تێکۆشەر حوسەین: لە ژیانی دا چەند جار فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

نەوشێروان مستەفا لە ماوەی ژیانی سیاسی دا چەند جارێک هەوڵی تیرۆر کردنی دراوە، چەند جارێکیش هەوڵی دەسگیرکردن و دادگایی کردن و لەسێدارە دانی دراوە، تەنانەت لە هیچ یەکێ جارەکانیش ڕاینەکردوە چونکە ئەو باکی بە مردن سزا و لە سێدارەدانیش نەبووە، لە چەند شوێنێکیش لە کتێبەکانی دا ئەو خۆی باسی لەوە کردوە کە لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە داوایی یاسایی لەسەر بوە و دراوە بە دادگا:
یەکەم: بۆ یەکەم جار فەرمانی دەسگیرکردن بۆ نەوشێروان مستەفا دەردەچێت لە سەردەمی ( عبدالسلام العارف ) ساڵی 1964 لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە، ئەویش بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی دەرەکی و کارەکتەری ڕێکخستنەکان و جوڵانەوەی فکری.
دووەم: دیسان لە ساڵی 1970 لە سەردەمی ( احمد حسن البکر ) دا دووبارە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرەکرێتەوە، ئەمجارەیش بەتۆمەتی پەیوەندی بون بە شۆڕشەوە، هەروەها دەسکردن بەڕێکخستن و دامەزراندنی ڕێکخراوەیی سیاسی، لەبەر ئەوەی هەر لەو ساڵەشدا ( کۆمەڵەی مارکس لینین ) ی کوردستان دامەزرابوو، بۆیە دادگای حکومەتی عێراقی 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕیەوە.
سێ یەم: ئەم جارە دادگای عیراقی لە غیابی نەوشێروان لە ساڵی 1978 دا سزای لە (سێدارەدان) ی بۆ نەوشێروان مستەفا دەرکرد، بە تۆمەتی پەیوەندی دەرەکی و ( تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و ناوخۆی وڵات ).
چوارەم: جارێکی تریش دووبارە لەڕێی ڕژێمی بەعسەوە لە سەردەمی صدام حسین لە ساڵی 1983 دیسان دادگا بە غیابی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکردەوە بە هەمان تۆمەتی جاری پێشووتر کە تێکدانی ئاسایشی وڵات و پەیوەندی بە شۆڕش و حەرەکەتی کوردیەوە هەبوو.
پێنجەم: کۆتاجار دوای ئەوەی نەوشێروان مستەفا لە کۆتایی نیسانی 2016 دا دوای چەند مانگێک گەیشتەوە گردی زەرگەتە، لە هەمان ساڵ لە 17 ی ئایار بە پاڵپشت بە ڕێکەوتنامەی دەباشان کە لە ساڵی 2012 لە نێوان هەریەک لە تاڵەبانی و نەوشێروان مستەفا واژۆ کرابوو لە سەر گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی لە هەرێم دواتر بازنەی ڕێکەوتننامەکە فراوان بوو لە سەر ئاستی باڵای هەردوولا دا بە فەرمی پێشوازی لێکرا، ئیدی لە دوای ڕێککەوتنامەکە پارتی دیموکرات کەوتە تۆمەت بەخشینەوە و تەخوین کردنی نەوشێروان مستەفا لە ڕێی ڕاگەیاندنەکانیشیەوە هەڵمەتێکی ناشیرنی نەوشێروان مستەفا یان دەست پێکرد، کار گەیشتە ئەوەی لە ڕێی دەسکاریکردنی هەندی تۆماری دەنگی یەوە تۆمەتبار کرا، ئەمجارە نەوشێروان مستەفا لە ڕێی سکاڵایەکی ( پارتی دیموکراتی کوردستان ) ەوە لە بەرواری 16- 06- 2016 ەوە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچوو، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ و هەڕەشە لە سەر هەرێم.
نەوشێروان مستەفا بەردەوام لە ماوەی ژیانی سیاسی دا بە هۆکاری سیاسی نەفی دەبێ، لە ڕێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعسیشەوە ناوی خرابویە ئەو لیستەوە کە ئەبێ تیرۆر بکرێ، جگە لەمانەش سەرەتای دامەزرادنی ( لیستی گۆڕان ) لە لایەن نەوشێروان مستەفا وە بۆ هاتنە نێو پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، لە ساڵی 2009 دا دیسان لە لایەن سکاڵایەکی خودی ( جلال تاڵەبانی ) یەوە بانگهێشتی دادگا دەکرێتەوە.
هەر لە هەمان ساڵدا جارێکی تریش لە ڕێی سکاڵایەکی ( فازڵ میرانی ) سکرتێری مکتبی سیاسی پارتیەوە دووبارە بانگهێشتی دادگا دەکرێتەوە.