بەهرۆز جەعفەر: لاوازبونی پێگەی کورد بەرئەنجامی ڕیفراندۆم و دروشمی ئابوری سەربەخۆ بو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کرمانجەکان وەختێک زۆریان لەگەڵ بڵێیت و، بەملاولادا پرسەکان ڕابکێشیت، ئەڵێن: هەڤاڵ ئەز نەتیجە دخازم خەدیجە نا خازم”، لە هەموو کاتێ زیاتر کاتی ئەوەیە دان بەوە دابنێن کە ڕیفراندۆم پرسێکی ڕەوای هەر گەلێکەو، تەوقیتی وروژاندنەکەشی هەڵەی تیا نە بو، بەڵام بڕیاری ئەنجامدان و سوور بون لەسەری و، بەرگری کردن لە هەڵەیەکی وا و، دان نە نان بە شکستی دەرئەنجامەکانی، یانی هێشتا خەفڵەتی بێ ئاگایی ناوەندی بڕیاری بەر نەداوە.
گەورەترین گرفتێک بۆ کورد بریتیە لە تێگەیشتنی کورد بۆ دونیا، کێشەی تێگەیشتن لە دونیا کێشەی ئەوانەیە میتۆدەکانی خۆیندنەوەیان لە ستراکچەر و تیۆر و ئەکتەر لە پەیوەندییە نێونەتەوایەتیەکان دا بزرکردووە.
بۆ هەر پرۆژەیەکی وا ئەبێت لەسەر چوار ئاست بیر بکرێتەوە
یەکەم: ئاستێکی گڵۆباڵ
دووەم: ئاستێکی هەرێمی
سێهەم: ئاستێکی عێراقی
چوارەم: ئاستێکی کوردستانی
ڕیفراندۆم تاکە شتێکی دەرخست بێت ئەوە بو کە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەو چوار ئاستەدا بە ئەندازەی سەتا سەت هەڵە بوون، وە شکستیان خواردووە لەوەندە ساڵەی ڕابردوو. ئیتر دەروێش ئاسا هێشتا تەهلیلەی نیشتیمان پەروەری و نەتەوایەتی و …باسی ژێردەستەیی و… چی و چی ڕێستنەوە خۆی بۆخۆی لە دەرونشیکاری سیاسی دا یانی گومان خستنی زیاترە لە سەر پرۆسەیەکی وا.
دوای ڕیفراندۆم شان ماچ کردنی حکومەتی مەرکەزیی نایات، دوای ڕیفراندۆم ئەوە نایا بڵێیت ئێمە بە بێ بەغدا هیچ مان پێ ناکرێت!، دوای تەزویر و تێکدانی ناوماڵی کورد نایات ! کەسێک، یەکەیەک کە دروشمی ئابوری سەربەخۆ بەرز ئەکاتەوە کە لەو چوار کێڵگەیەی سەرەوەدا جووتی کردبێت و زەوی بەیاری کێڵا بێت.
کێشەی تێگەیشتن لە دونیا چۆنە، بە قسەی سەتا شەستی کۆمەڵگەکەت ناکەی، هیچ حیساب بۆ ئەمریکا ناکەیت، تەحەدای ئێران و تورکیاو عێراق و سوریا ئەکەی، بە گوێی ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپاو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناکەی. لە ڕێگەی دەیان پیاوی چاوچنۆکی حیزب و ناو نیشانی جۆراوجۆرەوە ڕۆحیەتی بەرەنگاری و کورد بونیشتان کووشتوە، بێ گومان ڕیفراندۆمێکی وا بەرئەنجامەکەی شکستە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت