بەهرۆز جەعفەر: سەت کورسی بۆ یەکێتی و پارتی بنوسن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەڵا موئامەرەیەک لەسەر یەکێتی هەیە و هەموو هەدەفەکە یەکێتیە و چاویان بەدەستکەوتەکەیا هەڵ نایا،،،و،،، ئیتر ئەم قسانە کە هەندێ دۆست و ئەحباب لە ڕاگەیاندن ئەیکەن سوورو بارستایی ئەزانم خۆیان بڕوایان بە قسەکانی خۆیان نییە.
یەعنی بوون و نە بوونی حیزبی کوردی و ئەو هەموو شێرە بەفرینەیەی کە هەریەکێکیان چەند ملیارێک لەسەر کوردو کوردوستان کەوتون چ ئیزافەیەکە بۆ ئەم گۆی زەوییە؟! ئاخەر تەلیسکۆبیان دۆزیوەتەوە، داهێنەری تەکنۆکرۆنیکن ئەم کادرە عەنتیکەو پێشکەوتوانە!. زۆر کۆمیدین لایان وایە دونیا ئیشی نییە خەریکی نەیارێتی ئەوانە. ئاخەر لە 1964 ەوە کوردستان باجی گەورەی ئەم دوو حیزبە ئەدات، سەدان جار ئەیانتوانی دەوڵەتی مۆدێرن دروست بکەن نەیانکرد لە بەر کورسی و مەقامی خۆیان!. پێتان وایە ئەمە ئەچێتە سەر! ئەوە چ دەماخێکە خەریکی پیرۆزکردنی حیزب و بنەماڵەو شێرەبەفرینەیە لە پاڵیا خاک و تاکی کوردستان بفەوتێ!؟.
ئەلحەقی کەرکوک حەقە کورد تیا سەروەر بێت، بەڵام کام تایپە لە کورد؟ ئەو جەماعەتەی کە ئێمە لە پرسەی شەهیدەکانمانا بوین و ئەوانیش قاچاخچێتی یان لەگەڵ داعش ئەکرد؟. ئەوانەی کە جۆرەها باندیان هەیە هەموو ڕێگەیەک ئەزانن و ئەناسن کوردو کوردستان نەبێت!
قسەکە بۆ یەکێتی و پارتی ئەوە نییە کورسیان زۆر بێت یان کەم باشە، ئەوەیە بەرپرسی زۆر هاکەزاییان هەیە خوار پلەی سەرکردایەتییە هیچ شتێکی بۆ کورد نەکردووە بایی پێنج بۆ شەش ملێۆن دۆلار تەنها باخ و ڤیەللای هەیە، سەدان هەزار گەنج یش درک بە ناعەدالەتی ئەکەن و بە ئاشکرا تف لە کوردبون و کوردستانی بوون ئەکەن!. ئەرێ کەس ناپرسێ لە دوای 16 ی ئۆکتۆبەرەوە داهاتی ئەو 30.000 سی هەزار بەرمیلەی لە نەوتی کەرکوک بۆ ئێران ئەچێ ئەچێتە گیرفانی کێوە؟! ئەی ئەو 300.000 سێ سەت هەزار بەرمیل نەوتەی پێشووتر ئەفرۆشرا داهاتەکەی چوو بۆ کوێ؟!
تێ بی نی: یەک گرفتی شەخسیم لەگەڵ کەس نییە و هیچ پێداویستیەکی شەخسیشم نییە، بەس تەمەننا ئەکەم ڕاپەڕینی بەسرە شیمالی عێراقیش بگرێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت