شەریف هەژاری: ڕوسیا بۆ نقەی لێوە نایە!؟ حاڵی ئێران جوان دەبێ!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ھەر گورزەو لە پێگە ستراتیژییەکانی ئەسەد- حیزبوڵا- ئێران ئەدرێ لە سوریا!
ڕوس بە خۆبادانەوە ئەڵێت: (نەدراوە لە پێگەکانی من!).
پرسیار ئەوەیە: گەر تۆ ھاوبەرەی ئێرانـئەسەدـحیزبولا بیت و پێگەکانی ئەوان خامۆش بکرێ، ئیدی ئەم دەربڕینە (خۆھەڵکێشانەیە) چیە ئەیلێیت!؟
مرۆڤی سیاسیی لە دەربڕینەکانی ڕوسیا ئەگات، ئەویش ئەوەیە: کاتێک تۆ بۆ پاراستنی ئەسەدـئێرانـحیزبولا رۆشتویتەتە سوریا و، بە بەرچاوتەوە پێگەکانی ئەوان تەفروتونا ئەکرێن، سێ فاکتی سەرەکی لە پشتە:
1- ناتوانی بەتەواوی سیستمی دژە موشەکیتەوە دژی تەکنەلۆجیای جەنگی ئەمریکاـ بەریتانیاـ ئیسرائیل بووەستی و وا بکەیت ئامانجەکانیان نەپێکن!
ئەمەش بۆ جیھانیی سەلماندەوە کە: پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای ئەمریکاـبەریتانیاـئیسرائیل زۆر لە پێشترە تا ھی ڕوسیا!
2- نەبونی کاردانەوەی کاریگەری ڕوسیا، کاتێک ئەمریکاـبەریتانیاـئیسرائیل لە پێگەکانی ئەسەدـ ئێران حیزبولا دەدەن، وا دەکات کە بیسەلمێنێت شکانی بەرەی ڕوسیا لە سوریا لە ئێستادا دیفاکتۆیە.
پێشتر، ئەمریکا و ئیسرائیل، چەند ساتێک پێش گورزەکانیان بۆ سەر پێگەکانی ئەسەدـ ئێران ، حیزبولا لە سوریا ئەوا ڕوسیایان ئاگادار دەکردەوە، کەچی ئێستا حسابێکی ئەوتۆی بۆ ناکەن و، ئاگاداریشی ناکەنەوە، سیاسەت و ھەژمونخوازی تێیدا: ھەنگاونانە! سازش سازشی بەدوادا دێت!
ئەگینا بۆچی ڕوسیا تەنانەت وەک کاردانەوەش ناتوانێ دو موشەک بە گروپە توندڕەوە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریاوە بنێت لە ماوەی دو مانگی ڕابردو تا ئێستا، کە چەندان جار ئەمریکاـبەریتانیاـئیسرائیل بە گوندەیی پێگەکانی ئەسەدـئێرانـحیزبولا خاپور دەکەن!
3- نامەوێت ھێندە بیڵێمەوە کە مێشکی خوێنەر بخەم، بەڵام لەسەر تێفکرینە ستراتیژییەکەم سورم کە شەڕی سوریا، واتە پڕوکانی ئەجێندا دەرەکیەکانی ئێران و
دواتر شەڕ دەخەنە ناوییەوە و ئینجا ئێران ئەڕوخێنن!
من لە 2011 ەوە، بە دەیان بابەتی دورودرێژ ئەم ئایدیایەم خستۆتەڕو. لە ئێستادا گرنگە خوێنەر ئەوە درک پێ بکات، ئایا لە 2011 ەوە تا ئێستا ھەنگاو بە ھەنگاو ھێزی ئابوری و مرۆیی و سیاسیی ئێران لە ئەجێندا دەرەکیەکانی دا لە پاشەکشەدایە یاخود نا!؟ سیاسەت نەفەس درێژی ئەوێ!
بێ گومان لە پاشەکشە دایە و لە پاشەکشە دا ئەبێت، تا ئەجێندا دەرەکیەکانی ئەپڕوکێنن و، شەڕ دەخەنە ناوییەوە!
لە شەوی ئیمزای ڕێکەوتنەکەی ئەمریکا-ئەوروپا و ئێران لە بابەتێکی شیکاریی دا لە خاڵێک دا ئاماژەم بەوەدا: (ئەم ڕێکەوتنە ناتوانێ نێوانی ئەمریکا و ئێران ساڕێژ بکات. چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لە خۆرھەلاتی ناوەڕاست لە ھەمو لایەکەوە بەریەک دەکەون، بۆیە ئەم ڕێکەوتنە تەنیا بۆ ئەو مەبەستەیە کە ئەمریکا کات بە ئێران ئەکوژێت!).
ئەمریکا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کاتی بە ڕژێمی ئێران کوشت تا بەم ڕۆژەی گەیاندوەو، بە زۆر خراپتریشی ئەگەیەنێ!
خۆپیشاندانەکانی شاروشارۆچکەکانی ئێران، ڕۆڵی ئەمریکای تێدابو، بەتایبەت لەوەتەی (ئایەتوڵڵا میک!) لە مانگەکانی کۆتای 2017 دا بوەتە بەرپرسی دۆسیەی ئێرانی سی ئای ئەی، جوڵە و تەکانی خستۆتە ناوخۆی ئێرانەوە. ناوبراو ڕۆڵی گەورەی لە قڕتێخستنی گروپە تیرۆریستییەکان دا ھەبوە، تا کوشتنی ئوسامە بن لادن!
ماوەیەکە شارەکانی خۆرھەلاتی کوردستانیش شەپۆل دەدا (سەرقاڵی کاری زانستییمم، ئەگینا ھەقی دو وتاری شیکاریی ھەبو!).
ئەم ڕۆژانەی دوایی، شارۆچکەی بانە، حەشر ئەکا! کورتوپوخت: گرنگە بزانیت چۆن بۆ دواڕۆژ ئەم خۆپیشاندانانە بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانی سیاسیی-جەماوەریی، موتوربە دەکەیت!؟
بەھەرحاڵ، لە ئێستادا بە جددی کارکردن، لەم سێ خاڵەدا، بۆ ھێزەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان زۆر گرنگە:
1- گرنگە ھێزەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان بەڕونی سنوری خۆرھەڵاتی کوردستان بزانن، نەک وەک ھێزەکانی باشور کە تا ئێستا سنوری باشوری کوردستان نازانن (خوا شاھیدە کاراکتەرێکی لیژنەی مادەی سەدوچل، بڕوانامەکەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بو، بۆ ھەندێ بابەتی سنوری مێژوویی باشور پەیوەندی پێوە دەکردم، ئەوکات زانیم بەرپرسە کوردەکان ھیچیان بەسەر ھیچەوە نییە و زانیاری زۆر کەمیان ھەیە، کەچی دەخرێنە ئەو لیژنانەوە!، ئیتر چۆن قوڕ ناکەن بەسەر کورددا!؟).
ئەوەی زۆر گرنگە بە نیسبەت سنوری باشوری خۆرھەڵاتی کوردستانەوە لوڕیش لە پلانی یەکەمی نھێنیی دا بە کورد بزانیی و تا ھەمو ناوچەکانی کوردە بەختیارییەکان پڕ ڕێکخستنی بکەیت!
لە پلانی دووەمی نھێنیی، ئەکرێ بیر لە شتی تر بکەیتەوە! ئەبێت لە ئێستاوە، بە وردی لەسەر سنوری باکور و خۆرھەلات و باشوری (خۆرھەلاتی کوردستان) خۆت ئامادە کردبێ!
2- ھەر ھێزێکی خۆرھەڵات، بەتایبەت گەورەکەیان، گرنگە ھێزی پێشمەرگە زیاد بکات. ھەروەھا گرنگە ڕێکخستنی چەکداری ناوخۆ زیاد بکات. زیاتر لەوانەش، گرنگە: بە پێی تایبەتمەندی ھەندێ ئەرکی گورزدارانەی خێرا، ڕێکخستنی دوـدو و سێ سێ زیاد بکات.
سەرەڕای ئەوانەش: زۆر گرنگە، کە: ڕێکخستنی تایبەتی تاک نەفەری زیاد بکات کە کاریان پڕوپاگەندەی ڕۆژانە بێت لە چایخانە و ترمیناڵ و شوێنە گشتیەکان دا، کە ڕاستەوخۆ پەیامیان پێ بگەیەنیت، ئەمە بۆ کارتێکردنی جولانەوە و تەکانی سەرشەقامیی زۆر گرنگە!
3- ھێزەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان لە گەورەوە تا بچوکیان، ھەم ڕێکخستنەکانی ئەمریکاـکەنەداـئەوروپایان لاوازە و، ھەم گوتاریی پەیوەندی دبلۆماسیشیان لاوازە لە ئاستی جەزب و کاریگەردانان دا!
گرنگە بە وردی بەخۆدا بچنەوە و، پیاچونەوە بکەن. چونکە دۆخەکە زۆر بۆ خۆسەلماندنیان ھەستیارە!
وەک لە 2014 دەشەوە دەینوسم، گرنگترینیشە، کە: پەیوەندی بەھێزیان لەگەڵ ئیسرائیل و سعودیە ھەبێت، نەک پەیوەندی لاواز، گرنگە بزانن: چۆن لینکەکانیان بەھێز دەکەن!؟
ھیوادارم ئەم جارەش بەس بێ!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت