عیماد عه‌لی: گه‌لی عه‌ره‌بی عیراق یان سه‌ركرده‌كانیان دژی كوردن؟

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

لێره‌دا، قسه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای توندره‌وی و ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفینیه‌ت نیه‌. قسه‌شمان له‌سه‌ر ته‌نها ئه‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی رۆشنبیران و پێشكه‌وتوخوازانی عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له‌ چه‌په‌كانیان نیه‌، كه‌ له‌ روانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌روانن نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌ كورد. به‌ڵكو باسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر گه‌لی عه‌ره‌ب به‌ گشتی به‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه‌یه‌و . پرسیاره‌كه‌ له‌وێدایه‌ ئایا گه‌لی عه‌ره‌بی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و ئاسته‌ رۆشنبیری و فكریه‌دا نیه‌ كه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا دژ به‌كوردبن یان سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی عه‌قیده‌ و جوگرافیا و مێژوو وای لێكردون كه‌ ته‌نها به‌ رقه‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی تر براونن و به‌ فیز و له‌خۆباییه‌وه‌ ته‌ماشای میله‌تی كورد وه‌ك گه‌لێكی ژیرده‌سته‌ بكه‌ن . لێره‌دا و له‌م روانگه‌وه‌ چه‌ندین پرسیار خۆی ده‌وروژێنێنت:
1- بۆچی له‌ ئاست كورد هه‌میشه‌ زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب ملهوری ده‌كه‌ن و زیاتر له‌ روانگه‌ی دژایه‌تیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟
2- ئایا سیستمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كه‌ان ئه‌م دژایه‌تی و دوژمنایه‌تیه‌ی تێدا چاندون، یان مێژووی دورودرێژی داگیركاری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی ئه‌م سیفه‌ته‌ی له‌ ناخدا جێگیر كردوون؟
3- ئایا خودپه‌رستی و عه‌قڵیه‌تی بیابانی له‌ داگیركاری و زه‌وتكردنی موڵكوماڵ و غه‌زا و كوشتار، له‌ دوای غه‌زا و فتوحاته‌كانی ئیسلامه‌وه‌ ئه‌م بۆچون و عه‌قیده‌یه‌ی تێدا چه‌سپاندون و ئه‌م بۆچونه‌ی له‌ عه‌قڵیاندا زاڵكردون؟
با له‌وه‌گه‌رێین كه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی ده‌رهاویشته‌ی مێژوو و ره‌فتاری كۆنی خه‌ڵكی هاورده‌ی بیابان و شوێنه‌كانی تر له‌ ئه‌م عه‌قڵ و ره‌فتاره‌ی له‌ گیانی گه‌لی عه‌ره‌بی عیراقدا چه‌سپاندوه‌، باس له‌مرۆ و له‌م سه‌رده‌مه‌ و به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت تاوه‌كو ئه‌مرۆش به‌ شێویه‌كی گشتی میه‌لته‌كه‌یه‌ زۆرجار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ كه‌ زاده‌ی ئه‌و گه‌له‌یه‌ به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌وه‌ له‌ كورد ده‌روانن و نایانه‌وێت وه‌ك میله‌تێكی ئازاد بژێت، به‌ڵگه‌ش:
1- هه‌میشه‌ هه‌ر پێشكه‌وتنێك له‌ نێو كوردا رووبدات، هه‌رچه‌ند بچوكیش بێت و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی كورد هه‌رچه‌ند كورتخایه‌ن بێت به‌ زۆر ده‌زانن و هه‌رچه‌ند حه‌قیش بێت له‌ ناخی خۆیاندا هه‌میشه‌ نارازین له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردا و وای حساب ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كورد هه‌نگاوێك بچێته‌ پێشه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانه‌.
2- زۆر جار خه‌ریكی تانه‌وته‌شه‌رن به‌ كورد و ئه‌وان به‌ ده‌ستدرێژیكه‌ری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌ مێژوودا كورد له‌ ناوچه‌كه‌ كۆنتره‌ و خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی جوگرافیای خۆیه‌تی، كه‌چی گه‌لی عه‌ره‌ب به‌گشتی بیۆ بكرێت شاربه‌ده‌ری ده‌كات و خۆی به‌ خاوه‌نی هه‌موو ناوچه‌كه‌ ده‌زانێت و بستێك خاكی ته‌نانه‌ت كوردستانیش بۆ كورد به‌ره‌وانابینێت . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و هه‌موو دزی و جه‌رده‌یه‌ی سه‌روه‌توسامانی كورد له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێت.
3- به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری رقایه‌تی و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی گه‌لی عه‌ره‌ب به‌ گشتی نه‌ك هه‌رهه‌موو(واته‌ جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م) بۆ كورد له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ بانگشه‌ و پروپاگه‌نده‌كانیاندا چه‌ن له‌ دژی كورد قسه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگی زیاتر دێنن و نمونه‌شمان زۆره‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قسه‌ و قسه‌لۆك و ره‌خنه‌ی له‌ كورد ده‌گرت ده‌نگی یه‌كه‌می ناوچه‌كه‌ی خۆی ده‌هێنا، ئه‌وه‌ ئه‌مرۆش ئه‌وه‌تا زۆینه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌وانه‌ش كه‌ ته‌نانه‌ت به‌وه‌ناسراون كه‌ میانره‌ون له‌ ترسی ده‌نگ نه‌هێنان قسه‌ی خێر بۆ كورد ناكه‌ن، له‌وێشدا ره‌فتاری عه‌بادی له‌به‌رامبه‌ر كورد له‌و روانگه‌وه‌ نه‌بێت له‌ چیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌ و بۆچونه‌ی ئێمه‌ نه‌بێت چیه‌؟
بۆیه‌، ئاستی رۆشنبیر گه‌لی عه‌ره‌بی عیراق به‌گشتی له‌ پله‌یه‌كدایه‌ كه‌ تا ئه‌مرۆ زۆرینه‌ به‌ عه‌قڵ و بۆچون و بیكردنه‌وه‌ی؛ پشتگیری برا عه‌ره‌به‌كه‌ت بكه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ویتری غیره‌ عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌ق بوو یان ناحه‌ق. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر چاوه‌رێی گه‌لی عه‌ره‌ب بین به‌ گشتی له‌ ماوه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت درێژخایه‌نیشدا بۆ ئه‌وه‌ی پشتی پێ ببه‌ستین بۆبه‌رقه‌راربونی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، ئه‌وا دوای كڵاوی بابردوو كه‌وتووین. ده‌بێت سیاسه‌ت و عه‌قڵی ئێمه‌ ئه‌و سیفه‌تانه‌ بخوێنێته‌وه‌ و ده‌بێت به‌دوور له‌ پشتبه‌ستن به‌و داخوازیه‌ سۆزداری و خه‌یاڵیه‌ی كه‌ له‌ گه‌لی عه‌ره‌ب چاورێی ده‌كه‌ین كاری خۆمان جێبه‌جێبكه‌ن و به‌ خوێندنه‌وه‌ی راستودروستی هاوكێشه‌ و به‌كارهێنانی كارت و فشار و خۆفه‌رزكردن سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانمان به‌دیبێنن” ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كگرتووی و هاوكاری و ته‌بایی گه‌لی كورد به‌ خۆی نه‌یه‌ته‌دی به‌ سواڵ و گه‌دایی له‌ گه‌لانی تر نایه‌ته‌دی.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی