زەبەنگ بەهادین: تاكى كورد هێنده‌ مارانگه‌ز بووه‌ له‌ خشه‌ى په‌ت ئه‌ترسێت.

چى گه‌ره‌نتى تێكه‌ڵ نه‌ بوونى سپى و ره‌ش ده‌كاته‌وه‌ بۆمان له‌ داهاتوودا, چۆن دڵنیا بین كه‌ ته‌ر وو ووشك پیكه‌وه‌ ناسوتێنه‌وه‌ جارێكیتر, له‌ دواى ساڵانێكى زۆر نه‌هامه‌تى و خه‌باتكردن بۆ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

چى گه‌ره‌نتى تێكه‌ڵ نه‌ بوونى سپى و ره‌ش ده‌كاته‌وه‌ بۆمان له‌ داهاتوودا, چۆن دڵنیا بین كه‌ ته‌ر وو ووشك پیكه‌وه‌ ناسوتێنه‌وه‌ جارێكیتر, له‌ دواى ساڵانێكى زۆر نه‌هامه‌تى و خه‌باتكردن بۆ به‌دیهێنانى ده‌وڵه‌تى كوردى ئه‌وه‌ى هه‌شمان بوو نیوه‌یمان له‌ ده‌ستچوو نیوه‌كه‌ى تریشى له‌ غه‌رغه‌ردایه‌ بۆ له‌ ناو چوون, یه‌كێتى و پارتى له‌ برى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كوردوستان و گه‌شه‌ پێكردنى هه‌موو سێكته‌ره‌كانى, حیزبه‌كانى خۆیان گه‌وره‌ كرد وگیرفانى خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد تا گه‌یشته‌ ئاستێك سه‌ره‌نجام هه‌مووى پێكه‌وه‌ داروخا.
میلله‌تى كورد دوو هه‌ڵبژاردنى زۆر گرنگى له‌به‌ر ده‌مدایه‌, یه‌كه‌میان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى وو دووه‌میان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردوستان, ئه‌مجاره‌ دیدبینى خه‌ڵك زۆر جیاوازتره‌ له‌ جاره‌كانى پێشوو, ئه‌مجاره‌ به‌ره‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا, یه‌كیان به‌ره‌ى داكۆكیكار له‌ مافى خه‌ڵك و دیموكراسى یه‌ت و ئازادى, به‌ره‌یه‌كیشیان به‌ره‌ى ده‌ستگرتوو به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و قوتى خه‌ڵك و مانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كان.
سه‌ره‌تاى دروستبوونى بزوتنه‌وه‌ گۆران ئۆپۆزسیۆن بوونى هه‌ڵبژارد ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ پێ نه‌وترێت به‌ره‌ى گه‌ل و لێقه‌وماوان و هه‌ژاران ئه‌مه‌ به‌ره‌ى رێك كردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ى حوكمرانى یه‌ له‌ كوردوستان, ئه‌وه‌ بوو بینیمان نه‌ك حوكمرانى رێك نه‌خرایه‌وه‌ به‌ڵكو زیاتر داروخا و گه‌نده‌ڵى زیادى كرد و شكستى ریفراندۆمیشى هاته‌ سه‌ر, ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى ئۆپۆسزیون بوونه‌ سه‌لماندى سیسته‌م و حوكمرانى له‌ كوردوستان به‌مشێوه‌یه‌ ناگۆرێت, له‌ ئێستا به‌ دوا پێویست به‌ دروستكردنى به‌ره‌ى لابه‌رى ئه‌م سیسته‌مه‌ حوكمرانى یه‌ ده‌كات كه‌ بتوانێت له‌ رێگه‌ى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى ده‌سه‌ڵاتى حوكمرانى بگرێته‌ ده‌ست, به‌ڵام ئایا چۆن ئه‌م به‌ره‌یه‌ گه‌ره‌نتى ده‌ده‌ن به‌ خه‌ڵك كه‌ بۆ جارێكیتر ئه‌مان نه‌بنه‌وه‌ برغووى مه‌كینه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستا و حكومه‌تى هاوبه‌ش و بنكه‌ فراوان و له‌مجۆرانه‌ دروست ناكه‌نه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان، چۆن گه‌ره‌نتى په‌یوه‌ست بوون به‌ خه‌ڵكى هه‌ژار و تێكه‌ل نه‌بون ئه‌ده‌ن به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ى ئێستا, چۆن گره‌نتى رێچكه‌ گرتنى هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێشوومان ده‌ده‌نى كه‌ ئاخۆ دواى هه‌ڵبژاردن ئه‌مانیش هه‌مان ئه‌م رێچكه‌یه‌ى ئه‌وان ناگرنه‌ به‌ر, له‌ ئێستادا میلله‌ت پێویستى به‌ دروستكردنى متمانه‌یه‌, پێویستى به‌ دروستكردنى بروا بوونه‌, كاتێك لیستى نیشتیمانى دروست ده‌بێت, چى گه‌ره‌نتى تێكه‌ڵ نه‌بونه‌وه‌ى ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كیتى و پارتى, ئایا له‌ داهاتوو ئه‌مانه‌ له‌پێناو ده‌سه‌ڵات ناكه‌ونه‌ فررۆشتنه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵكه‌ به‌شمه‌نیه‌ت و به‌ش خوراوه‌كه‌, ئایا ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ناگه‌رێینه‌وه‌ په‌نجه‌ى ده‌نگدانمان ناگه‌زین, ده‌بێت لیستى نیشتیمانى پێش هه‌موو شتێك پشتگیرى ته‌واوى خه‌ڵكى كوردوستان بكات وه‌ متمانه‌ ى ته‌واو بدات هاونیشتیمانیانى, به‌ مه‌رجێك داهاتوو روون بكرێته‌وه‌ و گه‌ره‌نتى بدرێت جا به‌ نووسین بێت له‌گه‌ڵ رۆشنبیران و خه‌ڵكدا یان به‌ رێگه‌یه‌كى تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى میلله‌تى كورد هێنده‌ مارانگه‌ز بووه‌ له‌ خشه‌ى په‌ت ئه‌ترسێت.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین