عوسمان عومەر: رۆشنبیرى و تەکنۆڵۆژیا، کامیان داهێنەرى ئەوى تریانن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گرنگى پەیوەندى نێوان مرۆڤ و تەکنۆلۆژیا لە سەرەتاکانى سەدەى بیستەمەوە سەرى هەڵدا، بەتایبەت لەلایەن کەسانى ئەکادیمیەوە. سەرەتا زۆرکەس تەکنۆلۆژیایان بە هۆکارێکى دەرەکى دەزانى، بەلام بەکار هێنرا بۆ ئۆتۆمبیل و , فرۆکە. کۆمپیوتەرو تەلەفۆنى مۆبایل کە مرۆڤ دایهێناون، بوونەتە بەشێک لە مرۆڤ.
بیهێنەرە بەرچاوى خۆت گەر لەڕۆژگارى ئەمرۆماندا مۆبایل نەبوایە کارەکان چۆن راهى دەبون، چەندیان پێ دەچوو, تەکنۆلۆژیا بووە هۆکارى بەرپا بوونى شۆرشى پیشەسازى و کۆمەلگاى پێشەسازى هێنایە ئاراوە, داهێنان و دروستکردنى ئۆتۆمبیل رۆشنبیرى گەشتوگەڕانى لە پشوەکان دا زیاتر کرد, هەروەک چۆن داهێنانى رادیۆ ڕۆشنبیرى گوێگرتن لەهەوال و دەنگوباس و گۆرانى و موزیک و شیکردنەوەى سیاسی و تەنانەت ناسینى موزیک ژەن و تیپەهونەریەکان و گۆرانى بیژەکانى هینایە پێشەوەو زیادکرد. بەهەمان شێوەش داهێنانى تیڤى رۆشنبیرى سەیرکردنى فیلم و دراماو هەوالە وێنەیەکانى شەڕو ئالۆزی و پشێویەکان و تەنانەت بینینى مەیدانى جەنگەکان و جۆرى چەکەکان و کارەسات و لێقەومان و هەروەها هەواڵە زانستى و پزیشکیەکان و هەلدانى موشەکەکان و کەشتیەئاسمانیەکان بۆ بۆشایی ئاسمان و ئەستێرەکان هێنایە پێشەوە.
ئەنتەرنێت سالانیکە کەوتۆتە بەردەست و ترسم هەیە داهینانى نوێتر هەبێ کە بەندە پێى نەزانم, بۆیە دەتوانین بڵێین: تەکنۆلۆژیا لەئەنجامى بیرکردنەوەى مرۆڤە بۆ رۆشنبیرکردنمان و هاوکار و یارمەتى دەرمان بووە بۆ زیاتر رۆشنبیرکردنى خۆمان . لێرەدا ڕێگەى رۆشنبرکردن گۆرانکارى بەسەردا هات بە پێشکەوتنى خێرایی تەکنۆلۆژیا یەکێ لە نمونەکانى واى کردووە کە دیدى مرۆڤ بگۆڕێ سەبارەت بەپەروەردەکردنى منداڵ ئەویش ڕێگە پێدانیەتى بەبەکار هینانى کۆمپیوتەرو مۆبایل بەوەش باوکان ودایکان ڕیگەیان بۆ منالەکانیان خۆشکرد کە لەجیهانى مناڵى خۆى داببڕێن, پێش ئەوەى تەکنۆلۆژیا بەوشێوەیەى ئێستا پێشبکەوێ خیزانەکان دادەنیشتن و کۆدەبونەوەو گفتوگۆ و گۆرینەوەى بیروڕاو هەست ونەست لەنێویان دا هەبوو بەلام لە ئێستادا لێکدابڕاون ,خێزان ئەو یەکە پەیکەرییە بەهێزە نەماوە چونکە تاک بۆتە یەکە پەیکەرییە دیارو بەهێزەکە لەرۆشنبیرىماندا .بەپێى زۆررێک لە بۆچونى لێکۆلەران باس لەوەدەکەن کە تەکنۆلۆژیا کاریگەرى وجێ پێى خۆى داکوتاوە لە زۆرێک لە لایەنەکانى ژیان و واى کردووە بگەینە زانیاریەکان , لە ٣٠ ساڵى رابوردوودا کار ئاسانى باشى هەبووە بۆ چاکبونەوەى زۆر نەخۆش لە نەخۆشیەکەى هەرچەند قورس بوبێ, هەروەها بەهۆى گەشەسەندنى بوارى فرۆکەوانى مرۆڤ توانیویەتى بە ئاسانى بگاتە ئەوپەرى دونیا وپیک گەیشتن لە سەرتاسەرى جیهان دروست بکات , تەنانەت بیزنس مان وملیۆنێرو ملیاردێرەکان دەتوانم بڵێم پەیوەست نین بەڕەگەزنامەى خۆیانەوە وەک جاران, دەتوانم بڵێم هاووڵاتیەکى جیهانین بەهۆى سەرمایەکانیان وبەهۆى تەکنۆلۆژیاوە ئارەزوویان لەکوێ بێ بۆ کارکردن بۆ نیشتەجێ بوون لەهەموو ژێنگەیەک لە سەرتاسەرى جیهان .
یەکێکى تر لەسودەکانى تەکنۆلۆژیا ئەوەی مرۆڤ لە هەر شوێنکى ئەم جیهانە بێ دەتوانێ بەرنامەیەک دابەزێنێ بۆ فێربوونى زمانێک یا کارێک وڕەنگبێ هەندێ جاریش پسپۆڕى تێدا بەدەس بێنێ کەواتە ئەوە ڕیگاى ژیانمانەو رۆشنبیرى خۆشمانە .بەهۆى ئەوەى مێژوو نوسان و زانایانى تەکنۆلۆژیا کاتێ دەکەونە گفتو گۆیەکەوە ئەو پرسیارە دێتەئاراوە چۆن تەکنۆلۆژیا رۆشنبیرى دەخولقێنێ ئەوە لە رووى ئەکادیمیەوە دوور لە دەست تێوەردانى خەلک ؟ خەلک ئەوەى سەلماندووە کە ماناى راستەقینەى کاریگەرى تەکنۆلۆژیایان بەسەرەوە هەیە,بۆنمونە لە رابوودودا کاتێ
پلانى دامەزراندنى شارو شەقام وشوێنە نیشتەجێ بونەکان و تەنانەت هاتوچوى ئۆتۆمبیلەکان زۆر گوێی پێنەدەدرا بەڵام بەهۆى داهێانى ئۆتۆمبیلەوە کە یەکیکە لە زەروریەکانى ژیانى مرۆڤ بازدانیکى جۆرى لە پلاندانان بۆ شارەکان و شوینەکانى نیشتەجێ بوون و شەقامەکان وکاتێ قیر بەکارهێنرا بۆ قیرتاوکردنى شەقامەکان ئەوە قۆناغیک بوو لە رۆشنبیرى بۆ ئەوەى ڕیگەى هاتوچون بۆ پیادەو ئۆتۆمبیلیش خۆش بکات .
چارلى گلیکاى کە لیکۆلەرێکە لەبوارى جێبەجێ کردنى تەکنۆلۆژیا کار دەکات بۆ گۆرینى رۆشنبیرى کەرتى کار دەلێت” ئەو بازدانە گەورەیەى بوارى تەکنۆلۆژیا بۆتە هۆى کەمکردنەوەى چەند وچون لە بوارەکەمان دا,چونکە ئەم هەلکشانە بریتیە لە زنجیرەیەکى درێژ لە گۆرانکارى کۆمەلایەتى گەورە و لەگەڵى دەگونجێین لەجیاتى ئەوەى خەلکى تر بەشداریمان لەگەڵ دا بکات .

کاریگەرى تەکنۆلۆژیا بەسەر ژیانى ڕۆژانەمان لەچەند خالێک دا:
• زۆرجار ئاگادارکردنەوە یا مەسجێک لە سەر شاشەى کۆمپیوتەر یا مۆبایلە تایبەتیەکەت دەردەکەوێ کە کاریگەرى تەکنۆلۆژیا بەسەر ڕۆشنبیریەوە هەیە.
• زۆرجار کە لەگەل میوان یا هاوڕێیەکت دادەنیشى چاوێکت هەر لەسەر مۆبایلەکەیە لەم خاڵەش بەهەمان شێوەى خالى پیشووە.
• زۆرجار کە تواناى شت کرینت دەبێ لەجیاتى ئەوەى سەردانى مۆلێک یا سۆپەرمارکیتیک بکەى لە ئەنتەرنێتەوە دەیکری کەواتە تەکنۆلۆژیا کاریگەرى بەسەر رۆشنبیری بازارکردنەوە هەیە.
• زۆرجار کاتێ خۆت و منالەکانت سەردانى تۆڕەکۆمەلایەتیەکان دەکەی و قسەوباس دەکەى لەگەل هاوڕێیەکت دەکەى لەجیاتى سەردانى کردنیان لەمالەکانیان دا ئەوەش هەر کاریگەرى تەکنۆلۆژیایە بەسەر رۆشنبیرى سەردان و خزمایەتى ولێک دانەبڕانەوە هەیە.
• زۆرجار هاورێکانت و ئەوانەى کاریان لەگەل دەکەى بەهۆى ئیمەیڵەوە پەیوەندیت پێوەدەکەن, زۆربەیان ناتوانن شێوەیەکى باش بیربکەنەوە ئەوەش هەر کاریگەرى تەکنۆلۆژیایە بەسەر رۆشنبیری و ئاستى دەربڕینەوە.
• زۆرجار ئەپلیکەیشنێک یا بەرنامەیەک بەکار دەهێنێ بۆ زانیارى کۆکردنەوە لەسەر ئەو کارە یا ئەو شوێنەى بەنیازى کارى تێدابکەى یا سەردانى بکەیت کەواتە ئەوەش هەر کاریگەرى تەکنۆلۆژیایە بەسەر رۆشنبیری دۆزینەوەى و شارەزا بوون لەجۆرى کارەکەو ئەو شوێنەى سەردانى دەکەیت واتە زانیارى پێشوەختەت دەبێ.
• زۆرجارشەوانە خۆمان بەرنامەیەک یا فلیمێک هەلدەبژێرین و سەیرى دەکەین لەجیاتى ئەوەى تیڤى پابەندمانکات بەخۆیەوە بۆ سەیرکردنى.
کەواتە تەکنۆلۆژیا کاریگەرى بەسەر سەدان کارى بچوکى تاک و کۆمەلى رۆژانەمانەوە هەیە لێرەوە دەگەینە ئەوەى بلێین کە تەکنۆلۆژیا کاریگەرى هەیە بەسەر رۆشنبیرى مرۆڤەوە.
لەوانەى لە پێشەوە ئاماژەمان پێدا بۆمان دەردەکەوێ هەلس و کەوتى تاک تواناى گۆرینى هەلس و کەوتى کۆمەلى هەیە بەهۆى ئەو خیراییەى هاتۆتە دى کەکاریگەرى بەرەبەرەى بەسەر خەلکەوە هەیە وەک ئەوەى غەیب بن یا بەرنامەکرابن. ئەوەشمان لەیاد نەچێ هەندێ جار ئەوگۆرانکاریە خێرایانەى دەوروبەرمان دەبێتەمایەى دلخۆشى چونکە دەبێتە هۆکارى تواناى زیاترى پەیوەندى کردنبەسەرتاسەرى جیهانەوە زۆرجار یارمەتى دەرى گەلان و حکومەتەکانیان دەبێ بۆپلاندانان بۆ چارەسەرى کێشەکانیان.
تەکنۆلۆژیا هەر بەوە نەوەستاوە کە گۆرانکارى لە رۆشنبیرى خەلک دا بکات، بەلکو تەکنۆلۆژیا ناوەلەش (اختراق)ى دروستکردنى رۆشنبیرى و رۆشنبیرى جێگیر لەبیرو هزرى گەل یا نوخبەى بەرپرسى بەرهەم هێنى رۆشنبیرى لە هەر کۆمەلگایەک بێت, لەرابوردوودا ووشە تاکە هۆکار بووە هۆشیارى بووە بۆ لەئاراستەکردنى کۆمەلگا گەر لەتوانادا بوایە بلاوبکرێتەوە لە ریگەى چاپکردن ودواتر تۆرێکى دابەشکردن هەرچەندە لەرۆژگارى ئەمرۆمان دا ووشە پاشەکشەى نەکردووە کاریگەرى خۆى هەرماوە، بەلام جولینەرى هەمو شتێک نییە بۆ دیاریکردنى ئاسۆى رۆشنبیرى لە کۆمەڵگادا ,ئەنتەرنێت کاریگەرى زۆرى هەبووە بۆ دیاریکردنى ئەم رۆشنبیریە.
سیرینا کوتچینسى سەبارەت بەکاریگەرى تۆڕەکۆمەلایەتیەکان بەسەرجموجولى کۆمەلگاوە نوسیویەتى” ئەو بەرەنگاریەى کە رووبەڕووى ئەوانە دەبێتەوە کە لەبوارى داهێنان وبیرکردنەوە هەیە چۆن ناوەلوش یا بەکارهێنان (استغلال)ى ئەو هەموو ووزە نوێیە بکرێ و بگۆردرێ بۆ شتێکى واقیعى هەروەها دەلێت: تەکنۆلۆژیا بوارێکە بۆباشترکردنى بەدەنگەوە چونى جەماوەرە بۆگۆرینى میزاجى گشتى کۆمەلگا بۆنمونە بووە هۆکارێک ویارمەتى دەرێک بۆ بەرپا بوونى بەهارى عەرەبى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت