وتاریکورد: بچن بۆ دەنگدان و خۆتان بسەپێنن!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەلی ئێمە گەلێکی هۆشیار نییە، تا کێشەکان بە ژیرانە یەکلا بکەنەوە. دەسەڵاتی کوردیش لە ئاست بوونی نیشتمان و نەتەوە نین تا بە چاو و دڵی لێبوردنەوە لەهەڵەکانیان بڕوانن.

ئەوە ڕێڕەوی ژیانە لەو ناوچەیەی کوردی تیایە، قەڵمڕەوی کلتوری ئیسلامی و تارمایی نەتەوەکانی تر ڕاپێچیان کردووە بۆئەوەی وەک ئەوان بژین و وەک ئەوان دواکەوتو و کەم تێگەیشتوو بن، سەرکردەکانیشی بەدەست و بیریی خۆیان وەک کەسایەتی پیرۆز و باڵا دەسەڵاتیان کردوون.

نەچون بۆ دەنگدان، قسەکردنە لەسەر باڵادەستی ئەم دەسەڵاتەی هەیە، درێژەدانە بەوەی ئێستاوە بۆ نێکستەیەکی تریی بەردەوام. کەواتە با وانەیەک لە میسر وەربگرین، میسرییەکان  لە٪75 بایکۆدی هەڵبژاردنیان کرد، بۆشایی بایکۆدەکە چارەنوسی سیاسی لەدەسەڵات درێژ کردەوە.

لەماڵی کوردا بەرەی گۆشەگیر بە حیزب هاوتایە بە گۆشەی بیرکردنەوە لە گەندەڵی و ناڕازیی، کاتێک بایکۆد دەکرێت گۆشەی حیزبییەکان و تارمایی هۆزی دەسەڵات زەقتر و بەرفراوانتر دەبن، کەواتە بایکۆتکردن، دەروازەیەکی ڕەوان دەخاتە سەر پشت بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵاتە بۆ نێکستەیەکی تر بڕۆن.

 بچن بۆ دەنگدان و خۆتان بسپێنن و هەژموونی دەسەڵاتی ئەمڕۆ دابەشتر بکەن، پچووکیان بکەنەوە با چی تر خۆیان لەبەرزی نەبینن و لەوە بگەن کاری نابەجێ و نابەرپرسیارانە – ئەوانی لەو قولەی قافەوە گەیاندۆتە ئێستاو بەدەم گیرۆدەی هێزی ترەوە ناتوانن خەونەکانیان بۆ بچێتە سەر، بەمە وانەی ڕاستی و دروستی و یاساییان فێر دەکەن.

لاوک کونجرینی، بەرێوەبەری وتاریکورد

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت