حەمەئازاد بەرزنجی: پارتی و بانێکەو دوهەواکانی و ئستفزازیە تەمەن کورتەکانی.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

چەند هەفتەیەک لەمەوپێش دو پەرلەمانتاری بەرێزی پارتی ( یەکێکیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق و ئەوی دیان لە پەڕلەمانی کوردستان )، داوای کشاندنەوەی کوردیان دەکرد، لە پەڕلەمانی ئێراق و لەکۆی پڕۆسەی سیاسی . هێرشێکی توندیشیان کردە سەر بەڕێز سەرۆک کۆماری ئێراق کە لە پشکی کوردە و کار گەیشتە ئەوەی نامەی کراوەشیان بۆ نارد و پرسیاریان لێدەکرد کەچی دەکات لە بەغداد و بۆ ناگەڕێتەوە! ئەمەش لە کاتی تێپەڕاندنی بودجەی ئێراقدا بو بەبێ کورد.
داکۆکی و ڕەخنەگرتن و ناڕەزایی و هەوڵدان بۆ کارکردنە سەر بەرامبەرەکەت، کاری پەڕلەمانتارە لە سەر هەر کەیسێک بێت. بەمەرجێ بوعدێکی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی تێدا بێت. بەڵام کاربگاتە ئەوەی بیانەوێ کەیسە حەساس و دیارەکان بەرەو تونێلە تاریکەکان بەرن ولەوێ تاک لایەنانە ختوکەی هەستە نەتەوییەکان بدەن و بەرە و ئاقارێکی نادیاری بەرن و، کەلینیک بدۆزنەوە بۆ دوبارە چونەوە ناو کارە نەتەوەیەکان و بەرژەوەندیە بالاکانی کورد( کە دەمێکە بەجێیان هێشتوە ) و، لایەنە کوردستانیەکانی دی پێ ئیحراج بکەن.
دو هەفتەی پێنەچوهەر خۆیان بە شانازیەوە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی ئێراق و لە بەغدادی پایتەختدا دانیشتن و باس لە ڕەزامەندی عەبادی دەکەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و بەیەککردنی ( تەعریفەی گومرگی و بانکی)یەکان دەکەن، بۆ هەمو ئێرا ق وگەڕانەوەی خالە سنوریەکان و بانکەکان بۆ ژیر کۆنترۆلی مەرکەز و بالا دەستیان بە سەر هەمو دەزگا حەساسەکان و گەڕانەوەی دەزگا سەربازی و ئەمنی و ئستخباراتی و هەواڵگیریەکان بۆ فرۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان. تەنانەت سەرۆکی حکومەتی ئقلیمی کوررستان دەستخۆشی لە عەبادی کرد و سوپاسیشی کرد کەڕەزامەند بوە بۆ ناردنی موچەی دو وەزارەت، کە پێشتر هەر ئەم بەڕێزە دەیفەرمو کە بەغد ا موفلیسەو پارەی نییە.
ئەمە چ سیاسەتێکە ! چ بانێکە و دو هەوایەکە ! چ نیازێکە ! چ خۆڵکردنە چاوی ڵایەنگیر وخەڵکانێکە !چ شانۆگەرییەکە ! . تۆ بڵێی تا ئێستا خەڵکانێک مابن لەم فرت وفێڵ و هاژ و هوژانە تێنەگەیشتبن و هە لەسەر ئاوازەکەی جارانیان دەهۆلێان بۆ بکوتن و زورنایان بۆ بژەنن ولە گەڵیان هەڵپەڕن؟ تا کو ئێستاش لێیان تێنەگەیشتبن! لەگەڵ تێبینی ئەوەشدا لە پەرچەکرداری کردەوە نابەجێکانی چەند ساڵەی حکومڕانی ئەماندا ( حکومەتی هەرێم و دەستڕۆیشتوانی هەردو حزب ) و لە ناشەفافی لە داهات و خەرجی لە زۆربەی کەرتە ئابوریەکانی کوردستان، تاکی کورد لە ئێستادا خوازیاری چەسپاندنی یاسا و سەپاندنی هەمو دەسەڵاتێکن ، لە هەرلایکەوە بێت.
لەلایەکی دیەوە گوایە ئەمان بەگومانن لەسەر پەیوەندییەکی گوماناوی لە نیوان یەکیتی و ئێران بەتایبەتی تریش لەگەڵ قاسمی سولەیمانی. هێرشە میدیایەکانی پارتی بۆ سەر ئەم هاوپەیمانەی لە حکومڕانیدا هەر بەردەوام بو وە زۆر جار دەگەیشتە ئحراجکردن و ئستفزازکردنیان و تا کار گەیشتە ئەوەی لەدوای بەدەستوەدانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، تۆمەتی خیانەت بدەنە پاڵ یەکێتی و بە گروپ و باڵی خیانەتکاری ناو یەکێتی ناوزەدەیان کەن. کەچی هەر لە گەیشتنی بەرێز پارێزگای هەولێر بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، تەسریحێکی رەسمی داو ڕایگەیاند کە بەڕێز قاسم سولەیمانی لەسەنگەرەکانی پێشەوەدا بوە بۆ بەرگریکردن لە هەولیری پایتەخت لەکاتی هێرشەکانی داعشدا. وە ئەمان بەچاوی خۆیان بینیویانن و چەند سەد مەتریک لییەوە دور بون.
یەکێ دی لە چەندەهای دی، کەناڵەکانی ( MBC ) ی عەرەبی و دواتر (کەناڵی کوردسات ) ڕایان گەیاند کەچی دی ئامادە نین زنجیرە دراما تورکییەکان پەخش بکەن. لەبەر هەڵوێستی نامرۆڤانەی تورکیا بەرامبەر بە ئەفرین و ئەو ویست و مەبەستە کۆمەڵایەتیە شاراوانەی کە لەو زنجیرە درامایانەدا هەیە. کەچی هەر لەو ڕۆژەدا پارتی لە ناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستان گەورەترین پیشانگای بۆ کۆمپانیا تورکییەکان کردەوە بۆ خستنەر و فروشتنی کاڵاکانیان. لە کاتیکدا کە هەمو گوندو شەقامەکانی ئەفرین خوێنی کوردیان تیادەتکێت بەدەستی تورکیا. ئەگەر ئەمە ئستفزازی هەستی تاکی کورد نەبێ ئەی چییە و سەلماندنی ئەوەیە کە ئامانج ودەسکەوتە تایبەتیەکانی خۆیان لەسەرو بەرژەوەندیە گشتی و کۆمەڵایەتی وسیاسیەکانی گەلەکەیاندایە. وە فو لە دۆ ناکەن لە پیادەکردنی هەر کارێکدا بێت کە کار و بەرژەوەنییەکی تایبەتی خۆیانی تیا مەیسەر بێت.