شەریف هەژاری: بۆ لەم جۆرە بەڵگەنامانە: گرنگە لە ئێستادا بلاوبکرێنەوە!؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- ئەم بەڵگەنامەیە ئەیسەلمێنێت دەولەتی ئەمریکا ھەڵوێستی ھەبوە بەرانبەر تیرۆری دکتۆر قاسملو!
2- ئەم بەڵگەنامەیە ئەیسەلمێنێت دەمێکە کابینەکانی پێشوی دەولەتی ئەمریکا دەزانن ڕژێمی ئێران تیرۆری نێودەوڵەتیی ئەنجام دەدات، بەلام دەبێت ئیتر کاردانەوەی جددیان بۆی ھەبێت بەتایبەت ئەم کابینەیە!
3- کەسانێک کە سەر بە دەزگای پاراستنی پارتیین و، لە ناو گروپەکەی حسێن یەزدان پەنان و، زانیاری ورد ھەیە کە ئیش بۆ دەزگای پاراستنی پارتیی ئەکەن و، ئینگلیزی نازانن تا لە ناواخنی گرنگی ئەم بەڵگەنامەیە تێ بگەن، کە ئەو کات ئەکرێ قسەی دروستی لەسەر بکەن! کەچی بونەتە ھاوئاڕاستەی کەسانی سەر بە دەزگای زانیاری یەکێتیی لە ئاست ئەم بەڵگەنامەیە داو، لە گرنگی ئەم بەڵگەنامەیە تێ ناگەن، یاخود: ئەیانەوێت بە قازانجی بەرژەوەندییە سیخوڕیەکانیان خوێندنەوەی ھەڵەی بۆ بکەن!
4- لە ئێستادا زۆر گرنگە کە ئەم بەڵگەنامەیە و دەیانی تر کۆبکرێنەوە و بەکاربھێنرێن و شاندی حیزبە کوردییەکانی خۆرھەلات پیشانی ئەم کابینەیەی کۆشکی سپی بدات، کە: دەمێکە ئەم ڕژێمە تیرۆریی نێودەوڵەتیی ئەنجام دەدا و کورد گەورەترین قوربانییە تێی دا و، چی تر نابێت ڕێی لێ نەگیردرێت!
5- ھەرچەندە ئەم بەڵگەنامەیە ئەیسەلمێنێت کە ئەمریکا ھەڵوێستی ھەبووە، بەڵام بەرژەوەندییە ئابوریەکانی نێوان نەمسا و ئێران، وایان کردوە کە ھەڵوێستی دەولەتی ئەمریکاش نەتوانێ ڕێگر بێت لە ھەلھاتنی تیرۆریستەکان! بۆیە پێویستە ئەم کابینەیەی کۆشکی سپی تێ بگەیەنرێت کە ھەندێ لە دەولەتان لە پێناو بەرژەوەندییە ئابوریەکانیان لەگەل ڕژێمی ئێران چاوپۆشیان لە تیرۆریی نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، بەتایبەت ئەم بەڵگەنامانە بۆیە پێویستە کە پێشکەشی ئەم کابینەیەی کۆشکی سپی بکرێ، چونکە ئەم کابینەیەی ئەمریکا ھاوھەڵوێستە لەگەل ناواخنی ئەم بەڵگەنامانەیەدا، بەلام دەولەتانی ئەوروپا لە پێناو بەرژەوەندییە ئابوریەکانیان ڕێک وەک ھەڵوێستی نەمسای ئەو سەردەمەن!
6- گرنگە کەسانی سەر بە دەزگا سیخوڕیەکانی حیزبەکانی باشور، بۆچونی تاکەکانی کورد بە لاڕێ دا نەبەن و، تاکەکانی کورد لە ھونەری کاریگەردانانی سیاسی تێ بگەی! چونکە پێش ئەوەی لە عێراق بدرێ چەندان وەفدی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی (بە کوردیشەوە) ڕۆشتنە ئەمریکا و زۆرینەی بەلگەکانی كردەوە کۆمەڵکوژی و دڕندەییەکانی ڕژێمی سەدامیان پیشانی جۆرج بۆش و، تەنانەت ڕۆشتنە بەریتانیاش پیشانی تۆنی بلێریان دا، ئەوەبو دواتر لە کاتی دادگایی کردنی تۆنی بلێر لەسەر کەیسی شەڕی ڕوخانی سەدام، ئاماژەی بەوەدا :(زۆر بەلگەیان خراوەتە بەردەست کە ڕژێمی سەدام دەیان کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە) و تۆنی بلێر وتیشی: (ئامادەیە ھەمو ئەو بەڵگانەی کە پێی دراوە پیشانی دادگای بدات).
بۆیە گرنگە ھەروەک چۆن لە ئێستادا ترامپ دەڵێ: (بە بڕیاری ئۆباما ھاوکاری ماددی گەورەترین ڕژێمی سپۆنسەری تیرۆر کە ئێرانە کراوە) و خودی ترامپ ڕەخنەی لێ دەگرێ، ئاوھاش بەتایبەت حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە سەربەخۆیی بڕیاری ھەیە و سەر بە دەزگای پاراستن و زانیاری نییە، بە وردی ھەوڵی کۆکردنەوەی ھەمو بەڵگەنامەکانی کردەوە تیرۆریستەکانی ڕژێمی ئێران بەتایبەت لە دژی نەتەوەی کورد، بکا و، پێشکەشی کاربەدەستانی ئەم کابینەیەی کۆشکی سپی بکات. ھەروەک چۆن ئەو بەڵگەنامانەی پێشو سەبارەت بە عێراق کاریگەری لەسەر جۆرج بۆش و تۆنی بلێر ھەبو، ئاوھاش ئەم بەڵگەنامانە کاریگەری دەبێت!
7- بە پێچەوانەی بابەتە پەڕپوتەکەی ئەندامەکەی دەزگای پاراستنی سەر بە حسێن یەزدان پەنا، کە ئاماژەی بەوەداوە: (بلاوکردنەوەی ئەم بەلگەنامەیە لە ئێستادا وا دەکات کورد ڕقی لە ئەمریکا بۆ دروست بێت!)، ئەوا: کاکی نەخوێندەواری (ئینگلیزی نەزانی) سەر بە دەزگای پاراستنی گروپەکەی یەزدان پەنا، بزانە ئەم بەلگەنامەیە وا دەکات کە تەواوی تاکەکانی کورد بزانن، کە: (ئەمریکا ھەڵوێستێکی ئەرێنی و باشی تایبەت بە کەیسی تیرۆری د.قاسملو ھەبووە!)، ئەکرێ کەسانێکی سیخوڕی سەر بە حیزبەکانی باشور پێیان ناخۆش بێت، کە لەم بەلگەنامەیەدا ئەمریکا بە فەرمی بۆ دەولەتی نەمسای نوسیووە: (( بە قوڵی بە حەسرەتین بۆ تیرۆری د.قاسملو، چونکە ڕێبەرێکی خاوەن ڕێزی نێودەوڵەتیی بووە، ھەورەھا ئێوە وەک دەولەتی نەمسا پێویستە ئەم ڕێوشوێنانە دژی تیرۆریستەکان بگرنەبەر))، کە بە وردی لە بەڵگەنامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە ڕێوشوێنەکان داوە و، مرۆڤی سیاسیی کاتێک خالەکانی ناو بەڵگەنامەکە دەخوێنێتەوە، بە باشی تێ دەگات کە چەندێک ھەڵوێستی ئەمریکا ئەرێنیی بووە و، چەندێکیش ئەم بەڵگەنامەیە بە سودە بۆ دۆزی کورد و، چەندێکیش تاکەکانی کورد بەم ھەڵوێستەی ئەمریکا دڵخۆش دەبن!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت