پشکۆ ئەمین: لێوپاردی ئەڵمانی و دژایەتی ئۆپۆزسێۆن لەبەکارهێانی دژ بەکورد.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەبابەی لێوپارد کەبە باشترین دەبابە دەناسرێت هەتائیستا، هی کارگەی کراوس مافی ڤیگمانی ئەڵمانیە، لە سالی ١٩٧٨ وە دروست دەکرێت، تائێستا دوو جۆری هەیە لێوپاردی یەک لێوپاردی دوو، باشترین دەبابەی شەرن تائیستا کە دروستکرابیت! گولەی زۆرو لەسەریەک دەتەقینیت و گەرم نابێت، خیرایە، زۆر شت کاری لێناکات، نیشانەکە دەپێکیت، بەئاسانی نابڕرێت و کون ناکرێت لەکار ناکەوێت زۆرزەحمەتە.
لیوپاردی دوو زۆر پیشکەوتوترە لەیەک، جێگەی چوارکەس دەبێتەوە تێیدا کە پاریزراوین لەساروخ و لە دوکەڵ لەپۆلا دروستکراوە. ( لێوپاردی ٢ ) تائیستا ٣٠٠٠ دانەی لێ دروست کراوە کە بە کۆمەڵێک وڵات فرۆشراوین، لەوانە تائیستا ٣٥٤دانە دراوەتە تورکیا. بەکارهێنانی ئەم دەبابەیە لەلایەن تورکەکانەوە دژی کورد لە ئەفرین، بوە هۆی نارەزای دەربرینێکی زۆر لەلایەن رێکخراو و پارتە ئۆپۆزیونەکانی ئەلمانیاوە، دژی بەکارهینانی ئەو دەبابەن لەهێرشی سەر عەفریندا!
ئەڵمانیا لە سالانی ١٩٨٠دەبابەو چەک دەفرۆشیت بەتورکیا لە ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٣ ، ٣٥٤ دەبابەی لێوپارتی پێداوە ، لەشەرەکانی داعش و سەرسنوری سوریاو لە شەرەکانی کوردا تەنانەت لە ئامەد بەکاریی هێناوە!
لەشەری داعشدا کۆمەڵێکی بە مین تێکشکێنرا پێدەچێت کە ژێرەوەی زۆرقایم نەبێت، بۆیە داوادەکەن کە ژێرەکەشی بکەن بەپۆلا، تا مین نەتوانیت زەفەری پێبهینێت،
لەم ماوەیەدا چاوش ئۆغلوی وەزیری دەرەوەی تورکیا هات بۆ لای هاوکارە ئەلمانەکەی گابرێل لەماڵی ئەو میوان بوو ئەم سەردانە (بە سەردانی چاخواردنەوە ناسرا) لەکاتێکدایە کە پەیوەندی ئەڵمانیاو تورکیا زۆر خراپە ، چاوش ئۆغلۆ بۆ چارە سەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەلمانیاو تورکیا هاتبوو ،لەو دانیشتنەدا باس لەئازادکردنی دەنیس یوکسالی رۆژنامە نوسی ڤیلدی ئەڵمانی کراوە، گابریلیش دەوتریت کە بەرامبەر بەوە بەڵێنی پێدا کە ژیرەوەی دەبابەکانیان بۆ بکات بەپۆڵا !
پارتە ئۆپۆزسینەکان، دژ بەم کارەن وداوادەکەن بەفرۆشتنی چەک بە تورکیادا بچنەوەو داوای راگرتن وپێنەدانی دەکەن !
لەم کاتەدا کە پەیوەندی ئەڵمانیاو تورکیا لەوپەری خراپی وتێکچوندایە دەنگی نارازی دژ بە فرۆشتنی چەک زیاترو بەرزتربۆتەوە ، چونکە دژی کورد بەکاری دەهینێت ،ئەلمانەکان دەڵێن کە کورد هاوپەیمانمان بوو لە شەری دژی داعشدا، کورد داعش بەزینبوون !!
لەوانەی نارەزایان دەربری لەبەکارهێنانی ئەو دەبابەنە،
جیم ئۆزدەمیر بوو کە سەرۆکی پێشوتری پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا بوو ، کە خۆی لەبنەچەدا خەڵکی تورکیاو باکوری تکوردستانە کە دژایەتیەکی سەرسەختی تورکیادەکات ،ئۆزدەمیر لە لێدوانیکادا پرسیاری لە گابریل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات کە، ئایا ئاگاداری بەکارهێنانی ئەودەبابەنەیە؟ ئایا وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەفەرکەیدا بۆ ماڵەکەی، لەکاتی چا خواردنەوەکەدا هیچ شتێکی لەو لە بارەی ئەم هێرشەی دژی کورد پێراگەیاندوە ! ئوزدەمیردەڵێت تەماشای ئەم وینەیەکە ئەوانەی شەری داعشیان کردبە دەبابەو تۆپی ئەڵمانی کەئاڵای تورکیای لە سەرە دەکوژرێن ئەمە چی دەگەینێت ؟ دەبێت کۆتای بە پێدانی چەک بەتورکیا بهێنرێت !
دوا بەدوای ئۆزەدەمیر پارتی سەوزەکان داوای رونکردنەوەیان کرد لە پارتی سۆسیالی مەسیحی و سۆسیالی دیموکراتی ئەڵمانی کە حوکمرانی ئەڵمانیا دەکەن ،کە داوا بکەن لە تورکیا ئەوچەکانە دژی کورد بەکار نەهێنرێت !! ئەگنیسکا بروگەر شارەزی چەک وشەر هەر لە پارتی سەوز بە رۆژنامەی هایلبرونی راگەیاند، داوای وەستانی هەموو چەکێک بۆ تورکیا دەکەین وەنابێت دەبابەکانیان بۆ بکرێتە پۆلا تاهیچ شتێک نەیبرێت و مینیش کاری لێنەکات ،
کڵاودیا روت هەرلەسەوزەکان ، وتی ئەم هێرشەی ئەردوگان ، بەنزین کردنە بە سەر ئاگرداو دەبێتە هۆی شەرێکی گەورە لە ناوچەکەدا!! بۆیە لەسەر حوکمەتی ئەڵمانیایە ،ناردنی هەموو چەکێک بۆ تورکیا بوەستینێت وکۆتای بە پەیمانی پەناهیندەی نیوان ئەوروپاو تورکیادا بهێنرێت !
نوینەری لیبراڵەکانی ئەڵمانیا FDP ئەلیکسەندەر گراف لامبرس دۆرف دەنگی نارەزی بەرزکردەوە و بەرۆژنامەی هایل برونی وت ئەم هێرشە یاسای نیەو یاسا ریگەی پینەداوە وەپشتگیری نەتەوە یەک گرتوەکانی نیە،بۆیە هێرشێکی داگیرکارانەیەو دەبێت کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بە خێرای داوا لەئەردوگان بکات کە سوپاکەی بگەرینێتەوەو بێتەسەرمێزی دانیشتین !
نوینەری پارتی جێگرەوەی ئەڵمانی کە پارتێکی تازە دروستبوی ئەڵمانە و ژمارەیەک کورسی زۆری بەدەستهێنا، لەهەڵبژاردنی پێشودا و (بوە سێ هەم پارتی ناوپەرلەمان لەپاش سۆسیالی مەسیحی و سۆسیال دیموکرات) بە AFDناسراوەو خۆی بە جێگرەوەی پارتەکانی تری ئەڵمانیا دەزانیت !لەهەمویان توڕەتربوو بەرامبەر بەهێرشیی تورک!
لە بەیان نامەیکدا دەڵێت ،
ئەم داگیرکاریەی هێزی تورکیا لە باکوری سوریادا نەتیجەکەی پێچەوانە دەبێتەوە، ئەمە خزمەت بەئاشتی ناکات لەناوچەکەدا ،ئەردوگان زۆر بێشەرمانە شەری ناوچەکە بۆخزمەت بەبەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنێت ،ئەو هەمیشە هێزێکی کوردی سەربەخۆ خواز دەبەستێتەوە بە پێکەکەوە وەک چۆن ئێستا یەپەگە دەبەستێتەوە بە پێکەکەوە بۆ دژایەتی کورد و دەسکەوتی تایبەتی تورک ! دەڵێت
بۆچی هەوڵبدرێت رێگە لە سەربەخۆی کوردبگیرێت و هێزەکانی پارستنی گەل پچوک بکرێتەوە ،
ئەم کارە تاوانە وتاوانێکی گەورەشە چونکە چەکدارەکانی کورد لە یەکینەکانی پاراستنی گەل دەورێکی باش و ئازایانەیان هەبوو لە شەرکردن دژ بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، ئەوان بوون، رێگریان لە ئیرهابە درندانەکەی دەوڵەتی ئیسلامی کرد ! ئێستا دیکتاتوری سێهەم کەبەشار ئەسەدە پێدەکەنێت ! وەک دەوڵەتە عەرەبیەکانی تری ناوچەکە بە حوکمی زاتی کورد پێکەنین ،
نابێت روسەکان ئەو پەیمانی هاوکاریە بشارنەوە کە لەگەڵ تورکەکاندا کردویانە،بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکورد فرۆشتین !!
حوکمەتی ئەڵمانی لەسەرەتاوە دەیەوێت ، بیشارێتەوە کە دەبابەی لیۆپارتی ئەڵمانی بەشداری شەرەکە دەکات ودەڵێن ،نازانین و هیچ بەڵگەیەک نیەو رۆژنامەنوسیک وشارەزایەک لەوێ نیە کە ئیسپاتی بکات کە لێۆپارت براوەتە ئەو هێرشە ، گەرچی تورکەکان جاریتریش لەشەرەکانی سوریاو داعشدا بەکاریان هێناوە ، بەڵام
نوێنەری سۆسیالی مەسیحی کەگەورەترین پارتی ئەڵمانیای دەسەلاتدارە کە ناسراوە بە CDU نوربرت رۆتینگ کە شارەزایە لە سیاسەتی دەرەوەدا دەڵێت ئەم هێرشەی تورکیا بۆ سەر ئەفرین لە گەڵ هیچ یاسایەکدا نایەتەوە بۆیە دەبێت ئەڵمانیا بەسیاسەتی خۆیدا پچێتەوە بۆ پێدانی دەبابەو چەک بە تورکیا کەئێستا دژ بەکورد بەکار دەهێنرێت !
لەمبارەیەوە هەموان لیدوانیاندا تەنها سۆسیال دیموکراتەکان نەبێت کە وەزیری دەروە لەوانەو تاوانبارە ، لەپاشان نوێنەرێکیان کە لە وەزارەتی بەرگریە، دەڵێت ئەم شەرەی ئەمرۆ لەئەفرین هەموو شتێکی پیویستە جگەلە چەک نەبێت ،
حوکمەتی ئەڵمانیا لەسەرەتاوە دژی هیرشەکەوەستایەوە داوای ئاشتیکردو وتی خەڵکی بیتاوان دەبێتە قوربانی .

ئەڵمانیا بەم شێوەیە لەم ساڵانەدا دەبابەی لیوپاردی داوەتە تورکیا

Ausfuhr von Leopard-2-Kampfpanzern an die Türkei
Jahrساڵ Stückzahlدانە
2006 48
2007 113
2008 108
2009 28
2010 18
2011 18
2012 13
2013 1
Gesamtzahl 354

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت