بەهرۆز جەعفەر: عەبادی شەڕی ئیرادەی کورد ئەکا یان ئیرادەی پارتی و یەکێتی؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زانراوە بە باش یان خراپ یەکێتی و پارتی بەشێکن لە کوردو بزافی نیشتیمانی! و حوکمڕانی!، ئەوەی کە ئەو دوو حزبە دەستەڵاتدارەی شپرزە کردووە ئەوە نییە عەبادی و حکومەتی مەرکەزی شەڕی ئیرادەی کورد ئەکەن، بەڵکو ڕاستەوخۆ حکومەتی عێراق بە پاڵپشتی و ئاگاداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ئیرادەی یەکێتی و پارتی ئەجەنگن و له قاڵب یان ئەدەن.
یانی بە کورتیەکەی شەڕی ئەوە هەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاری چەند گروپێکی یەکێتی چوارساڵ هەموو ڕۆژێک (300) هەزار بەرمیلی نەوتی کەرکوک و (50) پەنجا هەزار سحێلای دەشتی نەینەوایان فرۆشتووە، ئەو پارەیە لە دەرفەتێکی زوودا حکومەتی عێراق دینار بە دیناری لەو دوو حزبە وەرئەگرێتەوە ئەمەش ووتەی من نییە ” بەپێی یاسای بودجەی عێراق لەساڵی 2018 ماددەی ( 10) بەندی (2) داوای ئەکا.
کەچی بەو حاڵەوە دوو حزبەکەی دەستەڵات ئەیانەوێ ئێمە دانیشین شەڕی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر و شەڕی عەبادی و چی و چی بۆ ئەم و ئەو بکەین.!.
هاوڕێم “لوئەی ئەلخەتیب” لە کۆڵۆمبیا مامۆستای زانکۆیەو لە لەندەن و واشنتۆن ئەو لۆبی عێراق بۆ عەبادی و مالیکی ئەکا وە سەرۆکی ئینستیوتی ووزەی عێراقیەو ئەندامیشە لە ئاژانسی ووزەی جیهانی، هەمیشە دووپاتی ئەکاتەوە ” کە بەقەد دوبەی دڵم بە هەرێمی کوردستان خۆشبو، تەنها چوار نووسینم لەسەر گەندەڵی هەرێمی کوردستان نوسیووە کەچی من یان وەک شۆڤێنی و دژە کورد ناساندووە لە ناوەندی بڕیاری کوردیدا لە کاتێکدا یانزە نووسینم سەبارەت بە گەندەڵی و بەهەدەردانی حکومەتی عێراق هەیە”….
ئێستا کاتێک کوردوستان کزکز ئەسوتێت داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نیشتیمانی لە کەشێکی پڕ ستەم و بێدادی دا قسەیەکی بەتاڵە و هیچی تر. حزبی کورد سەدان هەزار بەرمیل نەوت و هەزاران پارچە زەوی کەرکوکتان فرۆشت، دوا مناڵی کورد بەچەک و بی کەیسیەوە ئەسوڕانەوەو هەڕەشەیان لە هەر شتێک ئەکرد، دەیان قومارخانەو تۆڕی ئافرەتی پلەدار و لەشفرۆشیان لە کەرکوکا هەبو، ئێستا کە ئەمەیان نەماوە ئەڵێن وەڵا ئیرادەی کورد بون لاواز بووە !!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت