هۆشیار جەمال: زانکۆ و کتێب.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەرتاسەری جیهاندا زانکۆ شوێنی زانین و زانست بووە و، هەردەم لە گەڵ ناوهینانیشیدا کتێبیش وەک سەرچاوەی زانست و زانیاردێت. لە سەرجەم زانکۆکانی جیهان ڕۆژانە فێرخوازەکان بە شێکی کاتەکانیان بە خوێندنەوە لە زانکۆ بە سەردەبەن و کتێب بە شێکی گرنگی ژیانی زانکۆ پێک دێنیت، و لە ئەنجامیشدا جگە لە خۆڕۆشنبیرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، خوێندنەوە دەبێتە هۆکارێکیش بۆ پێش خستنی ئاستی زانستی زانکۆ و ئەو بەشەی فێرخواز لێدەخوێنێت.
بەڵام لەزانکۆکانی کوردستان هیچ پەیوەندیەکی پتەو نیە لە نێوان فێرخوازان و کتێب و کێبخانەکانی زانکۆ و کۆلێجەکان، کە ئەمەش بۆخۆی کارەساتە، خوێندکار گەر بۆ ڕاپۆرتێکی ناچاری نەبێت کە مامۆستاکەی ڕای دەسپێرێت ئامادە نیە هەرگیز بچیت بۆکتێبخانەی زانکۆ یان کۆلێجەکەی، وە لە ڕاستیدا ئەوەندەی سێڵفی گیراوە لەزانکۆکان نیو ئەوەندە کتێب بخوێندرایەتەوە، لە ئێستا دا بەدەرلە بەرز بوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خوێندکارەکان ئاستی زانستی زانکۆکانیش بەرو پێش چووبوو.
تەنها چەند ڕۆژێک دەوامکردن بەسە بۆ شارەزابوون لەو وێران بوونەی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لەو دێڕەی جێرۆکنوس مامۆستا شیرزاد حەسەن تێدەگەیت کە دەڵێت: لەزانکۆکانی کوردستان خوێندکارێک ئەگەربیەوێت بخوێنێتەوە، ئەوا بە شەرمەوە کێبێک دەگرێت بەدەستیەوە چونکە توشی تانە و تەشەر دەبێت لەلایەن هاوڕیکانەوە”لە ڕاستی دا ئەم جۆرە بیرکرنەوەیەی خوێندکارێک بۆ کتێب بەرئەنجامی چەندین هۆکاری کەڵەکە بووی پێشترە کە پێوستی بەلێکۆڵینەوەی ورد هەیە.
خوێندکار پێش زانکۆ لە قۆناغی ئامادەی وناوەندی فێرنەکراون تا بخوێنەوە جگە لە مادەکانیان چونکە بەشیکی زۆری مامۆستایان خۆشیان ناخوێنەوە بە ڕاستی کارەساتە مامۆستا بیت و کتێبخانە لەماڵەکەتدا نەبێت، ڕۆژانە تووتی ئاسا تەنها ئەو چەند لاپەرەیە بڵیتەوە کە کردوتە بە ئەرک بە سەرخوێندکارەکانەوە. ودواجاریش هەر کۆمەڵێکی تووتی ئاسا جێگەی دەگرێتەوە.
دواتریش لە ساڵی کۆتایی ئامادەی کە دەکاتە پۆلی (12)خوێندکاردەکرێتە دوژمنی زانست و کتێب چونکە ساڵیکی تەواو لە شوێنیدایە هیچی کەمتر نیە لە دۆزەخ و هەموو ئایندەی دەبەستن بە چەند کاتژمێرێکی شومەوە، کە زۆر جار لە هەرلەترسی هینانی نمرەی کەم باری دەرونی تێک دەچێت و نمرەی کەم دە‌هێنێت. هەربۆیە کە دەگاتە زانکۆ خاڵیە لە هەموو جۆرە زانین زانیاریەک.
کێبخانەکانی زانکۆش لە ئاستی پێوستدا نین ڕاستە ڕەنگە بە هەزاران سەرچاوەیان لە لادەست کەوێت، بەڵام سەرجەم و ئەو سەرچاوانە کتێبی زۆر کۆنن و کوالیتیان لە ڕووی چاپەوە زۆر خراپە کە بۆ کەسێک گەر بیەوێت بخوێنتەوە بە بەردەوامی ئەوا ئەبێت حسابی کزبوون و لاواز بوونی چاوەکانی بکات و لە ئیستاشدا هیچ ئاسۆیەکی رون نیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە و ئاشتکردنەوە ی خوێندکاری زانکۆ وکتێب.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت