Barzani

كارۆخ عوسمان: مسعود بارزانی كوڕی ڕەزاشای پەھلەویە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی ئەو لێكچوونە لەخۆباییەی كە لەنێوان مەسعود بارزانی و محەمەد ڕەزاشادا ھەیە. محەمەد ڕەزاشای پەھلەوی لەساڵی 1978 لەگفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەزگایەكی ڕاگەیاندنی ئەمریكایی دەڵێت: ھیچ ھێزو كەسێك ناتوانێ من لەحوكم لابدا، چونكە 700 ھەزار سوپایی و ھەموو كرێكاران و زۆرینەی خەڵك لەپشتی منە.
كەچی لەساڵی 1979 پیرە مەلایەك (محمد خومەینی) بەجوڵاندنی ھێزی جەماوەر كەدەكرێ بەشۆڕشی (كاسێت) ناوی بنێین چونكە خومەینی گشت وتارەكانی لەڕێگەی كاسێتەوە دەناردەوە ئێران، دەستەڵاتە ڕەگ داكوتاوەكەی بنەماڵەی پەھلەویەكانی لەڕیشەوە دەرھێناو تەواوی ئەندامانی بنەماڵەی دەستەڵات لەمەملەكەتی غەربانی ڕۆیشتنەوە ژێر خاك.
مسعود بارزانیش گوتی: ئێمە لەبنەماڵەی خۆماندا (30 )ھەزار چەكدارمان ھەیە، ھەمیشە بەھەبوونی ژمارەی پەرلەمانتارەكانیشی دەنازێ، بەو سواڵكەرانەشی كەلەپی دەستیان ڕاگرتووە بۆ تێ فڕێدانی چوا عانەی حەرام و دزیاری كە بەملشۆڕی دەیخەنە گیرفانی بێ بن.
با ئەوە بۆ بارزانی ڕوون بێت، ئەگەر باری بكەوێت ئەوانەی پێیان دەنازێ بەرلەھەموو كەس ژانێكی پێ دەدەن كەئازارەكەی ھیچ كەسێ لەسجنی ڕایاتیش نەیچەشتبێت. ئینجا مادام 700 ھەزار سەرباز خۆی لەبەر ھێزی جەماوەر ڕانەگرێت 30 ھەزار چەكدار بەھەڵای منداڵان ڕاودەنرێت. خۆ ئەگەر ئەو 30 ھەزار چەكدارەش شەڕی بۆبكەن.
ئەدگارو كردەوەو گوتارەكانی بارزانی ھێندە لەدوژمنانی كورد دەچن، بۆیە بڕوای تەواوی من وایە یان بارزانی بەتەنھا كورد نیە، یاخود تەواوی بنەماڵەی بارزانی نێردراوی دوژمنانی كوردن، ھەر بۆیەش لەگشت شكستەكانیاندا ھەر ئەو دوژمنانەی كورد دەستیان گرتوون و سەرپێیان خستوونەتەوە.
بەتێڕامان لەمێژووی دەستەڵاتی ئەو بنەماڵەیە مرۆڤی ڕاستگۆو بەسەرنج تێدەگات ئەوان چ بەڵاو نەھامەتیەك بوونە بۆ خەڵك و خاكی كوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت