لاوک کونجرینی: هێزە کوردییەکان چۆن هەڵبژاردنێکی بێ خەش ئەنجام بدەن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەر لە چەند ڕۆژێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی 12- 05- 2018 من نوسینێکم بە ناو نیشانی ” گزی ئەم هەڵبژاردنەی عێراق و هەرێم بەئاشکرا دیارە، بڵاوکردەوە لە وتاریکورد.
ئەم نوسینەم لەسەر کۆی ئەو زانیاریانەی کە وەرمگرتبوو، دامڕشتبوو. هەر چەندە هەڵەیەک ڕوویدا بەهۆی پەلەکردن لە گەیشتنی پەیامەکەم بەخێرایی ناردن بۆ ڕایی شەقام و حیزبەکان، ئەویش قسەم لە سەر دەستکاریکردنی خودی دەزگا بەکارهاتووەکە وەک خۆی نەکردبوو.
یەکێتی و پارتی لەم گزیەیاندا پەلەیانکردو هێزەکانی تریان هۆشیارکردەوە، بەڕایی بەندە بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بیانکردایە زۆر ترسناک بوو، چونکە هەموومان کێشی ئەم دوو هەڵبژاردنە دەزانین، ئەوەی بەغداد لەچاو ئەوەی کوردستان چەندە.
پرۆسەکەی ئەمجارە، پارتی و یەکێتی یەکسانن لە گزیی ئەم هەڵبژرادنەدا، بەڵام عەیبی گۆڕان و کۆمەڵ و ئەوانی تر لەوەدایە، وەک پاشکۆیەکی پارتی دەردەکەون و خۆیان کردووە بە ڕەشماڵی شاردنەوەی گزیەکەی پارتی و هیچ هەڵوێستێکی ڕوونیان نییە لەسەریی، تەنانەت هەڵوێستەکەیان کێشی خواستەکانی پارتی دەکات و دەشیکەنە بە بەشێک لە بەرەی مەزڵومییەکە.
بەڕەیی بەندە گزی ئەم جارە بەم شێوەیە بوو:
ئەو دەزگایە لەسەر سیستەمی پرینت و تێکست دروستکراوە لەسەر بۆکسەکان جێگیرکراوە، سەرەتا کاتێک کەسێک لاپەرەی دەنگدانەکەی دەخوازێت بخاتە ناو بۆکسەکەوە، دەبێت لەڕێی ئەو دەزگایەوە ئاودیوی بکات، لە ئاودیوکردنەکەدا کاری بۆکسەکە بەسیستەمی پرینت دەستپیدەکات وەک هەڵگرتنی کۆپیکردنێک، ئینجا گۆڕانکاریی دووەم ڕوودەدات ئەویش کۆی نوسینەکانی سەر پەڕەی دەنگدەر ئاڵگۆڕ دەبێت بۆ تێکست، لێرەدا تێکستەکە زۆر بەئاسانی گەر ڕایەڵی بکەیتە سەر شاشەی کۆمپیوتەرێک، دەتوانرێت بەئاسانی دەستکاری بکرێت. لێرە بەدواوە هەنگاوی تەزویرکردنەکە لەڕێی کۆدەوە دەستپێدەکات. بۆ نمونە کاتێک بەهۆی کۆدەکانەوە سمبولی گۆڕان جێگر دەکرێت بۆ سمبولی ی ن ک، هەموو ئەو پەرەی دەنگدانانەی دەخرێتە بۆکسەکەوە ڕاستەوخۆ دەنگی دەنگدەری بزوتنەوەی گۆڕان دەچێتە سەر لیستی ی ن ک. لێرەدا دەبێت ڕوونکردنەوەیەک بدەم، ئەو کەسانەی کە فۆڕماتیری ئەم بۆکسانەیان کردووە بۆ بەرژەوەندی پارتی و یەکێتی زۆر لێزان نەبوون، بۆیە زۆر بەئاسانی هەست بە تەزویەرەکە دەکرێت.
بۆ زیاتر تێگەیشتنی هەموولایەک، زۆر کەس مۆبایلی زیرەکی هەیە، دەتوانێت بەرنامەی translator دابگرێت، دەتوانێت شێوەیەک لە زانیاریی لەسەر ئەو دەزگای بۆکسانەی کە لەم هەڵبژرادنەی پەڕلەمانی عێراقدا بەکار هات دەستی بکەوێت، چۆن؟ ئەویش ئەو بەرنامەیە بەشی کامێرای هەیە بۆ خوێندنەوەی تێکستی سەر ڕۆژنامەو گۆڤار بۆ ئەوەی یەکسەر بگۆڕیت بۆ ئەو زمانەی دەتەوێت. دەبێت لەپێشەوە کامێرەکە لەسەر چەند دێڕێکی ڕۆژنامەکە جێگیر بکەیت، پاشان دەستبنێیت بەئۆکەی کامێرەکەداو، سیستەمی سکانەکە دەکەوێتە گەرو کاری خۆی دەکات، پاشان بە پەنجەت وەک لێخستن بەسەر ئەو وشانەدا دەخشێنیت و ئامادەی دەکەیت بۆ گۆڕانکاریی بۆ زمانی تر، لێرەدا کۆپێکە دەگۆڕێت بۆ تێکست و دەتوانیت زۆر بەئاسانی دەستکاریی وشەکان بکەیت. ئەم سیستەمە هەمان سیستەمە، کە لەسەر سندوقەکان جێگیر کراوە، کە ئامادەیە بۆ تێپەڕ بوون بە ناو کۆدەکاندا بۆ تەزویرکردن.
قسەکردنی ئێمە بۆ دوای پرۆسەی دەنگدانی ئەمجارەیە، با بزانین ئەمجارە چی بکرێت بۆ ئەوەی تەواو ڕێگری لە تەزویر بکرێت بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمان و شارەوانی هەرێمی کوردستان؟
دەبێت بزوتنەوەی گۆران و هێزە مەزڵومەکانی ئەمجارەی هەڵبژاردن کار بەم شێوەیە بکەن: دەبێت هەر لەئێستاوە لە ڕێی کۆمسیۆنەوە یاسای هەڵبژاردن هەمووار بکرێتەوەو بەم شێوەیە دابڕژێتەوە:
1- هەموو ئەو ئیجرائاتانەی کە ئەمجارە بۆ هەڵبژاردن کراوە، تا ڕۆکردنی لیستی دەنگدەر بۆ ناو بۆکسەکان دووبارە بکرێتەوە. بەڵام دەستکاریی بکرێت، چۆن؟
A- شەبەکەیەکی سەرتاسەری لەسەر ئاستی هەرێم بە سیستەمی ناسین بۆ پەنجەمۆر دابمەزرێت. بۆ ئەوەی لەکاتی دووبارەکردنەوەی دەنگدەرێک، یەکسەر نیشانەی قبوڵنەکردن پیشان بدات. ئەم سیستەمەش دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چوونکە دەکرێت ئەمەش کاری تەزویری لەسەر بکرێت، بەڵام بە زەحمەت.
B- هەرچی دەنگدەرێک بەبێ کارتی نیشتمانی، نەک کارتی بایۆمەتری تایبەت بەهەڵبژاردن، نەتوانێت دەنگ بدات و رێگریی لێبکرێت.
2- بۆ هەر بنکەیەک دەبێت لە ڕێژەی 600 کەس زیاتریی بۆ ئامادە نەکرێت. واتا دەبێت بژاردە بۆ کات و لەناو کاتەکانیشدا بژاردە بۆ ویستی کاتی یەک کەس بکرێت. ئەم ڕێژەیە دەکڕیت بە پێی ڕێژەی فەرمانبەر و سندوقەکان دوو بەرابەر بکرێت. واتە ڕێژەی دەنگدەر بۆ 1200 کەس لە بنەکەیکدا زیاد بکرێت.
3- ئەو بنکانە بەپێی ناوەکان لە ناوچەکەی خۆیدا دەستنیشان بکرێت و، چاودێرەکانیش خەڵکی ئەو گەڕەکە بن.
4- ئەو کاتەی دەسنیشان کراوە بۆ دەنگدان، درێژکردنەوە قابیلی قبوڵکردن نەبێت، جگە لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، کە ڕوودەدات.
5- کاتێک کات تەواو دەبێت دەبێت دەستبەجێ، هیچ کەس، جگە لە نوێنەری کۆمیسیۆن و حیزبەکان لە بنکەکەدا نەمێنێت و، دەست بکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگەکان. ئەم یاسایە، بەشێکە لە یاسای هەڵبژرادنی زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووە، بەمجۆرە:
1- دەنگەکان لە ڕێی نوێنەری کۆمیسوێنەوەو بە چاودێریی کۆی حیزبەکان بخوێنرێتەوە.
2- هەموو دەنگەکان لەوشوێنەدا جیابکریتەوەو، هەر نوێنەرە لەو بنەکەیدا بزانێت چەند دەنگدەر دەنگی بە حیزبەکەی داوە.
3- ئەمکارانە بەبێ کامێرای چاودێر ئەنجام نەدرێت.

ئەرکی دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، دەبێت:
1- کڵێشەیەک بە پێی یاسای کۆمیسیۆن لەشێوەو داڕشتندا لەسەر کۆمپیوتەرێک ئامادە بکرێت. واتا، ناوی بەشداربوو یان چاودێر هەم لە کۆمیسیۆن و هەم لە حیزبەکانی ئەو بنکەیە جێگر بکڕیت لەسەرەوەو لە خوارەوەش تەواوی ناوی حیزبەکان بنوسرێت و لەبەرامبەریشیدا ئەنجامی دەنگدەر، پاش ئەوەی لە ڕێی پرێنتەوە کۆپی دەکرێت، واژووی هەموو چاودێرەکانی لەسەر دەکرێت و  هەر یەکەو نوخسەیەکی بەسەردا دابەش دەکرێت.
2- هەموو پرۆسەکە بە چاودێری کامێرەیەک ئەنجام بدرێت و کۆپی بکرێت و لە ڕێی مایمۆری یان فلاشەوە بەسەر حیزبەکان دابەشبکرێت.
3- لەهەمان ساتدا کاتێک کڵێشەکە ئامادە دەکڕیت بۆ کۆپیکردن بەسەر چاودێرانداو بۆ ئەوەی هەر کەسێک بە واژووی هەموولایەک نوسخەیەکی پێبدرێت، نوخسیەکیش بۆ سەنتەری کۆمیسوێن و سەنتەری چاودێریی هەموو حیزبە بەشداربووەکان لە ڕێی یەک ئێمایل و بەیەک پۆست ڕەوانەی هەموو لایەک بکرێت.
4- ئیتر لێرەوە قسەکردن لەسەر هەڵگرتنی لیستی دەنگدەر بۆ شوێنی تایبەت، دەبێتە پرۆسەی جێبەجێکردنی تەزویر، قابیلی قبوڵکردن نەبێت.
ئەم پرۆسەیە گەر وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، ئەوا هەمووان لەوە دڵنیا دەبن ڕێژەی دەنگدەریان چەند بووەو، لە کورتترین ساتیشدا ئەنجامەکان دەتوانرێت ڕابگەیەنرێت و پرۆسەی تەزویریش زۆر کەمببێتەوە بۆ ئاستی نەبوون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت