بۆچى جولەکە توندرەوەکان ئەو هەموو کینەو ڕقەیان بەرامبەر بە فەلەکان هەیە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێران و ئامادەکردن/ عوسمان عومەر

ئەم بابەتە چەند زانیاریەک لەخۆدەگرێ ڕەنگبێ زۆربەى موسلمانان و مەسیحیەکان توشى شۆک و سەرسوڕمان بکات، بەڵام لاى جولەکە ئاساییە و بەشێکە لەبیروباوەرەکانیان دژى نەیارەکان لاى خۆیان “بەغوییم” ناودەبرێ و بەتایبەت موسلمانان و مەسیحیەکان دەگرێتەوە. رەگ و ریشەى ئەو رق و کینەیە بەپێى هەندێ دیراسەو لیکۆلینەوە دەگەرێتەوە بۆ نزیک 2000 ساڵ, ئەم رق و کینەو دژایەتیە هەر لەسەر ئەوان نەبووە، بەڵکو مەسیحیەت و ئیسلامیش دواتر کلیساى کاسۆلیکیشى گرتۆتەوە تا گەیشتە سەردەمى نازیەت و دژایەتى سامیەت و جولەکەبونى گرتۆتەوە. تەنانەت جولەکە چەند ڕاپەرینێکیان دژى فەرمانرەوایی رۆمانەکان بەرپا کردووە بەتوندترین شێوە بەرەنگاریان بونەوەو چەوسێنراونەتەوە. لەنیوە دورگەى عەربیش چەند تیرەوهۆزیک هەبون بەناوى بنو نەزیر بەنو قونیقاع و بەنو قورەیزە ناکۆکیان هەبووە لەگەل هۆزەکانى دەوروبەرو دواتر لەسەرەتاى پەیدا بوونى هەر لە دژایەتى و دانپیانان تا کار گەیشتە لەناو بردنیان و خستنە ژێر رکیفى ئیسلامەوە.
جولەکە سەبارەت بەمەسیحیەت دەلێن: پێویستە کلیساکان بسوتێنرێ, کەسەرکردەى خوێنڕێژى ریکخراوى داعش یائەیمەن زەواهیرى سەرکردەى رێکخراوى تیرۆرستى قاعیدە شتى واێان نەدرکاندووە، بەڵام چالاکوانى توندرەو بەناوى بنتسیون جۆفشتاین دامەزرێنەرى ریکخراوى لاهاڤایە کە چالاکە لەبوارى رێگرى کردن لە ژن و ژنخوازى لەنێوان کچە جولەکەکان لەگەنجە موسلمان و مەسیحیەکان لەناو ئیسرائیل داو، لاى هەندێ کەس بە پۆلیسى ئادابى جولەکە ناسراوە. ئەمەش بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى یەدیعۆت ئەحرەنۆت لە 5ى ئابى 2015 بلاوى کردۆتەوە لەسەر کۆبونەوەیەکى هاوینە لە یەکێ لە قوتابخانە ئاینیەکانى ئەلیشیفۆت لە قودس.

نان و ماسى
پێش چەند هەفتەیەک لەلێدوانى ئەو چالاکوانە توند رەوە, گروپێکى تیرۆریستى جولەکە کە ژمارەیان پێنج کەس بووە چونەتە سەر کلیسەى نان و ماسى لە رۆخى دەریاچەى تەبریا و سوتاندویانە. لە 18ى حوزەیرانى 2015 و لەسەر دیوارەکانى نوسی بوویان “با بتەکان بە روخاندن بروخێنین “. بۆنەیەکى تر هەیە لاى فەلەکان پێى دەوترێ ” جەژنى عنصرە لەهەموو جیهان دا بەڕیوە دەچێ ئەو بۆنەیە دواى 50 رۆژ لە چەژنى هەستنانەوە ئەنجام دەدرێ هەموو پیاوە ئاینییە فەلەکان ئامادەى دەبن لە شوێنێک پێى دەوترێ “علیەت صهیون واتە بەرزایی زایۆن” بەبۆچونى ئەوان ئەوشوێنەیە کەمەسیح (ر.خ) دوا ژەمى بووە لەگەل حەواریەکاندا لایان پیرۆزە، بەلام جولەکە بەهى خۆیانى دەزانن. بۆیە لێیان تێکدەدەن لەلایەن توندرەوەکانیان.
والاى ئیسرائیلى شانەیەکە لە سالى 2013 دامەزراوە و ئامانجى رزگارییە بەپێى دیدى جولەکە هێرش کردنە سەر مەسیحیەکانە و پێشتریش چالاکیەکیان ئەنجامداوە لەناو گوندى دێر رافات لە قودس لە نیسانى سالى 2014, هەروەها ئەو گروپە بەرنامەى ئەوەیان دارشتوە کە پاپا تیرۆربکەن لەکاتى ئەنجامدانى سەردانەکەى بۆ قودس لە ئایارى 2014 . بەلام بەرنامەکەیان جێبەجێ نەکرد. هەندێک دەلێن ئەو لێدوانەى جۆفشتاین و چالاکى ئەو گروپە دیدى تاکەکەسیە ناتوانرێ بڕیارى لەسەر بدرێ، بەلام لەراستى دا ئەو ڕووداوانە هەمویان بەشێکە لە بیروباوەرى جولەکە، کە پێى دەڕواننە مەسیحیەکان و بە بت پەرستیان ناودەبەن. ئەوەى جێگەى تێڕامانە موسلمانەکان تێکرا رێگەیان بەنوێژکردن داوە لە مزگەوتەکانیان و، دەڵێن نوێژکردنى جو لە مزگەوت حەلالە, پرسیار لەیەکێ لەگەنجە جولەکەکان ئەویش حاخام عوزیئیل لە پێگەى کیپا، کە گرنگى دەدات بەدەرکردنى فەتوا لە هەموو جۆرە بابەتێک سەبارەت بە جوو. پرسیارەکەش ئەوەیە ئایا جوو موسلمان بە بت پەرست دەزانێ؟ لەگەل ئەوەى کە وەک جولەکە باوەریان بەخواى تاک تەنها هەیە و گۆشتى بەراز ناخۆن و هیچ پەیکەریک لە مزگەوت دانانێن لە وەلامدا ووتى:
ئیسلام بت پەرست نییە! ئەوەش حاخام موسى کورى مەیمون نوسیویەتى. بۆیە چونە مزگەوتى جولەکە و نوێژکردن تێیدا حەلالە و، هەروەها هەندێ پەرستگا هەیە وەک ئەشکەوتى مەکفیلە پەرستگاى حەرەمى ئیبراهیمى موسلمانان، دەتوانن نوێژی تێدا بکەن. لەبەرامبەریش دا هەندێ رەوت دەلێن مەسیحیەت بت پەرستن، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نابێ بچێتە کەنیسەکانەوە تەنانەت لە گۆرەپانەکەشى بوەستیت.
فەتواى حاخام ئیلیاهو و هەروەها یونا متسجر حاخامى گەورەى جولەکە خۆرئاواییەکان (ئەشکیناز )ناودەبرێن، لەسەر ئەرزى واقیع ئەمەى بەجێهێناوە کاتێ ساڵى 2012 لەگەل ئیمامى مزگەوتى پاریس حەسن شەلغومى یەکتریان دی، ئامادەیی دەربڕیبوو، کە لەو مزگەوتە ووتارێک بدات. هەروەها ئەوەشى دەرخستوە کە پێشتریش لەیەکێ لە مزگەوتەکانى کازاخستان نوێژى کردووە لەگەل ئەوەى هیچ ڕەوندێکی چالاکى جولەکەى لێ نییە.
رۆژنامەى هائارتس لە 17ى نیسانى 2015 لە بەدواداچونێکى دا بۆ وەستان لەسەر بەراوردى جولەکە بۆ ئیسلام بەسەر مەسیحەیەت دا، یەکێ لەبڕیادەرە بەناوبانگەکانى چاخەکانى ناوەراست موساى کورى مەیمون نارسراو بە( ڕمبام)، جیاوازى نێوان مەسیحیەت و ئیسلامى بەو خواردنانەى کە یاساغە کرددوە و گوتویەتى ئیسماعیلیەکان واتە عەرەب بێ باوەر و بت پەرست نین! بەڵکو باوەریان بەخوداى تاک و تەنها هەیە و ئەمەش تەم و مژێکى لەسەر نییە. دواى ئەویش گەورە حاخامى جولەکە خۆرهەلاتیەکان ناسراو بە (سفاردیم) عوفادیا یوسف نەک دەتوانى بچێتە مزگەوتەوە، بەڵکو دەشتوانێ نوێژیشى تێدا بکات لەبەرامبەر ئەوە بەهەموو شێوەیەک چونە ناو کلیساى قەدەغە کردووە. هەروەها زۆرێک لەگەورە حاخامەکانى جولەکە یارمەتى و هاوکارى وەرگرتنیشى لە فەلەکان یاساغ کردووە بۆ بنیات نان یا ئاوەدان کردنەوەى پەرستگا یا خویندنگایەکى ئاینى. بەڵام وەرگرتنى هاوکارى و یارمەتى لەموسلمان ئاساییە. خالى هاوبەش ڕۆژنامەکە بیروبۆچونى لێبوردەیی لەگەڵ ئیسلام دەرخستووە بەهۆى خاڵى هاوبەشى نێوان جولەکەو موسلمان لە خەتەنەکردنى نێرینە هەرچەندە جولەکە رۆژى هەشتەمى پاش لەدایک بوونى دیارى کردووە بۆ ئەنجامدانى خەتەنەکردنەکە، هەروەها نەخواردنى گۆشتى بەراز, دانەنانى پەیکەرو وێنە چ لە مزگەوت چ لە پەرستگاکان کە هیچ هیمایەک بۆ گیانلەبەرى تێدا نییە بە پێچەوانە کلیساکان بە تایبەت کاسۆلیکەکان.
گەر بەڕاگوزەرێکى خیرا بەبارو دۆخ و کردەوەى کاهینەکان و راهیبەکانى قودس دا بڕوانین بۆمان دەردەکەوێت کە مەسیحیەکان چەندە لەلایەن جولوکەوە دەچەوسێنرێنەوە لەم سالانەى دواییشدا دیاردەى تف کردن لەکاهینەکان لەلایەن توندرەوە جولەکەکانەوە هاتۆتە ئاراوە، جگە لەجنێودان و تیکدان و هەلدانەوەى گۆرى مەسیحیەکان و ئاسەوارەکانیان بەرچاو دەکەوێ, لە راپۆرتێکى کەنالى 2ى تەلەفزیۆنى ئیسرائیلى لە 27ى کانونى یەکەمى 2013 نیگەرانى 550 کاهین و راهیبى دەرخستوە کە چۆن تف و سوکایەتى و جنێو بە کلیساو دێرەکانیان دەکرێ. بەلام ئەوان ڕوویەکى تریان نیشان دەدەن وەک باوکە گریگۆرى کولینس سەرۆکى کلێساى روقادى خاتونە عەزراء، کە نزیکە لەدیوارى خوارووى چواردەورى شارى کۆن دەڵێت: ترسم هەیە لە شەقامەکانى قودس شەوانە بگەڕێم و بەدوام کەوتون و پێیان گوتوم شەیتان و، زۆر سوکایەتیان پێکردوم لەم ناوچەیە پێش دووسال و نیو، کە هاتومەتە ئێرە زیادى کردووە. هەروەها تفیان لێکردوم لە پێشەوەم یا لە دواوە 10 تا 12 جار. ئەوانەش گەنجى ئاینین. سەرەڕاى ئەو هێرشە تاکە کەسیانەى دەکرێتە سەر پیاوە ئاینیە مەسیحیەکان، چەند گروپێکى رێکخراوى جولەکە هەن، کە کردارى تۆڵە سەندنەوە بەناویى تاج محێر یا باجەکەى بدەهەن، ئامانجیان هێرشکردنە سەر دێر و کلساکان و، ووشەى ڕەگەز پەرستى دەنوسن و دەڵێن: مەسیحیەکان مەیمونن یا مردن بۆ مەسیحیەکان. کامیرا چاودێریەکان ئەو تێکدەرانە دیاردەخات، کە سود لە تاریکى شەو وەردەگرن و، دەچنە گۆرستانى ئینجیلیە و کیلى قەبرەکان دەشکێنن و ووشەى ناشایستە دەنوسن، پۆلیسى ئیسرائیلى تۆمەتباردەکرێ ئەوانە سزا نادەن و چاو پۆشیان لێ دەکرێ.

بۆچى تف دەکرێ؟
بەپێى ئایەتى 26 لە ئیسحاحى حەوتى گەشتى تەسنیە، یەکیکە لەپێنج گەشتەکانى موسی (ر.خ) لە تاناخ یا کتێبى پیرۆز دەڵێت: هیچ شتێکى گلاو نەبەیتە ماڵەکەت کەحەرام بێ و بێزت لێی بێتەوەو، رقت لێی بێ، چونکە حەرامە! مەبەستى خاچەکەیە, ئەوەى سەرنج ڕاکێشە پاشاى بۆهیمیا چارلزى چوارەم حاکمى ئیمپراتۆریەتى رۆمانى پیرۆز پەناى بۆ فێلێک برد تا جولەکە تف لە خاچ نەکەن کاتێ لە پراگ خاچێکى گەورەى بنیاد نا. راوێژکارانى پێیان راگەیاند کە جولەکە خویەکى هەیە تف لە خاچ دەکات! بۆیە بەسەر جولەکەکانى دا سەپاند لە جیاتى تفکردن لەخاچ ووشەى ئەدوناى لەسەر بنوسن، کە ناوى یەکێکە لە خوداوەندەکانى جولەکە. رق و کینە هەر لەنێوان ئاینەکاندا بوونى نییە، بەڵکو دەتوانم بڵێم لە نێو مەزهەبە ئیسلامیەکان و تەنانەت گەلانیش هەیە، کەس کار بە وجعلناکم شعوبا وقبائل ناکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت