كارۆخ عوسمان: بەقازانجی بنەماڵەی بارزانیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سوپای توركیا بەقوڵی 25كم ھاتۆتە نێو خاكی ھەرێمی باشوری كوردستان، لەسنوری ناوچەی برادۆست. ڕێفەراندۆمە درۆیینەكەی 25ی ئەیلول ئائەمەی بەرھەمھێنا.
بارزانی بۆیە مكوڕ بوو لەسەر ئەنجامدانی ڕێفەراندۆم تا ئاغاكەی بەتەواوەتی بێنێتە نێو كوردستان و سوڵتەی موتڵەقی ھەبێت. ئەوسا بنەماڵەی بارزانی لەژێر سێبەری سوڵتانی كۆماریدا ئەبن بەخەلیفە یاخود میری باشوری كوردستان. بۆیە پێویستە ھەرچی زووە پێش بەم ئەجێندایە بگردرێت، كە بەرئەنجامی ڕێفەراندۆمەكەیە. بۆ ئەم پێشگێریەكەش زەروورە پەیوەندیە ھەرێم لەگەڵ حكومەتی مەركەزی (بەغداد) بەھێزبكرێت لەسەر ئاستی ھەرێم و بەغداد نەك حزب و بەغداد.
لەئانی ڕێفەراندۆمەكەدا داخستنی سنورەكان مژارێكی گەرم بوو.
ئیدارەدەرانی كانتۆنەكانی ڕۆژئاواش ھاوكاریان دەربڕی، كە پێویستە دەوڵەت لەباشوری كوردستان ڕابگەیەنرێت، ئەگەر سنورەكانیش داخران ئەوا لەڕێگەی خورئاواوە (عەفرین) باشوری كوردستان دەگەیەنن بەدەریا.
ئەم ڕێفەراندۆمە تەنانەت مەھانەی دایە دەستی دەوڵەتی توركیا تا ھێرش بێنێتە سەر عەفرین.
ئەم جۆرە سیاسەتەی خورئاوای كوردستان بە توركیا ھەزم ناكرێت بۆیە دەوڵەت بۆ لێدان لەم ئەجێندایەی كورد تەنازولی لەبەردەم مانەوەی ئەسەد كرد لەدەستەڵات و وەدانی نا بەنفوزی ئێران لەناوچەكە. ھەڵەی كورد لەخۆرئاوای كوردستان ئەوەبوو كە نەیتوانی پڕۆتۆكۆڵ لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد ئیدامە پێبدات و بەشداری بەسوپای ڕژێم بكات لەبەرگریكردنی سنورەكانی سوریا لەبەرامبەر ھێرشەكانی توركیا، لەناوچەی عەفرین.
لە پەنجاویەكەمین ڕۆژی ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بەئاشكرا دەركەوت كە ڕوسیا پێشی بۆ ئارتەش چۆڵ كردووە، بۆیە لەماوەیەكی زۆر كەمدا توركیا لەڕێگەی فڕۆكەكانیەوە نزیك بۆوە لەناوەندی شاری عەفرین، ھێزی شەڕڤانانیش بەم ئیمكانیاتە كەم و بە ماندوونێكی ئێجگار زۆرەوە ھێشتا بەرگریان دەكردو بەریاندابووە خۆ. بەڵام حەقیقەت ئەوەیە كەشەڕی مل بەل نەبوو، ئەوە شەڕی لۆجستی و تەكنۆلۆژیایە.
بۆیە دەبوایە سیاسەتێكی حەكیم بەكاربێت لەم بەرخۆدانە.
عەفرین كەوتە دەستی توركیا، بەگوێرەی ئەجێندای دەوڵەت بێت ئێستا نۆرەی شارەكانی (منبەج، حەسەكە، كۆبانێ، قامیشلی، تەبقەو ڕەققەیە)، بەپێی دواھەمین بڕیاری دەوڵەتی توركیا بێت، دوای كۆنتڕۆڵ كردن ئەو ناچانە دەداتەوە دەستی ڕژێمی سوریاو ئاڵای بەعس لەوێ ھەڵدەداتەوە. ھەربۆیەش ڕژێم كێشەی لەگەڵ سنوربەزاندی توركیا نیە.
ھەرچەندە پێشوتر ڕژێمی سوریا ئامادەیی دەربڕی كە بەرگری لەعەفرین بكات بەمەرجێ ئاڵای ڕژێم لەوێ ھەڵبداتەوەو ئیدارەی ئەو ناچانە ببەسترێنەوە بە دیمەشق، بەڵام ئیدارەی كانتۆنەكانی خۆرئاوا بەمە ڕەزامەند نەبوو. ڕێك وەكو ڕێفەراندۆمەكەی 25ی ئەیلول كەھەرێم ئیدیعای دەوڵەتی دەكردو بەھەموو شێوەیەك بەغدای ڕەت دەكردەوە.
ئێستا كەھەردوو پارچەی كوردستان لەژێر مەترسی داگیركاری دووەمیندان، كورد لەئاستیدا مەلولەو بێخەم لێی داكوتاوە، تەنێ خەمی یادە مێژووییەكانیەتی. لەشكركێشی كۆماری توركیا بەنەفەسی سەڵتەنەتی عوسمانی وادێتەوەو ھەردوو پارچە داگیركراوەكەی ژێر ھەژموونی عڕووبەی سوریاو عێڕاق جارێكیتر داگیردەكاتەوە. سوریاو عێڕاق كاتێ بینیان ناتوانن زاڵبن بەسەر نفوزی كورداندا ڕێیان كردەوە بۆ سوپایەكی بەھێزتر لەخۆیان و ڕێگەیاندا توركیا سزاكانی بسەپێنێت، تاكو خاك و خەڵكی لكێنراو بە دەوڵەتەكانیان خەریك بكەن بە بەرگریكردن، بۆئەوەی دەرفەتی ھیچیان نەبێت. سەرەڕای ئەوەش وەك ھەمیشە گروپی كوردی ھەیە كە خزمەت بە سیاسەت و كردارو خواستی داگیركەر دەكات لەپێناو مانەوەی خۆی بە نۆكەری.
ڕۆژگاری ئەمڕۆ تەنھا زەرووری سیاسەتێكی حەكیمە نەك بەتەنھا شەڕێكی قوڕس، چونكە شەڕكردن بەتەنھا بەس نیە بەرامبەر دەوڵەتانی وەكو توركیاو سوریاو عێڕاق، ئەمە كەم دیدێكیش دەزانێ نابەرابەرەو سەركەوتن مەحاڵە، بۆیە دەكرێ لەئێستادا ڕێگایەكی باشتر لەشەڕو بەرەنگاری عەسكەری بدۆزرێتەوە بۆ مانەوە لەساحەكەداو دەستگرتن بەو دەستكەوتانەی كەوەدست ھاتون. وە دەبێ ڕێگە بگردرێت لەھاودەستەكانی داگیركەر چونكە ئەوانن كارئاسانی بۆ داگیركاری ئەكەن، بۆ نمونە پارتی بەگشتی و بنەماڵەی بارزانی بەتایبەت ڕێ نیشاندەرو ھاوكاری داگیركارانن تەنھا لەپێناو مانەوەی دەستەڵاتە داسەپاوەیان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت