لاوک کونجرینی: گزی ئەم هەڵبژاردنەی عێراق و هەرێم بەئاشکرا دیارە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گزی ئەمجارەی هەڵبژاردن، دوو جۆرە:

یەکەم/ بەهۆی دەستوەردانی کۆمیسیۆنی هەڵژاردنەوە.

دووەم/ دەکرێت بەهۆی سیستەمی ناردن و هێنانی شەپۆلەکانەوە زۆر بەئاسانی ئەنجام بدرێت.

گزیی بەهۆی دەستوەردانی کۆمیسیۆنەوە، پارتی و یەکێتی – بەتایبەتی پارتی توانیویانە لەو ڕێیەوە دوو هەنگاو هەڵبگرن:

یەکەم/ جیاوازی لە گەڕانەوەی کارتی بایۆمەتری، تائێستا دەیان هەزار کارتیان بە بیانووی جۆر جۆرەوە ڕادەستی خاوەنەکانیان نەکردۆتەوە.

دووەم/ پارتی لە ژێر قەڵەمڕەویی خۆیدا هەزاران کارتی بۆ پەنابارانی کوردی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کردووە.

هەرچی گزی دووەمە لەدەسەڵاتی هێزی سەرزەووی هەڵبژاردنەکاندا نیە، ئەویش بەهۆی ڕایەڵەی ئەنتەرنێتەوەیە، دەکرێت ئەنجام بدرێت. چۆن؟

بۆ هەر کۆمپیوتەرێک، یان بۆ هەر سندوقێک، بە سیستەمی ئایتی نازناویی لۆکاڵ هەڵدەگرێت. کاتێک بەڕێزێک پۆستێک یان مەسیجێک دەشێنێت یان دەنێرێت، بەو کردەیە بە نازناویی ئایتی دەوترێت ئێکسپۆرت. بە گەیشتن یان وەرگرتنەکە دەوترێت ئیمپۆرت. ئەم دوو وشەیە سیستەمزانانی ئایتی لە زمانی ئینگلیزیدا هامان واتایان بەو دوو کردەیە داوە، لەوێشەوە بۆ کۆی زمانەکانی جیهان هەمان ناو هەڵدەگرێت.

ئێستا لەوە گەیشتین ناردن و هێنان یان وەرگرتن لە سیستەمەی ئایتی یان بەزمانە ڕەوانەکەی ئینتەرێت بەو شێوەیەیە. بابزانین تەزویرەکە چۆن و بەچ شێوەیەک لە دەرەوەی هەرێم و عێراق دەکرێت؟

ئەو بنکەیەی کە خەڵکی دەنگی تیا دەدات، بەم سیستەمە نازناو دەکرێت بە لۆکاڵ، بێگومان لۆکاڵەکەش ناو یان ژمارەی ئای پی هەیە. کرتەکەی ئێرە نازناوەکەی بە سیستەمی ئایتی، پێی دەوترێت ئێکسپۆرت، بۆ کوێ دەچێت، بۆ بەشێکی سەتەلیتی تایبەتی مایکرۆسۆفت کە بۆ ئەو سیستەمەی هەڵبژاردنی عێراق دانراوە، لەوێوە وەک سیستەمی مایکرۆسۆفت دەبێت ئاراستەی سەنتراڵەکەی بکرێت، کە لە ئەمریکایە. لەوێوە دیسانەوە ئاراستەی سەتەلیتەکە دەکرێتەوە. واتا لۆکاڵی سەتەلیتەکە هەردوو سیستەمی ناردن و گەیاندن لە خۆ دەگرێت، دواتر ڕەوانەی لۆکاڵی کۆتایی دەکرێت، کە کۆکردنەوەی دەنگەکانە.

ئەمە کۆی سیتەمەکەیە. با بزانین لە کوێدا تەزویرەکە دەکرێت؟

port { name1, name2, …, nameN };

export { variable1 as name1, variable2 as name2, …, nameN };

export let name1, name2, …, nameN; // oder: var

export let name1 = …, name2 = …, …, nameN; // oder: var, const

export default expression;

export default function (…) { … } // oder: class, function*

export default function name1(…) { … } // oder: class, function*

export { name1 as default, … };

export * from …;

export { name1, name2, …, nameN } from …;

export { import1 as name1, import2 as name2, …, nameN } from …;

سەیرە بکە ئێکسپۆرتەکە لە ناوەکەوە دەستپێدەکات بۆ خەش و لەوێوە بۆ فۆڕمەکە. ئەم کۆدەی ئایتی وەرم گرتووە لە سیستەمی وۆردپرێس، کە کۆی ئەو سیستەمە لە خۆ دەگرێت، کە لە ٪85 کۆی سایت و ماڵپەڕ و دەزگاکان لە خۆ دەگرێت، وەک نمونە دام ناوە، هەمان شێوە کۆدی ئیمۆرتەکەشم کۆپی کردووە بەم شێوەیە.

import myFunction from ‘my-module’;

console.log(myFunction(3)); // 27

با لەوە بگەین، کۆی سیستەمی ئایتی پێک هاتووە لە کۆدەکانی، با قسە لەسەر ماڵپەرێک بکەین یان قسە لەناوەرۆکی سیاتێک بکەین، کۆی سایتەکە جگە لە وێنەو ڤیدیۆ و نوسینەکان، ئەوانی تر لەڕەنگ و چێوەو جوڵەکانی پێک هاتووە لە کۆدەکان.

کەواتە تەزویرەکە لەناوەڕاستی چوون و گەیاندنەکە دەتوانرێت زۆر بەئاسانی بەپێی ڕێژەیەک کە تەزویر دەکرێت، کۆد بۆ لیستەکان دابنرێت و بەوشێوەیەی دەخوازرێت بەرزی و نزمی لە ڕێژەی لیستەکاندا بکرێت.

 ئەمریکا بەم شێوەیە دەتوانێت زۆر بەئاسانی دەستوەربدات لە ئەنجامی هەڵبژاردنی هەر وڵاتێک کە بەم شێوەیەی عێراق و کوردستان بکرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت