عوسمان عومەر: خەونى لە مێژینەى جولەکە من النیل الى الفرات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەک لە یادم بێ لە قۆناغەکانى خوێندنى ناوەندى و بەتایبەت پۆلی سێى ئەو سەردەمە لەبابەتى مێژوو نەخشەیەکى وولاتە عەرەبیەکان خرابووە ڕوو بە مارێک لە فەلەستینەوە تا دەگەیشتە میسرو وولاتى شام و بەشیک لەعیراقى دەگرتەوە بەلام کوردستانى لەگەل نەبوو لە ژێرەوەى نوسرابوو من النیل الى الفرات ئیمەش خوێن گەرم و جۆش و خرۆشى کوردایەتى دەمانگوت” من النیل الى الفرات و البقیە للاکراد ومامۆستایەکى عەرەبمان پێ توڕە دەکرد” هەر بەراستى کوردستان مارەکە خۆى لێ لادا بوو , کە رژێمى بەعس دەسەلاتى جێگیر بوو ئەو نەخشەیەى لە پرۆگرامەکانى خوێندن لابرد. پێم وایە هیچ کاتێ کورد مەترسى نەبووە لەسەر ئەمن ئاسایشى دەولەتى جولەکە بەحوکمى دوورى سنورەکانمان تەنها هەندێ هەلویستى سیاسى و راگەیاندن نەبێ کەهاوسۆزى عەرەبە فەلەستینیەکان بوین لە مافى چارەى خۆنوسینى خۆیان کە ئیمەش هەمان کێشەمان لەگەل مافى چارەى خۆنوسین هەبوو لە چوارچیوەى دەولەتە داگیرکەرەکانمان, ئەویش دەولەتە ئیمپریالیستەکانى ئەوکات کوردستانیان دابەش کردو ئەو چارەنوسەى کوردیان وەلانا.
ئیستا دواى چەندین ساڵ دەرکەوتوە زۆربەى وولاتانى رۆژئاوایی و بەتایبەت ئەمریکاو تەنانەت رۆژهەلاتیەکانى ئەوکاتیش پارێزەرى ئاسایش و ئاشتى جولەکە بوون و لایان مەبەست بووە بۆیە هەموو بیرکردنەوە توانایەکیان بۆ ئەوەبوو چۆن ئەمە بهێننە دى؟ پلانەکانیان دەخستە گەر ئەو ووڵاتانەش بیانویان دەدا بەدەستەوە بۆنمونە هیزەکانى ئەمریکا سەرەتا لە سوپاى عیراقەوە دەستیان پێکرد ئەو سوپا مەشق پێکراوو ئەزمون دیدەو پڕ چەکى مۆدێرن و ریکخراو کاریکیان پێکرد بە جەنگى عیراق ئێران و جەنگى کەنداو هیزو بڕستیان لێ بڕی کە پێشتر لەجەنگەکانى عەرەب لەگەل جولەکە رۆڵ و کاریگەرى خۆى هەبوو, وەک راستیەکى مێژوویی سوپاى عیراق لەدرندە ترین سوپاکانى جیهانى عەرەبى بوو کە مەترسى بوو بۆ سەر جولەکە کارێکیان پێکرد بابەدەوارى شڕى نەکردبێ و لەچەک و سەرکردەو هەموو شتێ دایمالین, هەموشمان ئەوەمان لەیادە چۆن ئەو سوپا دڕندەیە کەوتبوە وێزەى گەلەکەمان… پیشتریش لە حەفتاکانى سەدەى ڕابوردوو سوپاى میسریان لە هاوکێشەکە دەرهاویشت بەهۆى پەیماننامەى کامپ دێڤدەوە… نورە هاتە سەر سوپاکەى قەزافى کە لە ئەفریقیا هەم مەترسى بۆ دراوسێکانى و هەمیش هەرەشە بوو بۆ دەولەتى جولەکە بۆیە ئەویشیان بە ودەردە برد کە بینىمان وا خەریکە سوپاکەى سوریاى ئەسەدیش بەهەمان دەرد دەبەن و پلانەکانیان سەرى گرتووەبە پارچە پارچەکردنى سەرقاڵکردنى بەجەنگى ناوخۆوە…. هەروەها یەمەنیش کە زۆر دژى جولەکە بووە ئەویشیان گرفتارکردووە, ماوەتەوە سوپایەک لە خۆرهەلاتى ناوەراست ئەویش ئێران و میلیشیاکانى لە سوریاو لوبنان پلانێکیشیان بۆ ئەوان هەیە ئەم هەموو شەرو گێژاوە لەخۆرهەلاتى ناوەراست لە پێناو پاراستنى ئەمن و ئاسایشى دەولەتەکەى جولەکەو مانەوەو دوورخستنەوەى لەمەترسى.
پێم وایە تاکو دەولەتى جولەکەو زلهێزەکان بونیان هەبێ وەک کوڕى خۆیان دەیپارێزن چونکە ئەو زلهێزانە نە ڕێزى پەیماننامە نێودەولەتیەکان و نەمافى مرۆڤ و تەنانەت ئازادى و سەربەخۆیی گەلانیش ناگرن لە پێناو جولەکە کەواتە واباشترە چۆن ئەمریکا کونسلخانەکەى خۆى بردە قودس ئاواش وولاتە عەرەبیەکان ئەوانەى هێشتا دانیان نەناوە بەدەولەتى جولەکە کونسلخانەکانیان لە قودس بکەنەوەو دان بنێن بە دەولەتى جولەکە بەمەش گەل و وولاتەکەیان لەشەرونەهامەتى جەنگ دوور دەخەنەوە, هەر دەولەتە بۆ بەرژەوەندى خۆى هەولبدات و دەریشکەوتوە کە سیاسەت بەرژەوەندىه و تەنانەت هەندێجار عورفى دبلۆماسیەتیش بەتەواوى پەیرەو ناکرێ و دەیشکێنن جاریکى تریش دەلێم باوەریان بە سەربەخۆیی و ئازادى و دیموکراتیەت و مافى چارەنوسى گەلان نەماوە.
هەر سەبارەت بەخەونەکانى جولەکە بۆ دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى و پەیدا کردنى بوارى وەبەرهێنان لەو وولاتان و دابینکردنى دراوى قورس و گەشە پێدانى بوارى ئابورى پیشەسازى کۆمپانیاکانیان لەزۆر وولاتان وەبەرهێنیانیان کردووە، بەلام بەناوى ئیسرائیلەوە نا! بەڵکو بەناوى ترەوە ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ کارەمایی خەلکى جولەکە لەبوارى کارکردن و خزمەت کردنى وولاتەکەیان, یەکێ لەونمونانەى ئیستا هەولى بۆدەدەن دروست کردنى پەیوەندى بازرگانیە لەگەل کوردستان ئەوەتا کسینیا سڤیتلۆڤا پەرلەمانتارى پارتى زایۆنى جولەکەو پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لە زانکۆى هیبرۆى ئورشەلیم و چاودێر لە پەیمانگاى سیاسەتى دەرەوەى ئیسرائیل بە رەچەلەک رووس لەکۆبونەوەیەک لە 24ى ئایارى 2018 لە زانکۆى تەلئەڤیڤ داوا دەکات بەیاسا پەیوەندى بازرگانى لەگەل هەریمى کوردستان دروست بکرێ کە بەیاسا قەدەغە کراوە چونکە کوردستان بەشێکە لە عیراق و عیراقیش یەکیکە لەو وولاتانەى بەدوژمنى ئیسرائیل دەژمێردرێ.
بەندە چەند برگەیەکم لە رەشنوسە ئینگلیزیەکە وەرگێڕاوەتە سەرزمانى کوردى دەیخەمە ڕوو دەلێت: کورد نزیکەى 30 ملیۆن کەس دەبن و دابەش بوون بەسەر عیراق, ئێران, تورکیا و سوریا, تەنها ئەوانەى نیشتەجێى تورکیان دەتوانن بارزگانى لەگەل ئیسرائیلدا بکەن ئەوانى تر بە دوژمن لەقەلەم دراون, لەبەشێکى تردا هاتووە گەلى کورد لەگەل ئیسرائیل چەند بەرژەوەندى و نەریت هەلس و کەوتێک و دوژمنێکى هاوبەش پێکەوەیان دەبەستیتەوە هەرچەندە پەیوەندیەکى فەرمى لەنێوانیان دا نییە و ئەو بنەما هاوبەشانە نین، بەڵکو مەبەست لەو یاسایە ئەوەیە کە رێگە بدرێ پردى بازرگانى کردن لە نێوان گەلى کورد و ئیسرائیل دا دروست بکرێ و گەلى کورد لەو یاسایە بەدەربکرێ” یاساى هاوردەو نێردە ى 1979 و یاساى بارزگانى لەگەل دوژمن سالى 1939 ” لەوە دەربکرێن بەگەلى دوژمن ناوببرێن هەرچەندە دەکەونە ناو خاکى دوژمنەوەو سەربەخۆیی خۆشیان نییە بۆیە پێشنیار دەکەین بەردى بناغە و هاوپەیمانەتیەکیان لەگەل ببەسترێ.
ئایا ئەو پێشنیارو تێبینی دانە بەکنیست (پەرلەمانى ئیسرائیل) بۆ پەیوەندى بازرگانى وەک کابراى جولەکەمان لێنکات کە هەڵىداین ریفراندۆم ئەنجام بدرێ؟ یا کەسیک لەخۆیی بایی ببو و سوارى سەرى خۆى بوو ریفراندۆمى ئەنجام دا؟ ئایا لەچ ڕیگەیەوە دەیانەوێ بازرگانى لەگەل گەلى کورد بکەن؟ ئایا دواى هەلبژاردنى ئەم دواییە خەریکە کورد لەعیراق دا ریگەیەک دەدۆزێتەوە بۆ چارەسەرى کێشە دەستوریەکانى نایانەوێ تێکى بدەن و عەرەب و فارسمان لێ بوروژینن و توشى شەرو ئاژاوەمان بکەن لەگەڵیان؟ باشە مادەم ئەوان ئەوەندە خەمخۆرى گەلى کوردن بۆچى سالى 1999 بە گەلە کۆمەکێ سەرکردەیەکى کوردى وەک بەڕیز عەبدولا ئوچەلانیان گرت و رادەستى تورکیان کرد؟
بۆیە پیویستە بۆ هەر پەیوەندیەک جا چ بازرگانى یا دبلۆماسى لەگەل ئیسرائیل یا هەر وولاتێک زۆر بەووردى دیراسە بکرێ, وەک گەلى کورد رێز لەهەموو گەل و ئاین و نەتەوەیەکمان گرتووە تا ئیستا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت