بەهرۆز جەعفەر: نامەیەک بۆ بزوتنەوەی گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هیچ کاتێک بەقەد ئەو ماوەیەی دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفا بونی بزوتنەوەی گۆڕان گرنگ نەبووە، بە ئەندازەیەک کە لە هەرە ڕەخنەگرە توندڕەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تا ئەندازەی سەرکردایەتی بزوتنەوەکە بە تەنگ مانەوەو گەشەکردنی بزوتنەوەی گۆڕانەوەین، چونکە بونی بزوتنەوەی گۆڕان بەو جورئەتەی پێشو گرنگ ترە لە ئێستادا، کاتێک کە پێویستیەکی وا نەبو، ژیانی خەڵک باشتربو، مێشەکان نەیان ئەفامی دزی و سپی کردنەوەی پارە چییە، ئەم بزوتنەوەیە هەبو، ئێستا کە کۆمەڵگەی کوردی پێویستی پێیەتی، کە سیستەمێکی مافیایی ڕێکخراو پێی گرتووە لە کوردستان ئەم بزوتنەوەیە نەک هەر نییە، بەڵکو کوڕەکانی کاک نەوشیروان مستەفا بە ئاشکرا دەستیان داوەتە دەست بنەماڵەکانی دەستەڵاتەوەو، لە دەرەوەی بزوتنەوەکەوە قوڕمیش ئەکرێن.
بزوتنەوەی گۆڕان هەتا پێش هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 هەموو مانگێک 250000 دووسەت و پەنجا هەزار دۆلاری لە یەکێتی نیشتیمانی وەرگرتووە (گەردنیان ئازا بێت)، گردێک بە (122) دۆنم زەوی و دەیان ملێۆن دۆلاری میللەتەوە پێیان دراوەو داگیریان کردووە (گەردنیان ئازابێت) لەدوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا کوڕەکانی لە لایەن پارتیەوە بەڕێگەی ماڵی تاڵەبانی کۆنترۆڵ کراون (ئەوەش با گەردن یان ئازا بێت) بووە بە خانەیەک کە هێزەکانی دەستەڵات خەڵک یان لێ بکڕن با هەر گەردنیان ئازا بێت.
بەڵام ئەم بزوتنەوەیە ئەگەر ئەیەوێ لە ڕێگەی پەکخستنی هاوپەیمانێتی هێزەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتییەوە گورزێکی ناشیرین و خراپ بوەشێنێت، ئەگەر ئاوها هاوپەیمانێتی بە فێڵ و تاکتیک لەنێوان چاکەخوازەکاندا پەک ئەخات، پێش هەموو شتێک بزانێت خۆی پەکی ئەکەوێ و دەیان کەسی دیارو کاریگەر تیا ئەکشێنەوە کە لەسەرەتاوە لەم بزوتنەوەیەدا بوون. هیوادارم کارێک ڕونەدات خەڵک لەدیار گۆڕەکەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا خۆپیشاندان بکەن، چونکە ئەم سەرکردانەی کورد بە مردوویش لە خەڵکی خۆشتر ئەژین سەیری شوێن و مەزار و مەقام و ڕووناکی و پاسەوان یان بکە. تکایە پێویستە هەبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت