عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: عێراق مەرزەلاوەکی و نافەرمیەکانی هەرێمی داخست.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای ئەوەی لە ( ۲٦-۹-۲۰۱۷) واتا ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستاندا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ،چەند بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی بەژمارە ( ۳۰٥) ی ساڵی (۲۰۱۷) بەواژۆی خودی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەرکرد کەیەکێک لەبڕیارەکان داخستنی سەرجەم دەروازە لاوەکیەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێی عێراق بوو، هەرچەندە لەوکاتەوە بڕیارەکە دراوە بەڵام نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوەوکاری لەسەرنەکراوە، بۆیە لەدواین ئاگادارکردنەوەیاندا وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ هێزەکانی پاسەوانی سنوری هەرێمیان کەسەربە حکومەتی فیدڕاڵن ئاگادارکردۆتەوە تاکو ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ داخستنی سەرجەم مەرزەلاوەکیەکان لەماوەی (۲٤)کاتژمێردا. بۆیە لە ۱ی شوباتەوە بڕیارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی سنورەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرجەم مەرزودەروازە لاوەکیەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران کەپێشتر جوڵەی زۆریان تێدابوو.
تائێستا نازانرێت هۆکاری داخستنی ئەو مەرزو دەروازە لاوەکی و نافەرمیانەچین، وە ڕوون نەکراوەتەوە کەبۆچی بڕیارێکی لەوشێوەیە دراوە، کەئایا تاکو کەی داخستنەکەی بەردەوام دەبێت، کاتی دەبێت یان بۆهەمیشەدادەخرێن.
وە ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بابەتە ئاگادارکراونەتەوە تاکو بەدواداچون بکرێت لەبارەیەوە. پێویستە بوترێت کەدەیان مەرزو دەروازەی نیمچەفەرمی و لاوەکی لەسنورەکان هەن کە بژێوی ژیان و گوزەرانی سەدان و هەزاران خێزان و هاوڵاتی هەرێمیان لەسەرەو بەداخستنی یەکجاری ئەو مەرزودەروازانە هەزاران هاوڵاتی تری ئەم هەرێمەلەم دۆخە خراپەی دارایی وبێ موچەییەدا بێکار دەبن و کاریگەریش دروست دەکەن لەسەر چۆڵبونی زیاتری گوندەکان بەتایبەت ئەو گوندانەی کە مەرزی لاوەکیان لێوە نزیکە یاخود پێیدا دەڕوات.
وە ئەم مەرزودەروازە لاوەکیانە ڕۆڵێکی زۆر باشیان بینی لەڕاگرتنی نرخی کاڵاوشمەک وبەرزنەبونەوەی نرخەکانیان لەو چەند مانگەی کە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانی هاوسنور بە ( ڕۆژهەڵاتی کوردستان ) کۆماری ئیسلامی ئێران داخرابون وجموجۆڵی بازرگانیان تێدا وەستێنرابوو.

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا.. بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی و مافی بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت