کاوسێن بابەکر: یەکێتی، هەنگاوێکی ڕاست لەسەر ڕێگایەکی ڕاست.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ململانێ کاتێ دروستە لەناو پارت و ڕێکخراوەکاندا کەلەسەر بەرنامەو شێوازی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێکخراوەکەبێ، کەلەوە دەرچوو، دەبێتە ململانێ لەسەر بەرژەوەندیە کەسی و گروپیەکان نەک سود بەڕێکخراوەکە ناگەیەنێ، بەڵکو زیانی گەورەشی لێدەداو ڕەنگە لەکۆتاییدا پارتەکە یان ڕێکخراوەکە ئەگەر بەشیوازێکی حەکیمانەو هەڤاڵانە چارەسەر نەکرێ بەرەو دابەشبوون و لێکترازانی بەرێ، لەدونیاداو لەناو کوردستانی خۆشمان دەیان نمونەی زیندوومان لەبەردەستن.
یەکێتی کە بەدەیان گێرەو کێشەی سەختی ناوخۆودەرەکی تێپەڕاندووە لەم دووساڵەی دواییشدا کێشەی گەورەتری ڕووبەڕوو بۆتەوە هەم لەناوخۆ هەم لەدەرەوە، بەلام کێشەکانی ناوخۆ زۆر گەورە یان گەورەکرابوون، بەومانایەی دوای دەیان کۆڕو کۆبوونەوە وناوەندگیری ئەم و ئەو هیچ دەریچەیەک بۆدەربازبوون نەدەدۆزرایەوە، ئەمەش هێندەی تر کەلـلەڕەقی و بێ متمانەیی نێوان هەڤالانی زیادکردبوو، لەهەر کامێکیشت بپرسیایە بۆچی کێشەکان وەلانانێن و یەکێتی ناخەنەوە سەر سکە، هەموان هەمان وەڵامیان هەبوو کە ئامادەن و هیچ کێشەیەکی گەورە شکنابەن کە پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی یەکێتی و چارەسەری کێشەکان هێندە ئەسەتەم بێ، بە تایبەت کەلەبەردەم دەروازەی هەڵبژاردنەکانداین!ئەوەش نیشانەی دووشتە؛
یەکەم/ هەموان سورن لەسەر ڕێبازی هەڤاڵ مامجەلال و لەپێناوی یەکیتیدا ئامادەن خەبات بکەن.
دووەم/ دەردەکەوێ هیچ جیاوازیەکی فکری و بەرنامەیی لەگۆڕێ نییە تەنها کێشەکان گروپی و کەسی و خراپ خویندنەوەی قسەو بۆچوونی یەکتریەو هیچی تر. بۆیە لەدوایین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لە 17-03 لێکگەیشتن و بەرژەوەندی گشتی و دڵسۆزی هەڤاڵان زاڵبوو بەسەر گرژیەکاندا، هەردەبوو واش بێ، چونکە؛ هەموو ئەو برادەرانە گەرچی ڕەخنەو سەرنجی خۆمان لەسەریان هەبێ کەهەقی خۆمانە، هەڤاڵی دێرینەی یەکترن و بەشێکی زۆر لەتەمەنی خۆیان بەحزبەکەیان بەخشیوەو قوربانی زۆریان داوە، کورد ووتەنی کەسیان درەنگ نەهاتووە و کەمی نەهیناوە، وەک هەڤاڵ مامجەلالیش دەیفەرموو: کەسمان لێ زیادنییەو لەسەر کەسیش پەکمان ناکەوێ.
بڕیارەکان، دەنگدانەوە بەمیم سین و پێک‌هێنانی لیژنەی باڵا بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان و متمانەدان بەکاک کۆسرەت وەک سەرپەرشتیاری یەکیتی تاکۆنگرە، هەوڵەکان یەکدەخات و ئاسانتر هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبرێ و متمانە بە یەکتر بەرز دەکاتەوە و، ئەوانەش هەموو بۆد وای هەڵبژاردن، زەمینەی کۆنگرەیەکی پاک و بێگەردو بەرپرسانە باشترخۆش دەکات، بۆیە دەڵێم: هەنگاوێکی راست بوو لەسەر ڕێیەکی ڕاست.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت