بەهرۆز جەعفەر: پارتی داخ بە میللەتی کوردو یاپراخ بە دوژمنەکانی کورد ئەدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سوپای تورکیا بە دەم دابەشکردنی چەند کارتۆنێک پسکیتەوە 27 کیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاکی کوردستانەوەو، لەبەرانبەردا بە چەند مەنجەڵێک یاپراخ پێشوازی لە جەندرمەکان کرا. ئەوە سەدان جارە پارتی دیموکراتی کوردستان لەناوەوە داخ بە کۆمەڵانی خەڵک و لە دەرەوەش شیرینی بە دوژمنانی کورد ئەدات.
ئەگەر پارتی حیزبێکی نەتەوەیی بوایە، هەزاران دزو جەردەی بەر نە ئەدایە گیانی ئەو میللەتە، لایەک لە هەولێریان داگیر نە ئەکرد بە ناوی جۆراوجۆرەوە، ئەوانەی ئەبرامز یان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان شکاند مووچەیان نادرێتێ، ئەوانەی ئەبرامزیان ناردە سەر کوردستان پارتی شان یان ماچ ئەکات!.
هەموو جارێک خیانەت لە کورد و کوردستان کراوە، هۆکارەکەی ئەوە بووە پارتی پاڵنەری سەرەکی بووە، ئەگەر حیزبێک بڕوای بە دامودەستگای نیشتیمانی بێت، ناترسێت لە گوێگرتن و شەراکەتی ڕاستەقینەی ئەوانی تر.
لە ساڵی 2003 ەوە هەتا 2018 لە پێنجوێنەوە تا دووز بە کەرکوکیشەوە، بە ملیارەها تێچوی گشتی ڕێکخستن و دەستگاکانی پارتی بووە، کەچی بەقەت سووتوی جگەرەیەک نە بۆ کوردو نە بۆ پارتی خۆشی فایدەیەکی نەبووە، ئیمڕۆکە هەزارەها کەس حاشا لە ناسنامەو کوردبونی خۆیان ئەکەن، هۆیەکەی فەرمانڕەوایی و مناڵبازاڕی و بێ دەربەستی ئەو حیزبەیەو هیچی تر، سیاسەتی هەڵە ناچێتە سەر، ئەنجامی ڕیفراندۆم و شکانی شکۆ و ئیرادەی دوای ڕیفراندۆم هەموو وەهمە دروستکراوەکانی شکاند. هەموو ئەوانەی دوژمنی کوردن دواجار دۆستی پارتین، هەموو ئەوانەشی بە ڕاستی کوردیان خۆش بوێ و خاوەنی پرۆژەیەک بن بۆ پێشخستنی کوردستان ئەوا ناحەزی پارتین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت