کازم جەمال: عەفرین وەک هێمایی خۆڕاگری.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەی 15 رۆژە سوپای تورکیا لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون پەلاماری عەفرینی دەستپێکردووە و هەتا ئێستاش نەیتوانیوە هیچ رووبەرێک لەو خاکە داگیر بکات ئەمەش وایکردوە, کەکورد وەک هێمایی خۆڕاگری تەماشابکرێت, چونکە لەڕابردوو بەرامبەر مەترسیدارین گروپی چەکداری تیرۆریست جەنگاون کە داعش بوو, توانیان شکست بەو گرووپەبێنن کەچەندین وڵاتی جیهانی پشتگیری دەکردن لەسەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی تورکیا, بەڵام پاش شکسهێنانی ئەم هێزانە تورکیا خۆی وەک دووەم هێزی ناتۆو دەیەم سوپایی جیهان هاتۆتەمەیدان. بەڵام دەبینین لەپاش چەندین ڕۆژ جەنگ و بەکارهێنانی ناپاڵمی کۆمەڵکوژ و دژ بەمرۆڤایەتی و فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس هێشتا تورکیا نەیتوانیوە چەند مەترێک بچنە ناو خاکی کوردانەوە ئەمەش وایکردوە وەک ستالینگرادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەماشابکرێت.
لەم سۆنگەیەوە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەوەی روونکردووەتەوە کەسوپای تورکیا کە هێشتا بەدەست کودەتاکەی 2016 دەناڵێنێت، ناتوانێت بەسەر هێزە کوردییەکاندا زاڵ ببێت. چونکە کوردەکان شارەزاییان لەشەڕێکی زەحمەت وەرگرتووە و بەرامبەر گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی جەنگاون کە داعشە، بەتایبەتی لە کۆبانێ کە گرنگترین و گەورەترین جەنگ بوو بۆیان لە دژی ئەو رێکخراوە.
لەم نێوەندەش هەرچی پەیوەندی هەیە بەوڵاتانی جیهانەوە بەتایبەت روسیا مەرامێکی تری هەیە لەم جەنگە، ئاسمانی سوریای بۆ تورکیا کردووەتەوە بۆ ئەوەی بە فرۆکەی جەنگی بۆردومانی کوردەکان بکات، چونکە روسیا دەیەوێت تورکیا لەخۆی نزیک بکاتەوە و لە هاوپەیمانەکانی ناتۆش دووری بخاتەوە، جگە لەوەش بۆشاییەکی گەورە لەنێوان ئەنقەرە و واشنتۆن دروست بکات کە هەردووکیان هاوپەیمانی ناتۆن”.
ئاژانسی ئێکسپرێسی بەریتانی نوسیوییەتی” لەبەردەوامی جەنگی عەفرین، سوپای تورکیا تۆمەتبار دەکرێت بەبەکارهێنانی بۆمبی ناپاڵم بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای سوریا”.
بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەکارهێنانی ناپاڵم لەدژی هێزی چەکداری قەدەغە نییە، بەڵام بەکارهێنانی لەدژی هاولاتیانی مەدەنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی هیومان رایتس وۆچیش، تا ئێستا 87 سەرباز و چەکداری سەر بە تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون کوژراون لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە سەرەڕای بەدیلگرتنی چەندین سەربازی سوپایی تورکیا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت