هەواڵی گرنگ: خیانەتە گەورەکەی سەرانی کورد لە باشور بەرێوەیە.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەبەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسەر و ڕۆژنامەنوس تێکۆشەر حوسەین، هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی جموجۆڵە سەربازیی و هەواڵگیرییەکانی تورکیا بە هاوبەشی پارتی لەهەرێمی کوردستان. لەو هەواڵە وای نوسیوە: دوێنێ دووشەممە هێزێکی سەربازی سوپای تورکیا بە ناو قەزای سۆراندا تێپەڕیون بەرەو گوندی باپشتیان، باپشتیان دەکەوێتە مەنتیقە سەناعیەکەی قەزای سۆران، ناوەندێکی سەربازی تورکیا ماوەی ساڵانێکە لەوێ کراوەتەوە.

ئەمەی خوارەوە تەواوی هەواڵەکەیە لە خوارەوە

زانیاری
دوێنێ دووشەممە هێزێکی سەربازی سوپای تورکیا بە ناو قەزای سۆراندا تێپەڕیون بەرەو گوندی باپشتیان، باپشتیان دەکەوێتە مەنتیقە سەناعیەکەی قەزای سۆران، ناوەندێکی سەربازی تورکیا ماوەی ساڵانێکە لەوێ کراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشا لیوایەکی تێکەڵی پێشمەرگەش لەوێیە کە دەکاتە لیوای حەوتی پیادەی سۆران، ساڵی ۲۰۱۳ احمد داود اغڵۆ سەردانی ئەوێی کرد، بەو حوکمەی ئەو لیوایە لەکاتی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ تیرۆرستانی داعش ئەرکی ڕووبەڕوبونەوە و دەوامی ئەو لیوایە لە باشیکە، بنکەیەکی باڵای هێزی سەربازی تورکیاش بەهەمان شێوە ساڵانێکە لە باشیک کراوەتەوە، ئەو ناوەندەی وەک بنکەی سەربازی کە لە قەزای سۆرانە لە باپشتیان دوو ئەفسەری باڵای دەزگای موخابەراتی میت و حەڤدە سەربازی ئاسایی لێوە جێگیر کراوە.
جگە لەوەش تەواوی پێداویستی سەربازی و لۆجستی و خواردەمەنی و شوێنی حەوانە و خۆراک و خەرجی تێچووی هەموو ئەو هێزانەی تورکیا کە لە باشیک جێگیر کراون لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەیە.
هەروەها هاتنی ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی میت کەدوێنێ بە قەزای سۆراندا تێپەڕیون هاوتای ئەو جوڵە سەربازیەیە کە چەند ڕۆژێ لەمەوبەر لەناوچەی برادۆست ناحیەی سیدەکان ـ گوندی بەرمیزە، لە ئێوارەیەکدا بەربانگیان لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەو گوندە کردەوە، بەگوێرەی هەندێ لەو زانیاریانەش باس لەوە دەکرێت ئامانج لە هاتن و جوڵە سەربازیەکانی وڵاتی تورکیا لەو ناوچە سنوریانە ئەوەیە، کە لەم چەند کاتژمێرەی ڕابردودا شوێنێکیان دیاری کردووە لە “ناحیەی قەسرێ” بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی لەلایەن سوپای تورکیاوە، بەڵام تا ئێستا بە هیچ بەڵگەیەک بۆم پشت ڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ناو هێنانی ئەو شوێنە کە “کانی زیلێ” ی پێدەڵێن، لە ڕووی ئەندازیاری سەربازیەوە ئەچێتە عەقڵەوە، هەروەها هەڵکەوتە و شوێنی جوگرافیاکەشی گونجاوە، چونکە نەدیو و پەڕگەیە، لەهەمان کاتیشا بەرزاییشە، هیواخوازین وانەبێت.
هەروەها ئەو جوڵە ئاشکرایەی سەربازانی سوپای وڵاتی تورکیا پێناچێت تەنها لەچوارچێوەی زۆنی زەردەوە ئۆکەی وەرگیرابێت، بەڵکو ئەبێ لەلایەن حکومەتی ناوەندیشەوە ئۆکەی هەبێ و ڕێککەوتنێکی سێ قوڵیش هەبێ بە پێی بەرژەوەندیە باڵاکانیان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت