هۆشیار جەمال: سەرکردەکانی کورد و درۆ!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کەم رۆژ هەیە گوێبیستی ئەم وتەیە نەبیت، کەدەڵێت: سیاسەت هەمووی درۆیە، یاخود سیاسیەکان زۆربەیان درۆدەکەن، پرۆفیسۆرجۆن جەی میرشەمیر لە کتێبی بۆچی سەرکردەکان درۆدەکەن، دەڵێت: سیاسەتمەدارەکان درۆناکەن بەڵام لەوتنی ڕاستیدا ڕەزیلی دەکەن.
کتێبەکەی پرۆفیسۆرجۆندا درۆی سەرکردەکانی جیهان ڕوون دەکاتەوە، کەبەشیکیان لە پێناو بەرژەوەندی هاونیشیمانیانی وڵایەکەیاندا درۆیان کردوە، کە لە کاتە جیاوازەکاندا، ئەگەرچی درۆ کردەیەکی بێزراوە لەهەموو ئاین و ئایدۆلۆجیاداو کۆمەڵگاو کلتورێکدا. بەڵام ئەوەی بۆمن گرنگە درۆی سەرکردەکانی و کوردە لە قۆناغی شاخ و شاریشدا کەتەنها حکومڕانی شاریان زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە.
سەرکردە سیاسیەکانی کورد کەلەشاغ بوون بە لێدانی دەهۆڵی ڕۆشنبیری و خەبات کردن لە پێناو ئازادی ودادپەروەریدا گوێی هەمووانیان کەڕکردبوو، هەتا لە شاخ بوون لە چاوی قەڵەم بە دەستانەوە وەک بناغەدانەری یۆنانی کۆن، شارەزای قوتابخانە فەلسەفیەکان دەبینران، بەڵام کە هاتنە شاخەو بوون بە دەسەڵاتدار یەکەم چینی کۆمەلگا کە کەوتە تیرۆکردن و ئیهانە کردنی ڕۆشنبیران و شاعیران کورد بوون کە دەبوویان وەک حیزب بیربکەنەوە یان شوێنێک نامێنێ بۆ ژیان کردن بۆیان. دوای ئەوایش درۆیەکی تریان کە شفبوو کەئازادی بوو بۆتاکەکان کە هەر هاوڵاتیەک ئینتمای بۆحیزب نە بووبێت بە چەندین شیوە بێبەش دەکرێ لە داهاتی ئەم هەرێمە، لەدوای ئەوانیش درۆی دادپەروەری دێت سەرکردایەتی کورد نەک نەیتوانی دادپەروەبێت، بەڵکو لەگەڵ گەیشت بەشاردەم و دەزگا حکومیەکانی تاڵان کرد و ئاودیوی سنورەکانیان کرد.
یەکێکی تر لە درۆکانی سەرکردەکانی کورد دروستکردنی دوژمنی وەهمی بووە کە زۆر بێشەرمانە ئیشیان لەسەر ئەم درۆیە کردوە،بەتایبەت لەکاتێکدا کە دەنگی ناڕازی بەرزۆتەوە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان،خێراچەندین درۆی گەورەیان کردوە،و دەیان دوژمنی ناوخۆ ودەرەکیان دروست کردوە.
هەروەها لەڕێگای درۆکردنەوە هەردەم ئیشیان لە سەردروستکردنی ترس کردوە لە دڵ ودەرونی هاونیشتمانیدا، کە خۆیان واوێناکردوە ئەوان نەبن ئەزموونەکەمان لەدەست دەچێت و هەموو گەلی کورد لەناودەچێت.
سەرکردەکانی کورد لەکاتی ڕوودانی جەنگیشدا هەردەم درۆکانیان ئامادەبووە، ئەو هێزانەی لەبەردەستیان دابووە وەک هێزێکی تۆکمە لە ڕووی چەک و پێداویستی جەنگی و مادە ولایەنی مەعنەوەی وێناکردوە، بەڵام لە سەر ئەرزی واقع پێچەوانەکەی ڕاستبووە، ئەزمووی شەری داعش ئەم ئەفسانەیەی پوچەڵ کردەوە کاتێک کە ئەگەر ئەمریکاو زلێزەکان نە بوونایە، لە چەند سەعاتیکدا هەموو کوردستان بەدوای یەکدادەکەوت.
سەرکردە شۆرشگێرەکانی دوێنی و مشەخۆرەکانی ئەمرۆی سەرجەستەی تاک بەتاکی کورد لە ڕیگای سەدان دەزگای ڕاگەیاندەوە و بەهاوکاری بە شێکی زۆری ڕۆشنبیر و ڕوناکبیران، پیاوانی ئاینی و ڕۆژنامەنوسان، وە هەردەم پاکانە بۆدرۆی سەرکردەکانی کورد دەکەن، و هۆکارێکی سەرەکین بۆ مانەوەی ئەم چەند کەسە لە حکومڕانیدا.
گەرسەرکردەکانی جیهان بە شێک لە درۆکانیان لە پێناو گەلەکەیاندابێت، ئەوا هەمووفەرهەنگی سیاسی و ڕاگەیاندنی کوردی بگەرێت، درۆیەک نادۆزیتەوە لە بەرژەوەندی خەڵکدا کردبێتیان، بەڵکو هەمووی لەپێناو بەرژەوەندی خێڵ و حیزبەکانیاندا بووە، بۆیە ئەو وتەیەی کەدەڵێت: پێوستە لە تەنیشت هەرسیاسیەکەوە دارێک بنێژرێت بۆ سیاسی وسەرکردەکانی کورد زۆر گونجاوە.
دواجار سەرکردایەی کورد بە درۆکانیان ئاسمان و زەوی کوردستانیان فرۆشت و سەرجەم ئەو داهاتانەی کە لەسەر زەوی و ژێرزەوی کوردستان هەیە فرۆشیان و کارەسات ئەوەیە لە پاش ئەو هەموو درۆیە و ئەو کارەسات و فرۆشتنی هەمووکوردستان، کەسانێک هەبن بەرگریان لێبکەن و شەڕیان لە پێناودا بکەن!؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت