هۆمەر نۆریاویی: دڵێک پڕپڕی حەسرەت.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

(ناساندن و سووکە هەڵسەنگاندنێک بۆ بەرهەمی هۆنیارێکی هەورامانی)

کلیلە وشە: مورید، حەسرەتو دڵی، هەورامان، هەجیج، کۆسەی هەجیج

کورت و پوخت:
چاپ و بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە کتێب، بڵاڤۆک و ئەلبۆمێکی هونەری بە زمانی کوردی لە ناوچەی هەوراماندا پرس و ڕووداوێکی دڵخۆشکەر و هیوابەخشە و ڕێ بۆ سبەی گەشتریش هەموار دەکات و لەو لاشەوە پێوەرێک دەبێت بۆ ئاستی گەشەی چاندیی لەم ناوەدا. هەروەها بەڕێوەچوونی هەر جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە،کۆنسێرت و فێستیڤاڵێک سەبارەت بە ئەدەب، مێژوو،هونەر، فەرهەنگ و زمان و ڕێزنان لە کەسایەتییە فەرهەنگییەکان، ئاسۆیەکی ڕوونتر دەخاتە بەردەممان و تەکانێک بە جووڵە و بزاڤی فەرهەنگی لەوێندەرێ دەبەخشێت. ئەم چەند دێڕە کورتە سەرەتایەک بوو بۆ گەشتێکی خێرا بە نێو بەرهەمی هۆنیارێکی هەورامانی دا و ناساندنی زێتری بە خوێنەری کورد زمان.

دەستپێک:
هەورامان بە گشتیی و هەر کامە لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی ئەم ناوە خاسما “هەجیج”، هەر لە کۆنەوە لانکە و مەکۆی وشیاریی و بیر و هزر و ڕامان بوونە و خەڵکانێکی وریا و گەلپەروەر لەم ناوەوە سەریان هەڵداوە و بوونەتە سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بە فەرهەنگ و کولتووری دەوڵەمەندی کوردی. ئەم ڕەوتە تا بەمڕۆ هەر درێژەی هەبووە و هەنووکەیش، ئەم دەڤەرە،یەکێکە لە ناوەندە گەش و چالاکەکانی ڕۆشنبیریی لە هەر هەموو کوردستاندا و سەدان مرۆی بلیمەت و ژیر لەم ناوەدا بوونەتە چرا بۆ گشت کوردستان.
ڕاستە ئەو زێد و وارگەیەی مرۆ تێیدا لەدایک و پەروەردە دەبێت. دەوری سەرەکی لە پێگەیاندنی کەسایەتی ئینساندا دەبینێت، بەڵام دواتر کەسایەتییەکان تەنێ هەر خۆ لە نێو بازنەیەکی سنووردار و بەرتەسکدا نابیننەوە و دەبنە مڵک و سامانی نەتەوەیەک. لێرەوە چوارچێوەکە بەرفرەوانتر دەبێت و سیما درەوشاوەکان، شانازی بۆ میللەتێک دێنە ئەژمار.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر دڵێک پڕپڕی حەسرەت