عوسمان عومەر: هونەرى گفتوگۆ – فن التفاوض. بەشى دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مەرجەکانى گفتوگۆ کردن:

یەکەم/ هێزى گفتوگۆ
یەپوەستى هیزى گفتوگۆ بەئاست یا سنورى ئەو دەسەلاتە و ئەو نوینەرایەتی کردنە کە دەدرێ بە کەسەکە بەگفتوگۆکردن لەو چوارچیوەی رێگە پێدراو و لانەدان لەریبازەکە لەوکێشەیەى گفتوگۆى لەسەر دەکرێ.

دووەم/ زانیاریە گفتوگۆیەکان
ئەوەدەگرێتەوە کە تیمى گفتوگۆکار چەند زانیارى لایە بۆ وەلامدانەوەى هەموو ئەو پرسیارانەى سەبارەت بە بابەتەکان لێیان دەکرێ, راستە وەک عورفى دانوستان کەسێک سەرۆکى تیمە گفتوگۆ کارەکەیە بەلام لایەنى بەرامبەر دەیەوێت بزانێت تاچ رادەیەک تیمەکە لەسەر هەمو بابەتە قسە بکەن و نەک تەنها سەرۆک قسە بکات و ئەوانى تر وەک دەلێن جەماعەتى ئەشەهدوبیلا بن.

سێەم/ توانا گفتوگۆییەکان
ئەمەش پەیوەندی بە ئەندامانى تیمەکەو و ئاستى زیرەکى و لێزانى (مهارە)و پسپۆرى و تواناى ئەو تیمە هەیەتى لەهەموشى گرنگتر گرنگى دانە بەتواناى گفتو گۆیی ئەوتیمە بەهۆى چەند خاڵیکەوە لەوانە:
• هەلبژادنى باش بۆ ئەو ئەندامانەى گفتوگۆکار لەسەرچەند بنچینەیەک لەوانە پسپۆرى, شارەزایی چ لەرووى زمانەوانى یا پسپۆرى لەوباتەى گفتوگۆى لەسەردەکرێ.
• تەبایی لە نێوان ئەندامانى تیمى گفتوگۆکار و هیچ جیاوازیەک لە بیروراو بوچون لەنیوانیان دا نەبێ.
• بەدوادا چونى وورد بۆ ئەداى ئەندامانى تیمى گفتوگۆکار و هەر گەشەکردنێکى ئەندامانى تیم کە هەستى پێدەکرێ.
• راهێنان و رۆشنبیرکردن و دەمە زەرد کردنەوەى زانیاریەکانى ئەندامانى تیمى گفتوگۆکار بە پیدانى داتاو زانیارى و تەنانەت ئاسانکارى دارایی بۆ بەرێوەبردنى گفتوگۆکان.

چوارەم ئارەزوى یا نیەتى هاوبەش
بە یەکێکێ لەخاڵە گرنگەکان دەژمێردرێ ئارەزوو یا نیەت پاکى هەبێ لاى هەردوو لاى تیمى گفتوگۆکار بۆ دۆزینەوەى چارەسەرکردنى کێشەکان و هەر لایە هەولى رازى بوون بدات کە گفتوگۆ باشترین چارەسەرە یا دانانى سنورێکى دیاریکراو بۆى.

پێنجەم کەش وهەواى دەوروبەر
کەش وهەواى گفتوگۆ لەسەر دوو بنچینە دەوەستێ ئەویش
1- خودی بابەتى گفتو گۆ لەسەرکراو لەم حالەتدا پیویستە بابەتى ئانى گەرم وگوڕ بێ تا بابەتەکە گرنگ و گەرم وگورتربێ ئەوا چالاکانەو بەگەرمى گفتوگۆى لەسەردەکرێ.
2- هاوسەنگى بەرژەوەندیەکان لەنێوان هەردوو لادا.
پیویستە کەش و هەوایەکى کاریگەر سازبدرێ لەچوارچیوەى گفتوگۆکان و هاوسەنگى هەبێ لەنیوان لایەنەکانى گفتوگۆکار رێز لە بەرژوەندیەکانى هەردوو لادا بگیرێ واتە بەماناى تەواوى گفتوگۆى سەرڕاست لەهەمان کاتیش نابێتە خۆبەدەستەوە دان وەرگرتنیش هەیە و خورانى مافى لایەک لەسەر حسابى ئەوى تر نییە.

بوارەکانى گفتوگۆ
بیگومان کە باسى گفتوگۆ هاتە پێش پیویستە ئەوەش بزانین چەند جۆرێکى هەیە کە دەیخەمە روو وزۆر ناچمە ناوئاخنى خالەکانەوە:
1- گفتوگۆى سیاسى یا دبلۆماسى.
2- گفتوگۆى ئابورى و بازرگانى.
3- گفتوگۆى نێوان دەولەت هەیئەتێکى نێودەولەتى.

4- گفتوگۆى نێوان دەولەت و کۆمپانیا یا کۆمپانیا تایبەتمەندەکان:
جۆرێکە لەجۆرەکانى گفتوگۆى ئابورى وبازرگانى ئەمجۆرە گفتوگۆیە دواى پەرەسەندنى پەیوەندیە ئابوری و کۆمەلایەتیەتى و پیشەسازیەکان و تێکهەلکیش کردنى پەیوەندیە هاوبەشەکان و دروست بونى کێشەو گرفت لە نێوان خاوەن کارو کریکارو لێپرسراوانى دەزگا پیشەسازیەکان و جەماوەردا .
5- گفتوگۆى کۆمەلایەتى.
6- گفتوگۆى پەرەپێدان :
ئەمجۆرە گفتوگۆیە لە نیوان دەولەتێک یا هەرێمیک دەکرێ بەهۆى لاوازى بارى دارایی و نەبونى تواناى خەلکى بۆ ئاوەدان کردنەوەى ناوچە کارەسات بارەکان و تیکچوەکان لە ئەنجامى شەرو پێکادان و کاوکاریەکانى.

جۆرەکانى کفتو گۆ
1- گفتوگۆى سودى هەموان:
گەرهاتو لایەنەکانى گفتوگۆکار شیوازى بەرژەوەندی هاوبەشیان گرتەبەر ئەوکات گفتوگۆکان لەسەر بەرژەوەندیە هاوبەشەکان قسەى لەسەردەکرێ ئەمەش وا دەکات زوو بگەنە چارەسەرو پەیماننامەیەک و سودى هەمو لایەکى تێدا بەرجەستە دەکرێ و ئەوکیشەوگرفتانەى هاتۆتە پێش یا رێگر بووە بەزویی چارەسەردەکرێ.
2- گفتوگۆ بۆ راکێشانى لایەک: یا خستنە داوى لایەک
کاتێ یەک لە لایەنەکان پرنسیپى بردنەوەى کردەئامانج لەسەرحسابى لایەنى بەرامبەر یا لاکانى بەرامبەر بەپلەى یەکەم لە بەرژەوندى خۆى کاتێکێش رودەدات کە هاوسەنگى لەنیوان هەردوولا دا نەبێ یا لایەنێ کاتى گفتوگۆى هەلبژاردبێ و دووربینانە بیرى نەکردبیتەوە لیرەدا تەرازوى هیز ئاوەژوو دەبێتەوە.
3- گفتوگۆى هیور یا ئارامکردنەوەى بارودۆخ:
ئەم جۆرە گفتوگۆیە کاتێ دێتە ئاراوە بۆ ئارامکردنەوەى بارودۆخەکە یا بەهوى قورسیەکەى یا بۆ کەمکردنەوە دۆخى گرژى و ئالۆزیەکان بۆ دروستکردنى کەشیکى لەبار بۆ گفتوگۆى داهاتو کەکونجاو بێ بۆ لایەنێک یا هەردوولا.
4- گفتوگۆى چارەسەرى خێرا.
ئەمجۆرەشیان مەبەستى دۆزینەوەى چارەسەری خیراو یەکلایی کەرەوەیە چونکە هۆکارى کات دەبێتە پریشەرێکى بەهیز لەسەر لایەک یا هەردوو لا و ناشبێ کات بەفیرۆ بدرێ لەوکاتەى بۆى دیارىکراوە.
5- گفتوگۆ بۆ کاریگەرى خستنەسەر لایەک کە دیار نییە:
مەبەستى ئەمجۆرە گفتوگۆیە کاریگەرى نیە بەسەر ئەولایەنەى ڕاستوخۆ لەکردارى گفتوگۆدا بەشدارە بەلکو بۆ کاریگەرى خستنە سەر لایەنى سێیەمە و راکێشانىەتى بۆ دیاریکردنى راوبۆچونەکانىەتى لەسەر ئەوناکۆکی وبارگرژیەى لەگەل دوژمنە راستەخۆکە.

ستراتیژیەت و تەکتیکى گفتوگۆ
لەو ستراتیژیانەى لەکاتى گفتوگۆدا دەخریتە بەرچاو چەند خاڵێکن لەوانە:
1- ستراتیژیەتى گرنگى سودى هاوبەش:
ئەم ستراتیژیەتە هەولى دۆزینەوەى چارەسەرى تر کە بەدڵى هەموو لایەنەکانى بەشدار لەگفتوگۆ و پەرەپێدانى هاوکارى و قولکردنەوەى پەیوەندیەکان و فراوانکردنى بوارەکانى و کردنەوەى بوارى نوێتر بەنمونە ئەو گفتوگۆ تاک لایەنەى پ د ک لەگەل تورکیا سەرەتا تەنها بوارى نەوت بوو دواتر بوارى ئاسانکارى بۆ هاتوچون دواتر مەسەلەى غاز هێنرایە گۆرێ و دواتر بازرگانى کردن هەموو ئەوانە تەنها بەقازانجى بازرگانەکانى دەڤەرى ئەولا و سەرانى ئەو حیزبە بووە ئەو بوارانەى ئاماژەم پێدا لەپێشەوە لەم ریگایانەوە دەبێت:
• دۆزینەوەى هۆکار بۆ زیادکردنى سەرچاوەکانى بابەتى گرژیەکان یا گفتوگۆ.
• جێ بەجێ بوونى ئامانجى لایەنیک لەسەرتێچوى کەمتر بۆ لایەکەى تر.
• لایەنێک قەرەبوى لایەکەى تر دەکاتەوە لەبەرامبەر ئەو سازانە (تنازلات)ى پیشکەشى دەکات.
• هەر لایەنێک سازان پێشکەش دەکات لەبەرامبەر ئەو خالانەى ئەولەویەتیان کەمترە.

لەم ستراتیژیەتە دەتوانرێ تەکتیکى وەک
• دەست پێشخەرى کردن بۆ سازان بەهۆى ئەوەى وا دادەنرێ لایەکەى تریش سازان دەکات.
• روونکردنەوەو بەدیارخستنى ئامانج و بەرژەوەندیەکان.
• ئاماژەدان لەپشتى پەردەوە یا لەریگاى میانگەر کەهەول بۆگەیشتنە چارەسەریکى ناوەنجى.

2- سترتیژیەتى باڵا دەستى
لەم جۆرە ستراتیژیەدا هەولدان بۆ رازىکردنى لایەنى بەرامبەر کە چارەسەرى بەدیل هەیە بەپلەیەک بەرژەوەندى خۆى تێدایە هەر بەم ستراتیژیەتە دەتوانرێ تەکتیکى فشارخستنە سەر, ماندوکردن, درێژەدان بەکار بهێنری وەک هەولێک بۆ کۆنترۆڵ کردن و خستنە ژێربارى لایەکەى تر بەرازیبون. لەو تەکتیکانە بۆنمونە پێشکەشکردنى داواکارى لەئاستى خۆى زیاتر و موکڕ بون لەسەر هەلویستەکان کە هیچ دەستکارى و گۆرانکارى تێدا ناکرێ و هەروەها هەولدان بۆ ناچارکردنى بەرامبەر بۆ پێشکەش کردنى سازان و دواخستن و جێ هیشتنى گفتوگۆکان و هەرەشەکردن و… هتد.
ئەمجۆرە گفتۆگۆیە لەلایەن پ د ک وە یەیرەوکرا لەگەل لایەنە کوردستانیەکان لەکاتى پێکهێنانى حکومەت و هەروەها مەسەلەى یاساى سەرۆکایەتى هەرێم و دەسەلاتەکانى دواجاریش لەم چەند رۆژە وەفدى ی ن ک سەردانى پ د ک یان کرد کەچى ئەوان هەر سوربوون لەسەر هەلوێستەکانیان.
چەند جۆرێکى تر لە ستراتیژیەتى گفتوگۆ هەیە لەوانە کەمکردنەوەو پیداچونەوە بە داواکارىانەى خراونەتە سەر مێزى گفتوگۆ بەئامانجى خیراترکردن و کۆتایی هێنان بەگفتوگۆکان و ستراتیژیەتى خۆخستنە سەرپشت (مماطلة) کات بەسەربردن و دواجار پەکخستنى گفتوگۆ, ستراتیژیەتى گفتوگۆى ناراستەوخۆ بۆ کاریگەرى خستنە سەر لایەنى سیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت