عوسمان عومەر: هونەرى کۆنترۆڵکردنى بیروهۆش یا ژیرى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پار ساڵ ئەم بابەتەم لە واڵەکەم لە فەیسبوک نوسى و بڵاومکردەوە, وا جاريكى تريش دەیخەمەوە بەر دیدى خوێنەرانى ئازیز بەهەندێ دەستکارى و گۆرانکارى و زیادە خستنە سەرى.
زۆرجار لە ڕاگەیاندنە بیستراو بینراو سۆشیال میدیاوە دەست درێژى جەستەیی خراوەتە بەردیدمان, لەڕاستى دا دەست درێژیەکى نیمچە ڕۆژانە هەیە کە لەباوترین و بڵاوترین و لەهەموشیان زیاترپیشەگەرانەو ووردترە ئەویش دیاردەى کۆنترۆل کردنى بیروهزرە بابزانین پێناسەکەى چییە؟
بەشێوەیەکى گشتى کونترۆل کردنى بیروهزر یا ژیرى بریتییە لەوەى کەسیک خۆى لەهەموان بەداناو زاناتر و تێگەیشتو تر لەخەلکى تر دەزانێ لەڕووى سوود یا زیانەوە بۆ خەلک و تواناى باوەر پێهێنان و جێبەجێ کردن و زالبونى بەسەری دا هەیە، بۆیە روودەکاتە خەڵک بەگفتوگۆیەکى کراوە بۆ خۆسەپاندن بەسەر خەڵکدا لەڕێگاى تیکدانى بیروبۆچون و تەشویش خستنە سەر بیرو هزریان و سەپاندنى و یست و ئارەزوەکانى بەسەریان دا. کونترۆڵکردنى بیروهۆش یاژیرى بەدوو شیوازدەکرێ یەکەمیان کۆنترۆلکردنى بیروهۆشى تاک وەک ئەوەى پیاو بیروبۆچون و هزرى خۆى بەسەر هاوسەرەکەى بسەپێنى یا بەپێچەوانەوە یا باوک و دایک بیانەوێ کورەکەیان یا کچەکەیان وەک ئەوان بێ و وەک ئەوانیش هەمان بیرکردنەوەو بیروبۆچونى هەبێ, دووەمیان کۆمەلگایە ئەویش سەپاندنى ئیرادەى خودى دەسەڵاتێکە بەسەر کۆمەلگایەک یا ئەو سەرۆکەى خۆى لەهەموو کەس پێ داناترە و بیروراو بۆچونى خۆى بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێ, لەو چوارچێوەیەدا سەپاندنى ئیرادەو بیروهزرو کۆنترۆڵکردنى دەچێتە ئەو بابەتەى لێنانى بۆقێک ئەو پێت بلێ بۆقێک بگرە و سەرەتا لە ناو ئاوێکى ئاسایی داینێ ماوەیەک ئەو نازانێ کەوا تەماى کولاندندیت هەیە دواتر ووردە ووردە ئاوەکەى بۆ گەرم بکە، چونکە گەریەکسەر خستتە ئاوى گەرمەوە بۆقەکە دەردەپەرێ، بەلام بەو لەسەرخۆ گەرمکردنى ئاوە هەستى پێناکات و بەمەش ئیرادەت لێ زەوت کردو بیروهزریت کۆنترۆل کرد بۆ کولاندن.
ئەم چەمکە لەلایەن زاناى رووس ئیڤان بافلۆفەوە بەرجەستە کرا دەلێت: پەیوەندیەک هەیە لە نێوان ژینگەو ئەو بیروبۆچونانەى لەئەندێشەى مرۆڤدا دەخولێتەوە, ئەو مرۆڤەى لە ژینگەیەکى گەندەل وپڕتاوان پەروەردەبێ چەمکى هەلس و کەوتى خراپ لاى شتێکى ئاسایی دەبێ هیچ کاتێ هەست بەپەشیمانى ناکات, لەو روانگەیەوە زۆرکەس هەوڵى گۆرینى ئەندێشەو بیروباوەرى خەلکیان داوە بە گۆرینى ژینگەى دەوروبەریان.
عەقل ترسناکترین بەشە لەلەشى مرۆڤ دا چونکە سەنتەرى بیرکردنەوەو سەنتەرى کۆنترۆل کردنى هەموو جموجولەکانى مرۆڤ و قسەکردن و بینین و ترانسلەیتەرى فەرمانەکانى ئەوە. گەر ویستت کۆنترۆلى کەسیک یا کۆمەلگایەک بکەیت و وەک داشى دامە لێرە بۆ ئەوێ بگوازیتەوە و واى لێبکەیت بەدلى تۆ قسە بکات و کوێرانە پاڵپشتى شتێک بکات کەخۆى دەزانێ راست نییە ئەوە پێى دەگوترێ کۆنترۆڵکردنى عەقل, ئەوبابەتە لەو رووداوە مێژووییەوە سەرچاوەى گرت:
باڵوێزى بەریتانیا لە نیودەلهى لەگەل کونسولى شانشین بە ئۆتۆمبیلەکەیان بە شەقامێکدا گوزەریان دەکرد کاتێ گەنجێکى زانکۆیی بینى بەشەق لە مانگایەک دەدات, بالوێز فەرمانى بەشۆفێرەکەى دا بوەستێت و بەخێرایی لە ئۆتۆمبیلەکەى پیادەبوو بەرەو مانگاى پیرۆز چوو بەسەرگەنجەکەى نەڕاند و پاڵى پێوە دەناو دەستى بە پشت و سکى مانگاکەدا دەهێنا و داواى بوردنى لێدەکرد، بەم کارەى خەلک و رێبوارانى دەوروبەرى واقیان ووڕماو سەرسام بوون. بالوێز بەوەوە نەوەستا دەموچاوى خۆى بەمیزى مانگاکە شت و سڕیەوە ئەمەش خەڵکانى زیاتر سەرسام کرد و ناچارىکردن وەک رێزێک سوژدە بۆخواکەیان کە مانگایە ببەن, بیانیەک ئەوە بکات بۆ ئیمە نەیکەین خەڵکەکە وەک ئەو سوژدەیان برد و دواتر گەنجەى کەشەقى لەمانگا دابوو هێنایان لەسەر زەوى پالیان خست و بەلەقە چونە سەر سکى وەک تۆڵە سەندنەوەیەک بۆ پیرۆزى و پایە بەرزى مانگا بۆر, بالوێزیش بە بۆینباخ و کراسە تەڕبوەکەى بەمیزى مانگا و قژە ئاڵۆسکاوەکەى دووبارە چووەوە تەنیشت کونسل و سوارى ئۆتۆمبیلەکە بوەوە ئەو پرسیارى لێکرد ئایا بەراست بڕوات بە مانگا پەرستى هەیە.!؟ باڵوێز وەڵامى دایەوەو گوتى:
لەقە لێدانى گەنجەکە لەمانگاکە ووشیاری و بەئاگاییە و لەقەیەکیشە لەو بیروباوەڕە کە دەمانەوێ بمێنێ …گەر ڕیگامان بەهیندیەکان دا لەقە لە بیروباوەرەکان بدەن ئەوا 50 ساڵ بەرەو پێش دەچن, ئەوکات ئێمە زەرەرمەند و بەرژەوەندیەکانمان و بونمان لەو وولاتە لە دەست دەچێ. کەواتە ئەرک و فرمانى سەرشانى ئێمە لێرە ئەوەیە هەرگیز ڕێگە بەوەنەدەین چونکە دەزانین بێهۆشى و گەوجیەتى و بیروباوەرى پروپوچ و نەفامى سوپاى ئێمەیە بۆ بەکارهێنانى کۆمەڵگاکان و داگیرکارى و مانەوە.
لەکۆتایی دا بیرۆکەى کۆنترۆلکردنى بیروهزرى مرۆڤ لەلایەن سیاسیەکان و زاناکانەوە زۆر گرنگى پێدراوەلە پەنجاکانى سەدەى رابوردودا چەندین دیراسەو کتێب و تاقیکارى بۆ زۆر بارودۆخ وچۆن توانیویانە کۆنترۆلی بیرو هزر بکەن و یارى بەگەلان بکرێ لەو رێگایەوە.
هربرت شیلەر لە کتێبى المتلاعبون بالعقول کە بەشێوەیەکى شیکاریانەو رەخنەگرانە باس لەیەکێک لەئالیەتەکانى کۆنترۆلکردنى ئەندیشەو بیروهزرى مرۆڤ و کۆمەلگا دەکات ئەویش چەواشەکارى راگەیاندنەکانە, دواى گەشەسەندن پەرەسەندنى هۆیەکانى گەیاندن و پەیوەندى کردن بەتایبەت تیڤیەکان لەرێگاى هەندێ بەرنامەودراما بەیەکیک لە هۆکارە سەرەکیەکان بۆکۆنترۆلکردنى بیروهۆشى مرۆڤ و کۆمەلگاى دادەنرێ.

ئامادەکردن و وەڕگێڕان لەچەند سەرچاوەیەکى ئەنتەرنێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت