بورھان شێخ ڕەئوف: بانگەشە نرخی دۆلاری دابەزاند.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی چاودێری نرخی دراوەکان بکات دەزانێت ماوەیەکی زۆرە نرخی دۆلار بۆ ئەم بەھایەی ئەمڕۆی دانەبەزیوە کە نرخی دۆلارێکی ئەمریکی بۆ کەمتر لە 1200 دیناری عێراقی دابەزیووە واتە 19.750 دینارە بەھار حاڵ لە بازاڕی دراوو ئاڵوگۆڕدا کارێکی ئاساییەو پەیوەندی بە خواست و خستنەڕوەوە ھەیە.
ئەگەرچی بانگەشەی ھەڵبژاردن بە گوێرەی یاساو ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەبوو لە 14 نیسانەوە دەستی پێبکردایە، بەڵام ھەندێک قەوارەو لایەنی سیاسی زۆر لە پێش ماوەی دیارییکراوەوە دەستیان پێکرد ھەرچەندە لە ھەرێمی کوردستانیش بە ھۆی ماتەمی نیشتمانی بۆ جینۆسایدی ئەنفال ڕۆژی 14 نیسان دواخرا بۆ ڕۆژی دواتر.
بەھەرحاڵ ئەوەی مەبەستی منە لەم وتارە کورتەدا ئەوە بوو ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی درێژ نرخ و بەھای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراق دابەزێت بۆ ئەو نرخەی کە لەسەرەو نووسیومە واتە 19.750 دینار بۆ دۆلارێکی ئەمریکی لە دوای سێرچ و کنەو گەڕانێکی خێرا بە ناو سەرچاوەکانی ھەوڵدا ئەوەم بۆ ڕوون بووەوە کە ئەم دابەزینە لەم کاتەدا پەیوەندی بە ڕادەی خستنەڕووی دۆلارە لە بازاڕەکانی عێراقدا بۆ فرۆشتن و بەمەبەستی خەرجکردنی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن.
ئەمە ڕاستی ئەو لێدوان و ھەواڵانە دەردەخات کە حزب و لایەنە دەسەڵاتدارەکانی عێراق پارەو سامانی زۆر ی ئەم وڵاتەیەن بۆ خۆیان وبەرژەوەندییەکانیان تەرخان کردووە لە بانک و ژێر زەمینەکانیشدا شاردویانەتەوە بۆ ڕۆژی ڕەش ئەوەتا ئەمڕۆ بە ئاشکرا دەیخەنە بازاڕەوە بۆ کڕینی دەنگی دەنگدەران و وەلائی خەڵک بۆ خۆیان قەوارەکانیان لە کاتێکدا کۆمیسیۆن سیستمی تازەی ئەلکترۆنی بەکادەھێنێت بۆ دەنگدان بۆ ڕێگرتن لە فڕوفێڵ و گزی.
بەو ھیوایەی ئەمجارە بتواونرێت ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو بێ گەرد ئەنجام بدرێت کۆتایی بە و مۆدێل و ستایلە کۆنەی جاران بێت کە عێراقی گەیاندە کەناری وێران بوون و شەڕی تائیفی وپشکپشکێنەی ناڕەواو دوور لە دیموکراسی و شارستانی.
بەکارھێنانی ماڵی گشتی و خەرجکردنی پارە بە شێوەی ناڕەواو نافەرمی بۆ کڕینی دەنگ و وەلائی دەنگدەران تاوانەو دەبێت خەڵکی ھۆشیار بێت لە کاتێکدا کۆمیسیۆن دوێنێ بڕیاری بەکارھێنان و بردنە ژوورەوەی مۆبایلی زیرەکی بۆ شوێنی دەنگدان قەدەغەکرد ئیتر ھەرکڕینی کارتی دەنگدەر و سەپاندنی بەسەر خەڵکدا لەلایەن قەوارەکانەوە ھیچ بەھایەکی نامێنێت و ناتوانن دەنگدەر ناچاربکەن بە فرۆشتنی دەنگەکەی.
لە کۆتاییدا ھیوادارم بانگەشەو ھەڵبژاردنێکی ئارام بەڕێوە بچێت دوور لە توندو تیژی ئاکامەکەی خەڵکی سیکولار و دیموکراتخواز بێنە پێشەو ە بتوانن کێشەو ململانێکانی عێراق چارەسەر بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت