ئیبراهیم عەباس: سەبارەت بە داوا لێبوردنەکەی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر.

قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێڕاق ئەڵێت کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم، بەتەلەفۆن پەیوەندی پێوە کردووەو داوای لێبوردنی کردووە لەسەر لێدان لەو سێ گەنجە عەرەبەی لەهەولێر لێیان درا. هەر سنجاری ئەوەشی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێڕاق ئەڵێت کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم، بەتەلەفۆن پەیوەندی پێوە کردووەو داوای لێبوردنی کردووە لەسەر لێدان لەو سێ گەنجە عەرەبەی لەهەولێر لێیان درا. هەر سنجاری ئەوەشی بەعرەجی وتووە تاوانبارە کوردەکانی هەولێر گیراون و یاسا کاری خۆی دەکات.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێریش پەیامێکی هاوخەمی داوە بە کەس و کاری سێ گەنجەکەی بەسرەو داوای لێبوردنیشی کردووە، کە ئەم کارە دوورە لە رەوشتی خەڵکی هەولێر و دژی برایەتی و تەباییە.
داوای لێبوردنی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر کە بەرپرسی ئەمنی شارەکەیە لەو سێ گەنجەی خەڵکی بەسرە کە بەسەردان هاتبوونە هەولێرو لە رۆژی ڤاڵانتاین لەجیاتی پیرۆزبایی لە خۆشەویستان، پیرۆزباییان بۆ حەشدی شەعبی لە ناو بازاری هەولێر نووسی بوو، نە کارێکی جوامێرانەیەو نە بەرپرسیاری بەرپرسەکانی حکومەتەکەی پارتی دەرئەخات، لەبەر ئەوەنا کە ئەو گەنجانەی بەسرە شایستەی لێدان و سوکایەتی و بردنی پارەکانیان بن، بەڵکو لەبەر ئەوەی لێدان و هەڵکوتانە سەر خەڵک لە هەولێر و دهۆک کە مەسعود بارزانی و موئەسەسەکەی دایهێناو جگەلەو عەرەبانەش نەک داوای لێبوردن لەکەس نەکراوە، بەڵکو هەموو جار کە لەدەنگێکی نارزای دەدرێت، هەست ناکەی ئەم شارە وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەیە. بەدەر لەوەش ئەوانەی ئەم جۆرە کارانە بۆ بارزانی و بەپێی فەرمانی ئەو دەکەن، جگە لە کەسانی سەر بەدەزگای پاراستن کەسی تر نین و هەرگیز خەڵکی هەولێر و دهۆک کارێکی لەم جۆرە دەرهەق بە هیچ کەسێک ناکەن.
ئەم کولتورە ناشرینە کە مەسعود بارزانی لە کوردستان داهێنەر بوو تێدا، رەنگە یەکەم جاربێت عەرەب بگرێتەوە، هەرچەندە ئەو دیوە باشەی هەیە کە هاتنە خەتی بەرپرسە حکومیەکانی پارتی لێکەوتەوەو زوو داوای لێبوردنیان کرد، بەڵام بۆ کوردەکان پێچەوانەیە، ئاخر زیاتر لە دوو دەیە کە بارزانی بەدەبابەکانی بەعسەوە هەولێری لە یەکێتی وەرگرتۆتەوە، دەیان جار هاوشێوەی ئەم گەنجە عەرەبانە، هەر بەوە نەوەستاون لەبەرچاوی خەڵک، پەلاماری دەنگی ناڕازی و ئازا بدەن، بگرە وێنەشیان ئەگرن و بە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی پارتیشدا بڵاویان ئەکەنەوە.

بێگومان جگەلە مەسعود بارزانی تاکە کەسێک جورئەتی ئەوەی نییە لەشوێنی گشتی لەهیچ کەسێک بدات و وێنەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکاتەوە. فەرموون ئەوە لێدان و هەڵکوتانە سەر
1/ کەمالی سەید قادر.
2/ جەمیل بەرواری.
3/ دکتۆر فەرهاد پیرباڵ.
4/ دکتۆر پشتیوان.
5/ رابوون مەعروف.
6/ ئیبراهیم عەباس
7/ عەباس بریفکانی.
8/ هێمن بنەسڵاوەیی.
9/ هونەر عومەر کۆڕی.
10/ هەڵکوتانە سەر بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی و شەهید کردنی پاسەوانێکی بەردەرگا.
هەروەک چەندان جار سوتاندنی مەکۆکانی گۆڕان و یەکگرتوو هتد. بەڵام لەهیچ یەک لەم حاڵەتانەدا هەولێر و دهۆک بێ وەزیری ناوخۆ و بێ پارێزگار بووە، چونکە فەرمانی لێدانەکان بارزانی بووە حکومەتی نێچیرڤان بارزانیش جورئەتی دەربڕینی وشەیەک و بەدواداچوونی نییەو نەبووە

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
ئیبراهیم عەباس

ئەرشیڤی بەڕێز: ئیبراهیم عەباس