عوسمان عومەر: ئایا دەتوانرێ بەسەر گەندەلى دا زاڵ بین؟

سەرەتا بەو ئایەتە پیرۆزەى قورئانى دەست پێدەکەم” واذ قال ربك للملائكة انى جاعل فى الارض خليفة, قالوا اتجعل فيها من يفسد ويسفك الدماء ونحن نسبح بحمدك ونقدس لك , قال […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

سەرەتا بەو ئایەتە پیرۆزەى قورئانى دەست پێدەکەم” واذ قال ربك للملائكة انى جاعل فى الارض خليفة, قالوا اتجعل فيها من يفسد ويسفك الدماء ونحن نسبح بحمدك ونقدس لك , قال انى اعلم مالاتعلمون”
دیارە هەر لەسەرەتاو ئەزەلەوە خوداوەند مرۆڤى بۆ چاکەکارى و کارى باشە هانداوەو ویستویەتى مرۆڤ تاقى بکاتەوە, دیارە فریشتەکان هەستیان جولاوە بەرامبەر مرۆڤەکان کە لەسەر زەوى گەندەلى و خراپەکارى و خوێن ڕشتن ئەنجام دەدەن، بۆیە شەکوایان لاى خوداوەند کردووە.
لەگەل ئەو هەموو تواناو ئیمکانیەتانەى لەجیهانى ئەمڕۆدا تەرخان دەکرێ بۆ ڕێگرتن لەریکارەکان و پەرەسەندن و شێوازەکانى گەندەلى و لەگەل بەرز بونەوەى ئاستى هۆشیارى تاک و کۆمەڵگا و هەستکردن بەمەترسى و خراپیەکانى گەندەلى بۆ سەر ژیانى مرۆڤ و کۆمەلگا بەلام تا ئیستا هێزى گەندەڵى تواناى بەرەنگارى و چەواشەکارى و پێچوپەناى هەیە بۆ لەخشتە بردن, ڕیکخراوى شەفافیەتى نێودەولەتى ئاشکراى کردووە 2 لەسەر 3ى تواناى دەولەتان بۆ بەرەنگار بونەوەو ڕیگرى لە گەندەلى تەرخان دەکرێ کەچى هەردەکرێ لەگەڵ ئەوەش زاراوەى بەرگرتن یا بەرەنگارى گەندەلى بەسەر زارى لێپرسراوانەوە بەردەوام دەگوترێتەوە.
دیاردەى گەندەلى بەو ناسراوە کەدیاردەیەکى کۆمەلایەتى هەڵەیەو زۆر شوێنى جیهانى گرتۆتەوە نەک هەر لەهەرێمەکەى خۆمان و ئەو عیراقەى ئیمە لەچوارچیوەى دەژین بەلکوبۆتە دیاریەکى جیهانى بەلام چارەسەرکردن و بنەبڕکردنى لەوولاتێکەوە بۆ وولاتێکى تر جیاوازى هەیە, هەندێ لەو لێپرسراوە حکومیانەتەنها بۆ سەرنج راکێشانى دەنگدەرانیانە لەکاتى هەلبژاردن دروشمى بەرەنگاربونەوەى گەندەلى بەرز دەکەنەوە، بەلام لەهەندێ وولات کاروکردەوەى پێ دەکرێ کەسانى گەندەلکار دەدرێنە دادگاو سزاى قورس دەدرێن ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سەروەرى یاساوبێلایەنى و چالاکى و راستگۆیی راگەیاندنەکان بۆخستنە ڕووى ئەو بابەتە. زۆریک لەکۆمەلگا جیهانیەکان بەدەست گەندەلیەوە دەناڵن, نمونە کومەلگاى سویدیە هەرچەندە بە شەفاف ناسراون لەگەل ئەوەش رێکخراوى دژەگەندەلى ئاگادارى کردونەتەوە گەندەلى بەرەو زۆربون دەچێ بەهۆى بەرژەوەندکارانەوە, نمونەیەکى ترى بەرەنگار بونەوەى گەندەلکاران ڕادەستکردنى سەرۆکى پێشوى هەریمى کەتەلۆنیا کەبەتۆمەتى پارەدزین درایەوە ئیسپانیاو هەروەها دەستگیرکردنى سەرۆکى پێشوى مالیزیا و دژە گەشتکردن و دەست بەسەردا گرتنى مولک ماڵى بەسەردا سەپێنراوە.
جۆرێکى تر لە گەندەلى هەیە ئەویش سیاسیە بەمانا فراوانەکەى بریتیە لە خراپى بەکارهێنانى دەسەڵاتى گشتى(حکومەت) بۆ ئامانجى نامەشروع و بەنهێنى ئەنجام دەدرێ بۆ دەستکەوتى کەسى و لەخشتە بردنى کۆمەڵگایە بۆ مەرامێکى سیاسى, زۆربەى سیستەمە سیاسیەکان توشى گەندەلى سیاسى دەبن, چەند جۆرێکە وەک مەحسوبیەت و بەرتیل وزۆردارى بەکارهێنانى دەسەلات و فرت و فێڵ و نزیککردنەوەى خزم و کەس و کار و بەتالانبردنى ماڵى گشتى نمونەى ئەوەش دانانى زاواکەى ئیردوغان بە وەزیرى دارایی لاى خۆشمان ئەوە پەیرەوکراوە. گەندەلى سیاسى ئاسانکارى کردنە بۆ بازرگانى نایاسایی وەک بازرگانى کردن بەماددەى هۆشبەر و شوشتنەوەى پارە, ماهیەتى گەندەلى سیاسى لەو وولاتێکەوە بۆ وولاتێکى تر و لەدەسەلاتێکى یاسایی بۆ دەسەلاتیکى ترى یاسایی جیاوازە هەموو سیاسیەکانیش دەزانن کە گەندەلى کاریکى مەترسى دارە بۆ سەر پرۆسەى دیموکراتیزە و پیشکەوتن و گەشەسەندنى ئابورى وولات و دیموکراتیزە پوچەل دەکاتەوە وەک خۆرەیەکى لێ دێ و تواناى دامودەزگا حکومیەکان دادەرزێنێ گەندەلى سیاسى هەر ئەوانەى سەرەوە نییە کە ئاماژەم پێداوە بەلکو کاردەگاتە ئەوەى پارەوپولى بۆ کارى هەلبژاردن و دەرچواندنى کەسانێکى نزیک خۆیان بۆ نوینەرایەتى کردنى پەرلەمانى وکارى پەرلەمانیش دەشێوێنێ. جۆریکى ترى گەندەلى لەم هەریمەى خۆمان سەرى هەلداوە ئەویش گەندەلى دارایی و پاشەکەوتى پارەى فەرمانبەرانە گوایە بۆ بەرژەوەندى گەل و چاککردن و ریکخستنەوەى بارى ئابورى وولاتە بەلام لەلایەکى ترەوە بۆ بەرژەوەندى سیاسى خۆىان بەکار دەهێنرێ.

بۆچارەسەرکردنى گەندەلى دەتوانرێ چەند رێکارێک بگیرێتەبەر لەوانە:
• دانانى الشخص المناسب فى المکان المناسب .
• دامەزراندنى چەند سەرکردەیەکى گەنجى بەتواناو خاوەن ئەزمون وبروانامە کە بڕواو تواناى بەگؤڕانکاریان هەبێ.
• پێکهێنانى چەند لێژنەیەکى تایبەتمەند لەهەموو دام ودەزگاکان بۆلیکۆلینەوە لە واقیعى ئیدارى وبەدوادا چون بۆ هەموو گرفتەکان ,کاتێ بریارى چارەسەرى گەندەلى دەدرێ پیویستە لەخودى ئەوە کەسە خۆیەوە دەست پێبکرێ بۆنمونە کەباسى جام رەش دەکرێ پێویستە یەکەم کەس خۆى جێبەجێى بکات ئەو کات دەتوانرێ سزاى توندى ئەو کەسانە بدرێ کە سەرپێچى دەکەن, کەباسى گەندەلى لەبوارى نەوت و دزینى پارەى گەل و بردنەوەى پارەو بەهەدەردان دەکرێ پێویستە لە خودى خۆیانەوە دەست پێبکرێ وەک دەلێن گەورە ئاو دەرێژێ پچوک پێى لێ دەخشێنێ.
• دیاریکردنى سزاىەکى قورس بۆ هەر گەندەل کارێکاریک بەئاشکرا گەر دووبارەى کردەوە بکرێ بەوانەو پەند بۆ ئەوانى تر.
• دەرکردنى چەند یاسایەک سەبارەت شەفافیەت و دژەگەندەلى و روونکردنەوەى و هەرکەسیک سەرپێچى بکات توندترین سزاى بەسەردا بسەپێنرێ.
دیاردەى گەندەڵى وەک لەپێشەوە ئاماژەم پێدا هەر دیارە لە ئەزەلەوە هاوشانى مرۆڤ بووە لەسەرەتاى پەیدا بونى لەسەر زەوى بۆیە لە ئایەتێکى ترى قورئانى پیرۆزدا کە 1439 سال بەر لە ئیستا دابەزیوە دەڵێت ” ظهر الفساد فى البر والبحر بما كسبت ايديهم” دیارە لەم سەردەمەش ئاسمانیشى گرتۆتەوە, لەکۆتاییدا دەگەینە ئەوەى کە دەتوانرێ کۆنترۆڵ و کەمکردنەوەى گەندەلى بکرێ بەلام کاتێ مەترسیدارە، کە خۆمان پرۆژەى گەندەڵیمان هەبێ و پرۆژەى شەفافیەت و من این لک هذا؟ پشتگوێ بخەین, کۆمەلگاى هۆشیاریش رۆلى خۆى لەمکردنەوەو بنبڕکردن و نەهێشتنى تێدا دەبینێ.
لەکۆتاییدا بەراى من رەخساندنى هەلى دامەزراندن بۆ هاوولاتیان بۆ دۆزینەوەى کادیرى دلسۆزى وەزیفى و باشکردنى بارو گوزەرانى هاوولاتیان و فەرمانبەران پەرە پێدانى تواناى فەرمانبەران و گەشەپێدانى و هەر فەرمانبەرێک کارێکى دلسۆزانەو باشى ئەنجام دا پاداشت بکرێ واتە یاساى پاداشت وسزا پەیرەو بکرێ.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
عوسمان عومەر

ئەرشیڤی بەڕێز: عوسمان عومەر