پشکۆ ئەمین: هۆنارینێ، نارنێ، نارنێ گوڵە جوانەکەی نیشتیمان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هۆنارینی کیژە جوانەکەی نیشتیمان، گوڵە هەناری هەڵەبجە، داربەروە ڕەگ ڕۆچوەکەی کرماشانم،
هۆماسیە خنجیلانەکەی وانم، گۆرانی ئەم سەردەمەم، شا ژنە شەهیدەکەی عەفرینم، ئەستێرە کشاوەکەی کۆبانیم، تاجەکەی سەر سەری خانزادو عادیلەخانم،
مەدالیا کون بوەکەی سەرسنگ و دڵی چل ملێون کورد، کەمانچە ژەنە نازدارەکەی ناو دار زەیتونە شەهیدەکانی عەفرینم،
هۆ قەڵبەزەی روباری پرخوێنی سەرەو ژور رۆیشتوم، روبارە پچکۆلانەکەی سەر سنگی خوا، لەکوێی ئێستا؟
لە باخچەکەی ماڵی خوادا تاڤگەیەکی پرقڵبەزەو رەنگاورەنگی،
لەسەر سنگی ئێمەش، ئازارێکی پر سوێیت و بورکانێکی هەڵتۆقیوی ناو کورەی گرگرتوی کوردایەتیت،
نارین بڵێ ئازارت بوو کاتیک ئیسلامەکان لە ژیرناوی خوادا گیانی مردوتیان، ئازاردەدا ئەوان اڵڵە اکبەریان هەڵدەدا ئەی تۆ بانگی کێت کرد، هیچ بانگێکت لە خودا کرد، هاوارت کرد خوایە تۆ لەکوێیت!
باشە نارین ئەو لەناو دارزەیتونەکانەوە هات یان لە ناو چەتەکاندا بوو؟
باشە کچێ خۆی هەڵیگرتیت، بەشان بردتی یان حەرەسی لەگەڵدا بوو،
ئەرێ بڵی چاک و چۆنی لەگەڵکردیت، پرسیاری کرد کە ئازارت هەیە یان نا، ئەی دەستی هێنا بەسەر برینەکانتا، باشە نارین تۆ بە خوات وت، ئەوان لە ژیرناوی تودا وایان لێکردم ! بۆیە هیچ ئازارێکم نیە، پێتوت خوا گیان هەر حەزم کرد چاوم لێت بێ و چاوت لێم بێ دەنا من هیچ ئازارێکم نیە!
هۆ نارینی دەپێم بڵێ خوا چیتری وت سەری کردیتە سەر رانی و دەستی هێنا بەقژە خۆڵاویەکەتا،
بە دەسەسڕەکەی دەستی یان بە ئاودامانی کراسەکەی، بەچی خوێنەکەی سەرسنگی سریت،
خۆی تەنها بوو یان ئەویش حەرس و شتی لەگەڵدا بوو، ئەرێ بەپێ هات یان بە سواری شتێک، نارین کە لە گەڵ خۆیا بردیتی، لەسەر جێگەکەی دانیشتیت، ئەی دۆشەکەکەی نەرم وشل بوو، دوونەفەری بوو یان یەک نەفەری،
ئەری بڵی کچێ بڵی، نارین بڵێ، خواش ریشدارو سمیڵ تاشراوبوو، یان شەرواڵ کورت رەزا قورس و پێخاوس بوو، نەعلی هەبوو،
ئێ نارینی، دەپێم بڵی تۆ بەچاوانی خۆت، خوات بینی لە گەڵی دوایت، باشە نارین مرو مۆچ بوو یان دەم بە خەندەو قسە خۆش بوو،
نارین بڵێ چەند گەورەبوو ئەو خودایە، نارین توو ئەو خوایە چی پێوتی، پرسیاری چی لێکردیت، پرسیاری کرد برسیت نیە، خەوت نایە، حەزت لە چیە، چیت بۆ بهێنم، بۆ ناخەویت!
باشە کە دادەنیشت لەسەر چیبوو تەختی هەبوو یان لەسەر ئەرزو دۆشەکڵە بوو، چی لە بەردەمدا بوو زەیتون یان هەنجیر، ئەرێ نارین هەندی پێ بوو مارکەی چیبوو، کە بانگی یەکێکی بکردایە بە جەرس بانگی دەکرد، یاخود بەدەم!
باشە ئەرێ سەیری تەلەفزێونی دەکرد، دەزانیت کە حەزی لە چ فلیمێکە شەرو شۆرو کوشتار، یان لە ماسی و حەیوانات،
ئەی کتێبی دەخوێندەوە، کۆمپیتەری هەبوو ،چەند کەس ئەدی نوسینەکانی دەکرد،
نارین شەقم برد پێم بڵی، باشە نارین تۆ پێت نەوت ئەرێ خوایە، لەوکاتەدا من بانگم کردیت گوێت لەدەنگم بوو، باشە تۆ بۆلای من هاتیت، یان بۆلای زەیتونە شکاوەکان وتەماشات دەکردن و ئەوانت کۆت دەکردەوە،
باشە پێت نەوت ئەرێ خوایە گوناهمان چیە سەربازەکانت وامان لێدەکەن، ئەمڕۆ لە عەفرین ودوێنی لە شەنگال وپیری لەسەری کانی هەر رۆژە لەشوێنێک لەلایەن ئەوسەگانەتەوە پەلاماردەدرێین، بەتاڵان دەبرێین،
باشە ئەرێ لێت نەپرسی ئەم سەگانە ئەودەیان نیرێت، یان خۆیان سەرکەشن ولە قسەی دەرچوون
ئاخر خوایە خۆمن هێشتا منداڵێکم تامی خۆشی ژیانم نەکردوە،
هیچ خۆشیەکم لەژیاندا نەبینیوە، باشە سەربازەکانت ئەو درندانە ئەو بێشەرەفانە بۆ وایان لێکردم! بۆ روتیانکردمەوە بۆ گۆی مەمکەکانیان بریم، بۆ لە سەر جەستەم هەڵپەرین!
ئەی تۆ بۆ هیچت نەوت، یان تۆش حەزت لە تەماشا بوو خوایە گیان!
خوایە من تەنها پارێزگاری لەدایکی نیشتیمانم دەکەم، سەربەرزیشم خوایە گەرئەمە تاوانە! سەربازەکانی تۆ لە ژێرناوی تۆدا دەبا بمکوژن با چیدەکەن بیکەن، دەڵێن ئەرحەم الراحمین تۆی خودا،
خوایە دەمەوێت ئێستا پچمەوە لای دایکم دەمەوێت پچمەوە کۆبانی!
دەمەوێت پچم پارێزگاری لە دار زەیتونەکانی نیشتیمانم بکەم کە تۆش لە خۆشەویستیاندا سوێندت پێخوارد، ئەی خودا!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت