Mustafa-Barzani

تێکۆشەر حوسەین: چەند حەقیقەتێک لە سەر ملا مستەفای بارزانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە زاری (زرار سلێمان بەگی دەڕگەڵە)وە کە لە پاشکۆی کتێبێکدا بە ناوی (بیرەوەریەکانم) تەواوی ژیانی خۆی هەر لەسەرەتاوە تا کۆتایی لەگەڵ ملا مستەفا بارزانی تاکو دەچنە یەکێتی سۆڤیەت هەمووی وەک خۆی دەگێڕێتەوە.

یەکەم:
کاتێک هەواڵی لە سێدارەدانی قازی محمد بە ملا مستەفا دەگات چی دەڵێت؟
لە سەرتای مانگی 3 ی 1947 ملا مستەفا بەسەردان گەیشتە (گوندەویرە) لە نزیک شنۆ مێوانی بنکەی هێزی چەکدارانی (حمد ئاغای مێرگەسۆر) بوون، ئێمەش لەوێ بوین، ڕەئیس عزت لە گوندی (حسن توران) لە بنکەی تۆپەکان ناردبوویان بەدوایدا بێت بۆ لای ملا مستەفا، لەوێ چاوی بە ملا مستەفا کەوت لە لێدوانەکەی عزت گووتی:
“دوێنێ نا پێرێ قازی و هاوەڵەکانی لە سێدارە دران، خەسارەتێکی گەورە بە گەلی کورد کەوت”
ملا مستەفاش هەر زوو گووتی:
“هیچ خەسارەت نەبوو، ئەمن بام هەرزوو لە سێدارەم دەدان!”
عزت لە قسەکانی ملا مستەفا زۆر پەست بوو، بە بیانووی سەرئاو دەرکەوت و نەگەڕایەوە و ڕۆیشتەوە شوێنی خۆی لە حسن توران.
دوای بەینێک پرسیان عزت چی لێهات؟ ووتیان گەڕایەوە حسن ئاغا چونکە لەقسەکانی ملا مستەفا نیگەران بوو، لەبەر هەندێ ڕۆیشت، کاتێک ملا مستەفا زانی عزت بە نیگەرانی ڕۆیشتووە گووتی:
ئەو ئەفەندیلۆکانە بەڕاستی ڕازی نین، کاتی خۆی پێم گوتن “قازی و دارو دەستەکەی خائینن” لەسەر ئەوە لە من دوور کەوتنەوە، بونە ئەڵقە لەگوێی قازی و کاکەاللە…..

لاپەڕە 13

دووەم:
ملا مستەفا کاتێ دەچێتە یەکێتی سۆڤیەت چی دەڵێت؟
بۆ ئەم مەبەستە کۆبونەوەیەک لەگوندی (دری) کرا بەشداربوانی کۆبونەوە سەرکردەکانی لەشکری ڕۆیشتبوون بۆ ئەوەی شوێنێک دەست نیشان بکەن لەعێراق دەربکەوین، لە دوای مشت و مڕێکی زۆر ڕازی بوون بەوەی بەرەو یەکێتی سۆڤیەت بڕۆین
ملا مستەفا بە تەنیا دەیگووت:
ئەڕۆینە سوریا لەگەڵ خۆشمان دەستێک لە ڕێکانیەکانیەکان دەوەشێنین، بەدیاریش کەوت ناوبراو پێی خۆشنەبوو بڕۆینە سۆڤیەت.
لاپەڕه 19

سێیەم:
ملا مستەفا چۆن ناوی قازی محمدی دەهێنا؟
جیا لەوەی ملا مستەفا ناوی قازی محمدی هەربە ………… شاقەل شۆڕ ئەبرد، چەند جارێک دەڕووم هێنا جنێودان بە پیاوی مەزن ناشیرنە و جوان نیە، لەلایەک، لەکاتی کۆکراینەوە هەموو پیاوەکانی کۆکردنەوە، پێی گوتن ئەوانەی ژنیان هێناوە بێنە لایەک و پێی گوتبوون، ئەنگۆ پیاو نین سەبر و نەبوو بزانن چیتان بۆ دەکرێت!
ئەوەی هەرە سەیرە ئەوەبوو دوای شەش مانگ ژنەکەی هات بە منداڵەوە ئابڕووی برد و منداڵەکەی بۆ جێهێشت زۆری نەمابوو تووشی بەڵایەکی گەورەبین……
لاپەڕە 24

چوارەم:
ملا مستەفا پێشتر ئەوانەی کۆکردەوە کە ژنیان هێنابوو، ووتی ئێوە پیاو نین
کەچی بزانە چی ڕوویداوە؟
لە سەرەتا چومە تاشکەند بۆ خوێندن، ماوەیەکی زۆر نەچومەوە، کاتێک ڕۆیشتمەوە چومە ژوورەوە بینیم کچێکی زۆر جوانکۆڵە لەگەڵ کچەکەی من پاکیزە لە هەژان(لەیلوک) دایە، کەس لە ژوورەوە نەبوو، کاتێک ژنەکەی جمیل واتا زولفیە هات لێم پرسی ئەو کچە کێیە؟
گوتی بۆ نازانی کچی کێیە؟
گوتم ناواللە
زوڵفیە گوتی کچی ملا مستەفایە ئەوە نزیکەی بیست ڕۆژ دەبێ بەخۆی هێنای بۆ ئێرە و جێی هێشت ئەو کچەش شەو ڕۆژ دەگریێت، چونکە دایکی ڕووسیە!
منیش جل و بەرگم تورکیە، کە دەیهێنمە ئێرە کڕ دەبێتەوە.
کاتێک سەیرم کرد کۆپی باوکی بوو، ناوی ماریا بوو پێیان دەگوت مریەم.
زۆری پێنەچوو جمیل بە ژوور کەوت، پرسیم جمیل ئەو کچە کێیە؟
هەر زوو گووتی:
ئەو کیژا ئەو مرۆڤەیە کە بە ئێمەی ئەگۆت ئەنگۆ و ئەوانەی ژنیان هێناوە مێرنین!
ئەوە کیژا ویە، ئەبینی لە کیژا من مەزنترە!
لاپەڕە 29

پێنجەم:
بارزانی و مۆسادی ئیسڕائیل!
لەدوای ڕێککەوتنەکەی ساڵی 1966 دەرگا کرایەوە بۆ پیاوانی بێگانە بەکوردستاندا بگەڕێن، ڕۆژێک هاتنە دوم بڕۆمە ماڵی بابم، مێوانیان هاتوون، باوکم لە ماڵ نەبوو، کاتێک چوم مقدم عزیز لەگەڵ دوو مرۆڤی بێگانە لە ماڵمان مێوان بوون، دوای بەخێرهاتنیان لە مقدم عزیزم پرسی:
ئەو مرۆڤانە کێن؟
ناوبراو بە پێکەنینەوە گووتی: ئەوانە خاڵێت مەن!
یانی جولەکەن، دەرکەوت پسپۆڕی سوپای ئیسرائیلن، بەشوێنەکاندا ئەگەڕان، نەخشە کێش بوون، چونە ناوچەی شقڵاوە و کۆیە و دەوروبەری هەولێریش، لەگەڕانەوە چونەوە ماڵی بارزانی.
هەر ئەو دەمانەش کۆمەڵێک پێشمەرگە بەڕێکرانە ئیسڕائیل بۆ فێرکردنی تکنیکی خرابکاری و تەقینەوە، لە پێشمەرگەکانی دەڕگەڵەش 4 پێشمەرگە نێردرانە ئیسڕائیل.
لاپەڕە 27

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت