لوقمان مصطفی: ستەم کردن بە یاسا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆرجارگوێ بیستی دەیان چیرۆکی سەیرووسەمەرە لەسەر بێتاوانی فڵانە کەس و فیسارە کەسی بەندکراوو یاخود سزادراو دەبین، بێگومان ئەم دیاردەیە لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان بەکوردستانی خۆیشمانەوە بەردەوام بونی هەیە، کە هەر یەکەیان بە تومەتێک لە کونجی زیندان خزێنراوون، یاخوود سزای چەندین ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە، بە ڵام دواتر دەرکەوتوە کەسێکی بێتاوانەو قوربانیەکی دەستی ناداد پەروەری کۆمەڵایەتیە وهیچیتر، دادگاش بەناچاری لەسەر ئەو بەڵگانەی کەبەردەستن بریاری خۆی داوە .
وەک باسمان کرد نمونەکان زۆر لە هە مو ووڵاتانی جیهاندا بونی هەیە بەڵام دیارترینیان ئەوەی کە سەرنجی بەندەی راکێشاوە ئەو بەندیەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە کە لەڕووداوێكی دەگمەنداو دوای بەسەربردنی 34 ساڵ لە زینداندا، دادگایەكی ئەمریكی لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس حوكمی بێتاوانبوونی بۆ حوكمدراوێك لەو وڵاتە دەركرد.
ئەو تاوانبارە كەناوی (كاش دیلانۆ ریجیستر) ـە پێش 34 ساڵ لەمەبەر بەتاوانی كوشتن سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا، سەپاندنی سزاكەش دوای شایەتی ژنێك هاتبوو كە گوایە لەكاتی خۆشتندا گوێی لەدەنگی تەقە بووەو دواتر لەپەنجەرەی ماڵەكەیەوە تەماشایی كردووە (ریجیستەری) بینیوە رایكردووەو دەمانچەیەكی بەدەستەوە بووە.
گۆڕینی بڕیارەكەی دادگاش پاش ئەوە دێت كە دوو خوشكی شایەتحاڵەكە لەدادگا، رایانگەیاند: “خوشكەكەیان لەو كاتەدا درۆی كردووەو شایەتی ناڕاستی داوە”. ریجیستەر هەر لەسەرەتای دۆسێكەیەوە، تەئكیدیدەكردەوە: لەكاتی رووداوەكەدا لەگەڵ هاوڕێ كچەكەی بووە، بەڵام دادگا پشتی بەقسەكانی نەبەست، ئێستاش دوای تێپەراِندنی زیاتر لە (سێ) دەیە لەپشت دەرگاكانی زیندان، (ریجیستر) لە یەكەم وتەیدا، رایگەیاند: “ئەوەی لەئێستادا خوازیارم خواردنی ژەمێكە كە لەلایەن دایكمەوە ئامادە كرا بێت كە دەیان ساڵە لێیان بێبەش كردووم”.
ئەمە ئەوچیرۆکە خەمناکە بوو کە قوربانی دەستی ناداد پەروەری کۆمەڵایەتی و دادگاش بە ناچاری بریاری خۆی سەپاند بەسەر (ریجیستەر )ی بێتاواندا چونکە تەنها بەڵگە لەکاتی دادبینیەکەدا ئەو گەواهی دەرەبوو کە زۆر بێ ویژدانانە گەواهی درۆی لەسەردابو .
لە هەرێمی کوردستانی لەمەر خۆیشمان بە دەیان چیرۆکی زیندوو هەن کە هەریەکەو بە شێوازێک دادگا بریاری بەند کردنی بەسەردا سەپاندون، بۆ نمونە لە ساڵی 2005دا، پۆلیس كەسێك بەناوی غەفوور قادر بە تۆمەتی كوشتنی منداڵێک دەستگیر دەكات و سزای 10 ساڵ بەندكردنی بەسەردا دەسەپێنێت.
دوو ساڵ دوای غەفوور، پۆلیس كەسێكی دیكە بە ناوی (س.ق) لەسەر تاوانێكی دیكە دەستگیر دەكات و سزای 20 ساڵ بەندكردنی بەسەردا دەسەپێنێ. دوای ئەوەی پۆلیس جارێكی دیكە لێكۆڵینەوەی لە دۆسیەی محەممەد سلێمان كرد، دەركەوت كە (س.ق) بكوژی محەممەدە، نەك غەفوور، بۆیە بڕیاری ئازادكردنی غەفووری دا.
هەمان شێوە فەرهاد وەدیع، دوای ئەوەی نزیکەی چوار ساڵ بە هەڵە و بە کوشتنی کوڕەخاڵی تاوانبار کرا،لە بەرواری 20-3-2017، لە زیندانی دهۆک ئازادکرا.
فەرهاد 15 ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو بوو، وەک خۆی دەڵێت، لەژێر گوشاردا بە ناچاری دانی بە کوشتنی زێبار نەزیردا نابوو، بەڵام دوای ساڵێک ئاشکرا بوو کوڕە مامێکی زێبار تاوانبارە بە کوشتن نەک فەرهاد.
وەچەندین کەسیتر بێتاوان هەن کە ساڵ و دو ساڵ و زیاتریش ژیانیان لەبەند یخانە بەسەر بردوە کە تەنها بە شک و گوما ن حوکم دراون یاخود دەست بەسەر کراوان پاشان ئازاد کراوون، ئەگەر بە فایلەکانی دادگاکاندا بچینەوە ئەوە دەیان و سەدان چیرۆکی زۆر خەمناکتر دەبینین و دەبیسین کە پاشان هەر یەکەو بە شێوازێک ئازاد کراوان، بێگومان ئەم رێکارە دەرهەق بەو کەسە بێتاوانانە نایاساییە، هەر لەبەر ئەومەبەستەیە کە ياساى قەرەبووکردنەوەى ڕاگيراوان و حوکمدراوان لە کاتى بێ تاوانى و دەرچوونيان لە هەرێمى کوردستان –عيراق کە بە یاسای ژمارە( 15 )سالی 2010 ناسراوە کە لە هەردو مادە (4 و 5 )دا هاتوە ئەوکەسانەی کە بەبێ تاوان دەسگیر کراون و حوکم دراون کە سەلمێندرا بێتاوانن ئەوە دەتوانن بەم رێکارە یاساییانە داوای قەرەبو بکەن :
ماددەى چوار..داواکردنى قەرەبوو کردنەوە بە پێى ئەم رێکارانەى خوارەوە دەبێ:
يەکەم: داواى قەرەبوو کردنەوە پێشکەش بەو ليژنانە دەکرێت کە لە دادگاکانى تێهەڵچوونەوە پێک هێنراون و حکومەتيش ئاکامى قەرەبووکردنەوەکە لە ئەستۆ دەگرێت پاش ئەوەى بڕيار ى ليژنەکان پلەى کۆتايى وەر دەگرن.
دووەم: بەپێى ئەم ياسايە پاش تێپەڕبوونى ساڵێک بە سەر وەرگرتنى بڕيارى ئازاد کردن يان حوکمدان بەبێ تاوانى پلەى کۆتايى گوێ لە داواکارى قەرەبوو کردنەوە ناگيرێ.
سێيەم: مافى قەرەبوو کردنەوە لە کاتى مردنى خاوەن ماف تەنها بۆ هاوسەر و منداڵ و دايک و باوک دەگوازرێتەوە .
ماددەى پێنج ..يەکەم : قەرەبوو کردنەوەى ئەدەبى لەسەر بنەماى ئەو ئازار و ناخۆشيانە دەخەمڵێنرێ کە زيان پێکەوتوو تووشى هاتووە و ئەوەى کە کارى لە ناوبانگ يان پێگەى کۆمەڵايەتى يان وەزيفى کردووە .
دووەم: قەرەبووى ماددى لە سەر بنەماى ئەوەى لە دەستى چووە و ئەو زيانەى لە ماوەى گلدانەوە يان گرتن يان حوکمدانەکەى دەخە مڵێندرێ.
سێيەم: پێويست لەسەر ئەنجومەنى دادوەرى بڕيارەکانى حوکمدان بە بێ تاوانى (براءة) و ئازادکردنى ئەو کەسەى بێتاوانە دەسەلمێندرێ يان ئازاد دەکرێت لە دوو ڕۆژنامەى ڕۆژانە ى هەرێمدا بڵاو بکاتەوە .
لێرەدا ئەوەمان بۆ رون دەبێتەوە کە دادگا بە شێوەیەکی ناراستەو خۆ دان بەوەدا دەنێت کە بریارێکی داوە هاوسەنگ نیە لەگەڵ مادە یاساییەکاندا ویژدانی دادوەرەکانێس پێوەرێکی ترە بە ئاراستەی نەبونی بەڵگەی تەواو و سزایەکی جەستەیی ودەرونی کەسی بەند کراودا، هەروەکو چۆن بەبریارێک حوکمی بەسەردا سەپاندون کەدەردەکەوێت کەسێکی بێتاوانە بەهەمان شێوە دادگا بریاری ئازادکردنیان دەدات لەرێی دادگاوە، بەڵام بە شێوەی پێداچونەوە بە برێاڕیک حوکمەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە، هەر بۆیە یاسا ناسان پێوەری قەرەبو کەرەوەیان دارشتوە بۆ کەسی ستەم لێکراو کەرەنگە کەمێک لەو ئازاروو نەهامەتیەی کە بەسەر کەسی زوڵم لێکراوادا هاتوە لانی کەم هەندێک لەئازارەکانی کەم کاتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت