رەخنەیەکی زۆر لەکۆبونەوەی نێوان ئەردوگان و یەکیەتی ئەوروپا کە لە شاری ڤارنای بولگاریا کرا، گیرا!

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە رۆژنامەکانی ئەڵمانیاوە وەرگیراوە

وەرگێڕانی/ پشکۆ ئەمین

سەرۆکی بۆڵگاریا Boyko Borissov سەرۆکی یەکیەتی ئەوروپای ئەم دەورەیە یە کە میوانداری کۆبونەوەیەکی گرنگی نیوان یەکەیتی ئەوروپاو تورکیای کرد، بەخیرهاتنی میوانەکانی کرد بۆ ولاتەکەی و خواردنیکی شاهانەی سەردەمی مەلیکەکانی بولگاریای بەمیوانەکان ئامادەکردبوو، میوانەکان بریتیبوون لە Jean-Claude Juncker – وە Donald Tusk هەروەها سەرۆکی تورکیا Recep Tayyip Erdoğan خاوەن مال هیوای خواست کە کۆبنەوە کە هەنگاوێکبێت بۆ هاتنە ناوەوی تورکیا بۆ ناو یەکیەتی ئەوروپا، پاشان داوای لێبوردنی کرد کە خۆی نەیتوانی بەتەواوی بەشداری کۆبونەوەکان بکات بەهۆی ئازای گەدەیەوە!
ئەم کۆبونەوەیە رەخەنەیەکی زۆری لەلایەن رۆژنامەنوسانەوە لێگیرا چونکە تیایدا یەکیەتی ئەوروپا دوو روی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە ئەردۆگان، لەکاتێکدا ئەردۆگان سیاسەتیکی نا دروست و نادیموکراتیانە پیادە دەکات وەک لای هەموان ئاشکرایە. هەر بۆیە یەکیەتی ئەوروپا پێش کۆبونەوەکە لیستێکی گەورە و دورو درێژی ناردە تورکیا لیستێک پر لەگلەیی و گازندە و رەخنە و داواکاری لەتورکیا! دەربارەی شەری نێوان یونان و قوربس تورکیاو یونان مافی مرۆڤ ڕێگری کردنی تورکیا لەو کەشتیانەی کە لەکەناری جزیرەکانی قوبرصی یونانیدا بۆ گازی سروشتی دەگەرێن، وەکەشتی جەنگی تورکیا تەقەیان لەکەشتیەکی یونانی کردوبەمە سوپای یونان کەوتە حاڵەتی ئامادە باشی و خەریک بوو شەر هەڵگیرسێت لە نێوانیانداو لەکاتێکدا کە هەردوکیان ئەندامی ناتۆن!
ئەمە جگە لە دەستگیرکردنی دووسەربازی یونانی کەلە شەوێکی تاریکی بەفردا ریگەیان لی هەڵەبوەو بە هەڵە سنوری تورکیایان بەزاند بوو، تورک بە ناوی سیخوریەوە دادگایان دەکات و تا ئێستاش زیندانین!
دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی وڵاتانی EU لە تورکیادا بەناوی تیرۆرو پشتگیری کردن لە تیرۆر، هێشتنەوەیان بێدادگای کردین بۆماوەیەکی دورو دریژ لە زینداندا، نەمانی ئازادی بیروبۆچون و رۆژنامەگەری و دەمداخستن بە رۆژنامەنوسان و زیندانی کردنیان بەناوی پشتگیری لەتیرۆر، کێشەو پەلاماری سوریاو عەفرین، هەوڵدانی ئەردوگان لەپاش کودەتاکەی 2016 وە بەکردنی تورکیا لە وڵاتێکی دیموکراس و خاوەن سەروەری یاساو مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین بەرەو دیکتاتوریەت و سەرکوت کردن و نەهیشتنی بنەماکانی دیومکراسیەت و گۆرینی تورکیا لەوڵاتیکی عیلمانیەوە بۆ ئیسلامیەکی ناسونالیستی توندرەو !
ئەمانە دانرابوون بۆ گڤتوگۆکردن لەسەریان، دژ بە تورکیاو بونە ئەندام لە یەکیەتی ئەوروپادا! بەڵام کاتێک کۆبونەوە کە کرا هەموو شتێک پێچەوانەبوەوە !
میدیای ئەوروپی کۆمەڵێک رەخنەیان لەسەر کۆبونەوەکەی نێوان دوناڵد تاسک و طەیب ئەردوگان و جان کلود یونکەردا و بەسەرکەوتن بۆ ئەردوگان دایان نا!
جان کلود یونکەر سەرۆکی لیژنەی یەکیەتی ئەوروپا لەکۆبونەوەکەدا دەڵێت: من رومانسیم، وەک کۆنێک بیردەکەمەوەو هەربۆیە بیری کۆندەکەم، هەڵگری بیری کۆنیشم، خەفەتبارم بۆ پەیوەندی نێوان یەکیەتی ئەوروپاو تورکیا، من دژی ئەو بۆ چونە نەمەیوە نابەجێیەم کە دەڵێت: نابێت تورکیا ببێتە ئەندام لەیەکیەتی ئەوروپادا!
من دژی دانوستاننیم بۆ هاتنە ناوەوەی تورکیا بۆ یەکیەتی ئەوروپا من گەرەنتی دەدەم بە جێ بەجێکردنی ئەو داواکاریانەی کە یەکیەتی ئەوروپا دەیدات بەتورکیا! بەڵام بۆ ئەمە دەبێت تورکیا پەیوەندی خۆی لەگەڵ یونان و قوبرصدا باش بکات و رێگری نەکات لەگەران بەدوای گازدا!
من دژی ئەو بۆچونەم کە سەرۆکی لیژنەی یەکیەتی ئەوروپا دونالد تاسک نیشانی دەدات، کە یەکیەتی ئەوروپا تا ئێستاش دوو دڵە لە نەمان و جێ بەجێ نەکردنی یاسا لەتورکیادا،
نا ئەوەی من لێی دەترسام ئەو لیستە دریژە بوو کە حازر کرابوو بۆ گفت و گۆکردن کە هۆکانی راگەیاندن لەسەری دەدوان، کە کۆبونەوە کە لە سەر ئەمە دەدوێت!
ئەردوگان لەکۆبونەوەکەدا دەڵێت تورکیا وڵاتێکی دیموکراسەو تیایدا یاسا سەروەرو مافی مرۆڤ پارێزراوەو ئازادی رادەربرین هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کە سا ڵێک و نیوە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکیەتی ئەوروپادا خراپە بەڵام هەوڵی باشترکردن و نەهێشتنی ناکۆکیەکان دەدەین و بەهیواین ببینە ئەندام لەیەکیەتی ئەوروپادا.
دۆنالد تاسک کە لەگەڵ ئەردوگاندا پێکەوە بەشداربوون لە کۆنفرانسیکی رۆژ نامەوانیدا، ووتی پاش دوو کاتژمیر و نیو لەکۆبونە، گەرلەمن بپرسن ئایا هیچ ریکەوتنێک ئیمزاکرا یان کۆمپرومسێک دۆزرایەوە ودانرا بۆ بە ئەندام بونی تورکیا لە یەکیەتی ئەوروپادا دەڵێم: نەخێر ! چونکە تورکیا ئێستا نە وڵاتێکی دیموکراسەو نە مافی مرۆڤ تیایدا سەرەرە نە کار بەیاسا دەکرێت!
ئەم کۆبونەوەیە و ئەم دووبۆچونە جیاوازە پیکەنیناویە میدیای هینایە رەخنەگرتن، ئاخر دوو نوێنەری یەکەتی ئەوروپا کە هەریەکەیان بە شێوەیەک دەدوێن جیاواز لەویتر جیگەی پێکەنین و سەرسورمانە، ئەمەدەری دەخات کە جان کلود یونکەر وەک خۆی دەڵێت: پیربوەو توانای بەرەنگاربونەوەی نەماوە.
دۆنالد تاسکیش بەرامبەربە ئەردوگانی سەرکەوت و دیکتاتۆر تەنها مایەوە، هەر بۆیە کۆبونەوکە بەسەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەسکەوتی باشی لەباتی سەرزەنشت بۆئەردوگان دەستنیشانکرا!

هەندیک لە رۆژنامەکان وەها باسیان لەکۆبونەوەکە کرد
„Die Presse دی پرێسەی نەمساوی رەخنە لەو باوەش پیاکردنی یونکەر دەگرێت کە بە ئەردوگانیا کرد ودەڵێت ،گەر تەماشای ئەورپا بکەیت بەلاتەوە قورس نەبێت کە سەریان لە وتارەکەی کلۆد یونکەر سوربمێنێت ! بێگومان سەهۆل بەندانی نێوان یەکیەتی ئەروپاو تورکیا، تاوان لە ئەوروپیەکان نیە ،
رۆژنامەکە رەخنە لە وتارەکەی یونکەر دەگرێت ودەڵێت وتاریکی زمانەوانیانەی بێ مستەواو بێشەرم و پیکەنیناوی بوو !!
Politic پولتیک گۆڤاری رامیاری دونیا ،دەڵێت ئەردوگان هەمووشتێکی بە دەستهێنا ئەوەی ئەو دەیویست !
ئەمیش رەخنە دەگرێت لە نەتیجەی کۆبونەوەکەو بەسەرکەوتن و بەخۆشی بۆ تورکیا ناویدەبات !
دەڵێت ئەردوگان تەنها شتێکی لە ئەوروپا دەوێت ئەویش گەشەدانە بەئابوریەکەی تورکیا ئەمەی لە سەر ئەوروپایە و بەوەوە پەیوەستە !!
سەرۆکە ئەوروپیەکانیش تەنها کێشەیان نەهاتنی پەناهیندەیە، چۆن رێگریان لێبکرێت ، بەهەرچی نرخێکبێت ،هێشتنەوەی رێکەوتنەکە لەگەڵ تورکیادا ،بۆیە بەزوترین کات ٣ملیار یورۆ دەخەنە سەرخەزینەی تورکیا ، بەمەش ئەردوگان ئەوەی دەیوسیت پێی گەیشت!
هارسی ئیسرائیلی پێش کۆبونەوەکە وتی ،هیچ هۆیەک نیە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش نیە لەنێوان ئەوروپاو تورکیادا ،
هۆکانی راگەیاندنی تری ئیسرائیلی نوسیبویان ، هیچ هۆیەک نیە کە ئەوروپا هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی باشبدات لەگەڵ تورکیادا ،هەربۆیە کە تورکیا و ئەوروپا لە گەڵ بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانیاندا نارۆن بەڵکوو بە پێچەوانەوە ،تورکیا وا دادەنێت کە رۆژئاوا هۆی نائارامیە بۆ تورکیا ،
دیلی سەباحی تورکی دەڵێت ئەورپا راست نەبوو لەگەل بەڵێنەکانی ،
روداوەکان جیاوازین ئەمڕۆ ،ئیلنور سیفک دەڵێت ئەوروپیەکان راستگۆ نەبوون لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی دابویان بەتورکیا، هێشتا کێڵگەی ئەڵغامی سیاسی دانراوە!
بێگومان ئەردوگان ئێستا پاش سەرکەوتنەکانی لە ئەفرین لە رووی بەهێزیەوە قسە دەکات و داوا دەکات وخۆی دەسەپێنێت !