کاوسێن بابەکر: یەکیتی، کۆنگرە یان متمانە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆنگرە لەژیانی هەموو حزبێکدا ڕووداویکی گرنگ و کاریگەرو زەرورەو پێویستیشی بە گفت و گۆو لێکدانەوەی هەموو لایەن و هەل و مەرجەکانە، یەکێتی یەکەم کۆنگرەی لەساڵی 1992 دا گرێدا کە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دووباڵەکەی کۆمەڵەو یەکیتی شۆڕشگێرانیش بوو، هەرچەند بڕیاری ئەم یەکگرتنەوەیە ساڵی 1989درابوو، بەڵام لەبەر هەل و مەرجەکە دوای سێ سال ئینجا کۆنگرەکەگیرالەو کاتەشەوە کە 26سال دەکات، تەنها دووکۆنگرەی بەستراوە، دواین کۆنگرە کە کۆنگرەی سێیەم بوو لەپلینیۆمی سییەمی یەکێتی کە لە قەڵاچوالان بەسترا لەڕۆژانی 7 و 8 ی کانونی دووەمی ساڵی 2007 بڕیاردرا ساڵی 2007 ببەسترێ، بەڵام نەتوانرا ببەسترێ و دوای 3 ساڵ ئینجا بەسترا! ئەمانە هەمووی بەئامادەبوون و چاودێری هەڤاڵ مام جەلال بوون.
پرسیارەکە ئەوەیە حیکمەت لە ئارامی و شینەیی و بەکاوەخۆیی بەستنی کۆنگرەدا کەڕووداوو و ێستگەیەکی ژیانی هەر حزبێکە بەتایبەت لەو دۆخە ناسک و ئەو ناوچە پڕگۆرانکاری و گڕگرتووەدا چییە؟ پێموایە هەموومان وەڵامەکەی باش دەزانین ئەویش ئەوەیە کۆنگرە بۆ بەهێزکردنەوەو ڕێکخستنەوەو گۆڕانکاری لەبەرنامەو پێڕەوی حزبدا بەپێی گۆڕانکاری و هەل و مەرجەکان دەبەسترێ، ئەگەر ئەو ئامانجانە نەهێنێتەدی و مەترسی لێکترازان و کێشە هەبێ دەبێ پەلەی لێ نەکرێ ونەک 3 ساڵ و 26 ساڵ بۆ دووکۆنگرە بەڵکو با لەوەش زیاتربێ بەڵام کۆنگرە بەسەر کەوتووی ببەسترێ و ئامانجەکانی بپێکێ!
ڕەنگە کەسانێک وابیربکەنەوە کەئەم نوسینەی من بۆ لایەنگری لە نەبەستنی کۆنگرەیە، من پێشتر دووبابەتم لەسەر کۆنگرە نوسیوە، یەکێکیان بۆ زەمینەسازی کۆنگرەو یەکێکی تریش بەناوی(دەنگی پێی خێوی کۆنگرەدێ) لەدژی ئەوانەی دژی کۆنگرەن و لەکۆنگرە دەترسن، بەڵام لەگەڵ کۆنگرەیەک نیم یەکێتی بکاتە ئاردی نێودڕوێ!
یەکێتی پێش کۆنگرە پێویستی بە گێڕانەوەی متمانەیە لەنێوان هەڤاڵاندا متمانە بەوەی کەس پاشقول لەویتر ناگرێ، متمانە بەوەی وەک هەڤاڵ مام جەلال دەیگوت کلک لێکگرێدانی هێندێکان نابێ دژی هێندێکی تر، متمانەیەک هەموومان لەژێر چەترەگەورەکەی مامدا کۆبکاتەوەو خۆشەویستی و بڕوامان بەشاڕێبازی مام دنەمان بدات بۆ گەورەکردن و بەهێزکردنەوەی یەکێتی، کە لەئێستادا لەهەمووکات ئەم هێزو متمانە بەیەکتری پێویستە کەلەبەردەرگای چەندین هەڵبژاردنداین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت