كارۆخ عوسمان: فڕۆكەخانەی ھەولێر دەرگایەك بۆ تاڵانكردنی سەروەتی خەڵك.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سامان بارزانی خاوەنی (شەریکەی زاگرۆس) ملیۆنان دۆلاری لە ڕێگەی مەطاری هەولێری نێودەوڵەتی بردۆتە دەرەوە بە شێوەی خولی.
سامان بارزانی لە ساڵی (2005) دەستی كردووە بەناردنە دەرەوەی پارە بۆ وڵاتانی (ئەمریکا، لوبنان، تورکیا، سویسڕا و ئەڵمانیا)، كوللی (3) مانگێك چوار جار پارەی بەڕێكردووە، لەھەر سەفەرێكدا لەسەرووی (20) ملیۆن دۆلاری ناردۆتە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر. ئەمەش بەردەوام بووە تاكو داخستنی فڕۆكەخانەكە لەلایەن بەغداوە.
واتا؛ لەماوەی (3) مانگدا (80) ملیۆن دۆلاری بەڕێكردووە. واتا (8) ھەزار دەفتەر دۆلار. لەماوەی ساڵێكیشدا دەكاتە: (320) ملیۆن دۆلار. واتا (3) ھەزارو 200 دەفتەر دۆلار.
شەریکەی زاگرۆس ساڵی (1991) دامەزراوە بەناوی مقاوەلاتی ئاوەدانکردنەوە، بەڵام دواتر لەساڵی (2005) لقێکی کرد بە طیران.
سامان بارزانی لە ساڵی (2005) كە (فڕۆكەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی كرایەوە) تا ئێستا لەهەرساڵێكدا (320) ملیۆن دۆلاری بەتێكڕا (بەلای كەمەوە) ناردۆتە دەرەوەی وڵات.
لەماوەی ئەو (13) ساڵەدا دەکاتە:
(4) ملیار و (160) ملیۆن دۆلار كەتەنها و تەنها لە ڕێگای مەطاری ھەولێر تاڵانیان كردووە. كە دەكاتە (410) ھەزارو (600) دەفتەر دۆلار. خەڵكیش لەبێ موچەیی، بێ كارەبایی، بێ ئاوی، بێ چارەسەری نەخۆشی، بێ وەسیلەكانی خوێندن، بێ دەرەتانی و بێ چارەیی ناڵەی دێت.
كەسێكی وەكو سامان بارزانی كوڕی سابیر مستەفا بارزانی كە پاشماوەی گەورە جاشێكی سەددام حسێنە لەبەرئەوەی برازای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و خەزوری مەسرور بارزانی و بارز بارزانیە ئەو ھەموو پارەیەی ناردۆتە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان. ھاوشێوەی براكەی (سیروان بارزانی) كە گەورە سەرمایەدارێكی گەندەڵی ئەو وڵاتەیەو خەریكی فەرھودكردنی سەروەت و مەعیشەتی خەڵكی ھەرێمی كوردستانە.
1- ئەرێ كەسێ ناپرسێ؛ ئەدی ئەو گەنج و لاوانەی كەوڵات بەجێ دێڵن بۆچی ئەوانیش ھەر لەڕێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر نانێرنە دەرەوە تاكو چیتر لەدەریادا نەخنكێن؟
ئینجا سەیركەن: تەنھا یەك كەسی بارزانی بەشی ئاوەدانكردنەوەی شارێكی حەپەلوش كردووە. كە بەم پارەیە؛
2- دەتوانرا گشت جادە ناوخۆیی و دەرەكیەكان بكرێنە جوت ساید.
3- دەتوانرا دەیان نەخۆشخانەو خوێندنگا بونیاد بنرێن.
4- دەتوانرا سەدان یەكەی نیشتەجێ بوون دروست بكرێن و كرێچی نەھێڵن.
5- دەتوانرا كشتوكاڵی پێ ببوژێنرێتەوەو دەیان كارگەی لەقوتونان دروست بكرێت.
6- دەتوانرا بێكاری لەڕیشەوە دەربكێشرێت.
7- دەتوانرا كارەبای تەواوی شاری ھەولێری پێ دابینكرێت و لەئاو بەرھەمی بھێنن.
8- دەتوانرا سەدان پڕۆژەی ئاوی پاكی خواردنەوەی بۆ خەڵكی ئەم ھەرێمە پێ دابین بكرێت.
9- دەتوانرا ھەزاران كەسی ئەم ھەرێمەی پێ بخرێتە سەركارو پشەكاری بگەیەننە ئاستی باڵا.
10- ئینجا لەوە عەجیب تر دوای ئەم ھەموو دزی و گەندەڵیە ھێشتا بەنی ئادەم ھەیە لایەنگری ئائەمانە دەكات كە لەسەركار بمێننەوە.
ئاخر بۆچی و لەپێناو چیدا؟ خۆ ئەم دزیە تەنھا لەخەڵكانێ نەكراوە كەدژی حوكمی ئەم گەندەڵانەن بەڵكو لەوانەش كراوەو دەكرێت كە لەگەڵیانن، كە پاڵپشتی مانەوەیان دەكەن لەدەستەڵات، كەچەپڵە بۆكارە خراپەكانیان لێ دەدەن.
ئەم گەندەڵیە لەوانەش كراوە كە بەبڕێك پارەی كەم و منەتباری قەڵەم و ھۆش و بیركردنەوە دەفرۆشن، ئاخر ئەم جۆرە حوكمڕانیە كەی ھی ئەوەیە پشتیوانی مانەوەی بكرێت؟
پێویستە تەواوی غەدرلێكراوانی ئەم كۆمەڵگەیە گرێبەستێك بكەن تا بەیەكەوە حوكمی گەندەڵ نەھێڵن، تاكو ئەوەی گەندەڵكارە ڕاپێچی بەردەمی دادوەری بكەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت