکەوتە یان وەرگیراو لە ڕابوردوو.!
جۆرێک لەهۆکاری شکست و بەردەوامی خولانەوەی سیاسی لە دۆخی مانەوەو نەگۆڕیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێی وبەرکەوتنە ناوەکییەی”سەرە” بزووێنەکانی سەرەوەی سیاسەت لەگەڵ پێکهاتەو جۆری پێشکەوتنی پەیکەرەی سیاسی پارتو جوڵانەوە سیاسیەکانی ناوچەکە خستبویانە گەڕ بۆ زۆر بوونی شێوە سیمای سیاسی قێزەون و موتوربەکراو لە دەرەوەی جەستە و ژینگە خاوێنەکەی پارت و بزوتنەوە سیاسیەکانی کۆمەڵگا بۆ ململانێ و ڕکابەری سیاسی نابەرابەری داتاشراو.!
ئەوانەی لە ناو کەشتییە سیاسییەکەدا کرابون بە ژمارەی زەق و کۆدی سەمەرە و ناچیزیان بەناڕەوا خستبوونە پاڵ، پێچراوەی ڕموزەتی خەبات و بەخەون کرابونە جێ ئومێدی خەڵک، خۆشیان پێ هیچ و ناوەرۆک پوچ بوون لە پێگەی کارەکانیاندا بۆ بڕیار. هەمیشەش پاڵنەرێکیان لەپشت بوە بۆ جوڵەی خۆ نەکرد، شکاندنی ئەم ژمارە پیتێنراو و توخم وونانەش ، دەبنە ئاستەمێکی قورس و بەڵایەکی نوێی بەردەم سیستەمە سیاسییە موتوربەکراوەکەی سەر لەنوێ بۆ دەستکاریکردنەوەی پرۆسە سیاسییەکەی ناوی دەنێین بەرهەمی دواقۆناغ ئۆپۆزسیۆن و دوستکردنی پێکهاتەیەکی نوێ لەدەرەوەی پەیڕەوی رەواێتی شۆڕشگێڕی بۆ ئایندە و ئومێدی گەلێک کە هەمیشە خۆی لە بازنە خولاوەکەدا بۆ دەرباز نابێت بۆ سەرکەوتن.!
بوونی ئەم جۆرە سەر و ژمارانەی ئێستاش لەمەیدانەکەدا بێ سەر و دەستی مۆتەکەی رەقیب ماونەتەوەو بونەتە سەرێکی وون و ترسی نغرۆبون و تەنهاییان لێ نیشتوە، بەردەوام لە هەوڵی چڕو پڕی خۆیاندان بۆ دۆزینەوە و مسۆگەرکردنی متمانەو پەنای سەری گەورەتر و خاوەندارێتی بۆ مانەوە و بەردەوامی لە گۆڕەبانەکەدا بۆ گەیشتن بەخەونی زیاتر کە پێیان بەخشراوە.!
هەڕەشەی بەردەوامی ئەم کووشتنی خەون و پرۆسە سیاسییە گشتییەی خەڵکی کوردستان خەریکە لە خووی سیاسی تێدەپەڕێت و دەبێتە ئامانجێکی بەرجەستەی دیاریکراو بە خواستی سەر و گەمەیی گەورەی پشت سەرەگەورەکانی ئەم پارت و لایەنی سیاسیانەی بەردەوەام لە گێژاوو چنگە کڕێی خۆ نوێکردنەوەدان لە قۆزاخە داخراوەکەی حیزبدا و چەکەرە بە موتوربە هێنراوەکانی دەرەوەی خۆیان دەکەن بۆ پیشاندانی بەرهەرمێکی کاتی وکورتی بێ ئەنجامی نەگۆڕ لە خول و خواستێکی نوێدا.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت