عوسمان عومەر: تیرۆر ترسناکترین چەکى نهێنى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تیرۆر ترسناکترین و بەناوبانگترین چەکە بەکار هێنرا بێ لەسەردەمى نوێ دا, تیرور بە ئینگلیزى Assistantion و بەعەرەبى اغتیال, زاراوەیەکە وەسفى کارێکى پلان بۆدارێژراو بەمەبەستە دژى کەسایەتیەک، کەکاریگەرى سیاسى و خاوەن بیروباوەرێکى سیاسى یا سەرکردەو فەرماندەیەکى سەربازى و هەندێ جار ئابوریە بۆ تۆلە سەندنەوەو لەناوبردنى رکابەر, رێکخەرانى ئەو کارە بەبەربەست دەزانن و چونکە بەرەنگاریان دەبێتەوەو دژیان دەوەستێ , گەورەیی ئەو لایەنەى ئەوکارە رێکدەخات لەکەسێک یا دەزگایەکى گەورە یا حکومەتێک دەگرێتەوە هیچ کۆڕایەک نیە لەسەر زاراوەى تیرۆر، هەندێ لەوانە بەکارێکى پالەوانانە ناودەبەن ئەمەش وادەکات پێناسەیەکى تەواو بۆ ئەو زاراوەیە دیارى نەکرێ، چونکە هەندێ لەوانە دەگەرێتەوە بۆ تێکچونى بارى دەرونى کەسێک هیچ مەبەستى سیاسى یا ئایدۆلۆژى لەپشتەوە نییە وەک ئەوەى جۆن هنگڵى دژى رۆنالد ریگنى سەرۆکى ئەمریکالە 30 ئادارى سالى 1981 ئەنجامى دا، وەک لە داننان بەتاوانەکەى گوتى زۆر سەرسام بووە بە جودى فۆستەر بۆ ئەوەى سەرنجی بەلاى خۆى راکێشێ ئەو کارەى کردووە, ئەوەى مەبەستە تیرۆر بەگشتى و بەتایبەت بەهۆى ژەهرخواردکرنەوەیە. تیرۆر هەرکەسانى سیاسى نەگرتۆتەوە بەڵکو رۆژنامەنوس و نوسەرانیشى گرتۆتەوە لەم سەردەمەدا.

ڕاگوزەرێکى کورتى مێژوویی سەبارەت تیرۆر:
دەتوانین بلێین یەکەم کارى تیرۆر, تیرۆرکردنى قابیل بۆ هایبلى براى دەگەڕێتەوە, هەروەها لە مێژوى کۆن دا, تیرۆرى ئامنونى کورەگەورەى داوودپاشا بەدەستى کورەبچوکەکەى بەناوى علیشوم کە لەدوو دایکى جیابون وەک تۆلە سەندنەوەیەک لەپاى دەستدرێژى کردنە سەر (تەمرى) خوشکى, هەروەها کورى مامى شائول یەکەم پادشاى بەنى ئیسرائیل بەدەستى یوئاب کورى مامى داودپاشاى دووەم پادشاى بەنى ئیسرائیل بەهۆى تیرۆرکردنى برایەکیەوە.
لەسەرەتاو پەیدا بونى ئاینى ئیسلامیش، شاعیرى جولەکە کعب بن الاشرف لەلایەن ئەبو نائلە کەبراى شیرى کعب بوو بە ئاراستەکردنى لەلایەن پێغەمبەرى خودا محمد (د .خ) تیرۆرکراوە، چونکە هانى قورەیشى دابوو بۆ تۆلە سەندنەوە لەشکستى جەنگى بەدر, هەروەها تیرۆرکردنى شاعیرى کچ عەسماء کچى مەروان بەدەستى عومەیرى کورى عودەى چونکە چەند هۆنراوەیەکى دژى پێغەمبەرى خودا نوسى بوو. دواى وەفاتى پێغەمبەرى خوداش 3 تیرۆر ڕووى داوە ئەوانیش تیرۆر کردنى عومەرى کورى خەتاب بەدەستى ئەبو لوئلەئە سالى 23ى کۆچى و عوسمانى کورى عەفان سالى 35ى کۆچى و عەلى کورى ئەبى تالب (ڕ. ض) بەدەستى عبدالرحمنى کوڕى مەلجەم سالى 40 ى کۆچى.
لەمێژووى هاوچەرخیش دا کارى تیرۆر زۆرتر و ووردتر ئەنجام دەدرا بۆ نمونە لە رووسیاى تزارى 5 تزار لەماوەى 200 سال دا تیرۆرکراون بەمەبەستى جیا جیا, دواى دورخستنەوەى لیۆن ترۆتسکى چونکە بەربەرەکانێى دەسەلاتى ستالینى دەکرد لە 20 ى ئابى 1940 لەشارى مەکسیکۆ تیرۆرکرا.
هەروەها لە ئەمریکا سەرەڕاى لینکۆڵن و کەنەدى 3 سەرۆکى ئەو وولاتە تیرۆر کراون, لە ئەوروپاش تیرۆرکردنى دۆگ فرانز فیردیناد لە 28ى حوزەیرانى سالى 1914 لە سەراییڤۆ بووە بە هۆى بەرپاکردنى جەنگێک لە نێوان سربیاو نەمسا و دواتر بەرپابونى جەنگى یەکەمى جیهان, لە کاتى جەنگى دووەمى جیهان دەزگاى موخابەراتى بەریطانى ئیم 16 هەستاون بە راهێنانى کەسانێکى چیکۆسلۆفاکى و کەمین دانان بۆ سەرکردەى سەربازى نازیەکان رینهارد لە ئایارى سالى 1942 توانییان چەند نارنجۆکێک فرێ بدەنە ناو ئۆتۆمبیلەکەى و بەبریندارى. لە 4ى حوزەیرانى هەمان ساڵ لەنەخۆشخانەیەکى پراگ کۆتایی بە ژیانى هات. جەنگى ساردى نیۆان زلهێژەکان رێخۆشکەر بوو بۆ تیرۆرى سیاسى وەک هەولدان بۆ تیرۆرکردنى فیدل کاسترۆى سەرۆکى کوبا و چى گیفاراو سەرۆکى چیلى سالفادۆر ئەلیندى.
سەدەى نۆزدەهەم و بیستەم بەسەدەى پێشکەوتنى زانستەکان و تەکنۆلۆژیا بەتایبەت زانستى فیزیا و کیمیاو و بایۆلۆژى و گەیاندن جۆرەکانى تری زانست و پێشخستنى چەکى ناووکى و چەکى بالیستى و فرۆکەى بۆمب هاوێژ و رۆکێتە دوور مەوداکان و چەکى تەقلیدى دادەنرێ لەپاڵ ئەمانەش لەتاقیگەى وولاتە زلهێزەکان و دەزگا موخابەراتەکانیان چەندین جۆرى گاز و مەوادى ژەهراوى بەرهەم دەهێنراو تاقى دەکرایەوە, گازەکان وەک تابۆن و خەردەل و سیانید و…هتد، ژەهرەکان وەک سالیوم و زەرنیخ و دایۆکسین پۆلۆنیۆم, دایۆکسین بەکارهێنرا دژى ڤیکتۆر یۆشینکۆى سەرۆکى ئۆکرانیاودەم وچاوى توشى شیواندن بوو جۆرجى مارکۆف یەکیکى تر بوو لە تیرۆرەکان بە ژەهر ئەویش کاتى وەستانى لەچاوەروانى لەوێستگەیەکى پاس لەلەندەن یەکیک نوکى چەترەکەى کرد بەسەرپەنجەکانى دا دواى نەخۆش کەوتنى دەرکەوت سەرى چەترەکە ژەهرى ریسینى پیوەبوە یەکیکە لەو ژەهرانەى رووسەکان لە رووەکى گەرچەک ئامادەیان کردووە بۆ تیرۆری سیاسى بەکاریان هیناوە.
تیرۆرى سیاسى زۆرجۆرى هەیە لەوانە دەرمانخواردکردن، بەپێى زانیاریەکان وەک دەرکەوتووە مۆسادى ئیسرائیلى خالید مشعلى لەسالى 1997 دەرمانخوارد کردووە، بەلام ئەوکاتە مەلیک حسین تداخلى کرد و گەر دژەکەى نەدرێتێ ئەوا رێککەوتنامەکان لەگەل ئیسرائیل هەلدەوەشێنێتەوە, بەهەمان شێوە یاسر عەرەفاتى سەرۆکى فەلەستین سالى 2004 دەرمانخواردکردوە بۆ مردنێکى لەسەرەخۆ دواى ئەوەى زانرا مادەى پۆلۆنیۆم 210 کراوەتە خواردنەکەیەوە بەپێى هەندێ سەرچاوەش دەوترێ ژەهرى سالیۆم بووە. تیرۆر بەهۆى تەلەفۆن و شەپۆلى دەنگى وەک ئەوەى جەوهەر دۆدایڤ سالى 1996 کاتى ئەنجامدانى پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەڕیگاى تەلەفۆنى مانگە دەستکردەکانەوە دواى دەستنیشان کردنى شوێنەکەى سۆخۆیەکى 25 ى رووسى رۆکێتێکى ئاراستەکردو تیرۆرى کرد, جۆریکى ترى تیرۆرکردن بەهۆى قەلەمەوە کەچەند گولەیەکى تێئاخراوە کەدەرچوو بەرجەستە کەوت هەواش لەگەل خۆى دەخاتە جەستەوەو یەکسەر ئەو کەسە دەکوژێ. نامەى بۆمبڕێژکراو وەک ئەوەی سەیداصالح یوسفى, زۆرجۆرى تیرۆرکردن هەیە وەک ئەوەى سالى  1970 هەولى تیرۆرکردنى رەحمەتى مەلا مستەفاى پێدرا، بەئاراستە کردنى رۆکێت و خۆتەقاندنەوە ئەوەى لێرە مەستمانە هەولى تیرۆرە بەهۆى ژەهر خواردنەوەیە بێگومان حیزبى بەعسى لەناوچوو یەکیک بوو لەو دەسەلاتە دکتاتۆریانەى ئەم جۆرە رێگەیەى بەکار هێناوە دژى بەرهەلستکاران و نەیارە ناوخۆکانى وەک ئەو شیوعیانەى بەند دەکران دواى ئازاد کردنیان توشى نەخۆشى جۆراوجۆر دەبون گیانیان لەدەست دەدا, بەپێى زانیارى سەدام خۆشى سڵى لەوجۆرە ژەهرە دەکردەوە کە بۆى بکرێتە ناو خواردنەکەیەوە، بۆیە لەهەر شوێنێک بوایە یەکێک لەپاسەوانە تایبەتەکانى بەناوى کامل جەجۆ پێشوەختە تامى ئەو خواردنەى دەکرد کە لەسەر خوانەکانى بۆی ئامادەدەکرا. شێوازێکى نوێ لەتیرۆر لە وولاتى خۆشمان هاتوتە ئاراوە ئەویش مردنى کت و پڕ و لەنکاو، یا خۆکوشتن بەهۆى کەمتەرخەمى یا تێکچونى بارى دەرونى ئەوانەى بەو شیوەیە تیرۆردەکرین دیارە نهێنیەکى گرنگ دەزانن بۆیە وایان بەسەر دەهێنرێ.
سەرانى کورد هەر لەکۆن و سەرەتاى بەرپابونى بزوتنەوە سیاسى و شۆرشگێریەکان روبەروى مەترسى تیرۆر بونەتەوە, سەرکردەکانى کورد لەشۆرشى نوێ بێبەش نەبون لەهەولى تیرۆر بە زۆر شیوە بەلام بەدەرمانخوارد کردن زیاتر هەولى بۆدراوە لەوانە هەولدان بۆ تیرۆکردنى جەنابى رەوانشاد مامجەلال لەلایەن خزمێکى خۆیەوە بەناوى دکتۆر فوئاد تالەبانى لەرێگاى چەند حەبێکى سیانید لەلایەن دەزگاى موخابەراتى عیراقەوە ئاراستە کرابوو، بۆ ئەنجامدانى ئەوکارە بەلام هەر خودى دکتۆر حەبەکان ئاشکرا دەکات, هەروەها هەولى تیرۆرکردنى کاک سامان گەرمیانى سالى 1979 لەریگەى پرتەقالەوە درا, هەروەها تیرۆرێکى تر سالى 1987 ئەنجام دراوە، ئەویش شەهید وریاى تیپى 25 لە ریگەى مەشروبەوە بەپێى زانیاریم هەولدرا بگەیەنرێتە ئیران، بەلام لەڕێگا کۆچى دوایی کرد گەر هەلەنەبم بەهۆى ژەهرى سالیۆمەوە بوو کە(بەکوردى خۆمان پێى دەگوترێ مەرگەموش) یەکێک لە سیفەتەکانى ئەو ژەهرە لەسەرەخۆ کاردەکاتە سەر جگەر و گورچیلەو گەدەو میشک گەر بە زوویى چارەسەرو دژەکەى وەرنەگیرێ ئەو کەسە گیان لەدەست دەدات. لەیەکێ لە بیرەوەریەکانم لەبەشى بێتەل باسى ژەهر خواردنەکەى بارەگاى کاک مستەفا چاورەشم لەسێروانى بەرى مەرگەسالى 1987 کردووە لەخوانێک ئامادەکرابوو بۆ دکتۆر مەحمود عوسمان و کاک عدنان موفتى و رەحمەتى موحسن بایز کەدواى ئاشتبونەوەى گشتى روویان لەبەرى مەرگەکردبوو بەنیازى بارەگادانان(لەکانى توو) ئەو رۆژە لەلایەن کاک مستەفاوە میواندارى دەکرین و سامى شۆرش و بێستونى مەلا عومەر، دواتر دکتۆر شوانیش هەرلەوێ نان دەخوات, بەپێى ئەو بروسکەیەى لەت/43ى ئاسۆس وەرمان گرت دواى ماوەیەک بیستونى مەلاعومەر و کچەکەى مەلامحەرەم و دایکى کاک مستەفا گیان لەدەست دەدەن بەلام تریفەى خوشکەزاى بەهۆى گەنجى سەرەتا هیچى لێ دیار نادات لەهەموان خراپتر کاک مستەفا بوو ئینجا عدنان موفتى و سامى شۆرش و دکتۆر شوان رەوانەى ئێران دەکرێن، بەلام دکتۆر مەحمود گەرایەوە بارەگاکەى کاک نەوشیروان خۆى چارەسەرى خۆى دەکرد تا ماوەیەک و هەندێ دەرزى لەئێرانەوە نێردرا بەپەلە, ئەو کارە لەلایەن خێزانى جەبارى على عەوێزەوە بەئاراستەکردنى لەلایەن ئیستیخباراتەوە بۆى کردبونە ناو ماستاوەوە چونکە ئەو جۆرە ژەهرە نەرەنگى هەیە نەتامى هەیە، بەلام کاریگەرى زۆر بەجێ دەهێلى وەک بێهێزى و هەلوەرینى موەکانى لەش, هەرچەندە دکتۆر شوان و دکتۆر جەلال لەوێ لەنەخۆشخانەبون، بەلام نەبونى ئەو دژە واى کرد 3کەس گیان لەدەست بدەن و بەپەلە فریاى ئەوانى تریش کەوتن تەنها دکتۆر مەحمود عوسمان نەبێ مایەوە دواتر ئەویش رەوانە کرایەوە بۆ ئێران, دواى راپەرینیش ئەوەى ئەوکارەى کردبوو سزاى خۆى وەرگرت, پرسیارەکە ئەوەیە ئایا جەبارى على عەوێز پەیوەندى بەو کارە هەبووە؟ چونکە بەپێى زانیارى ئەوکاتە لەبەرى قەرەداخ بووە یا هەر ئەو ژنە کارى کردووە بۆ بەردانى جەبار لەزیندان بەرامبەر ئەوکارە؟
بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕێز ثالیۆم هیماى کیمایی Ti وژمارەى گەردیلەکانى 81 و لەلایەن کیمیازانى ئینگلیزى و لیام کۆکس ساڵى 1861 دۆزراوەتەوە و لە ووشەى یۆنانى thallos ی یۆنانى وەرگیراوە بەواتاى گۆپکەى سەوز یا چلى سەوز, رژێمى صدام سالى 1978 بەپێى ریوایەتى حامید عەلوان الجبورى وەزیرى دەولەت بۆ کاروبارى دەرەوە لەرژێمى بەعس دەلێت: ژەهرى ثالیۆم کرابوە ناو خواردنەکەى هەوارى بۆمیدین و (عقید احمد بن شریف)یش ئەوەى دوپات کردۆتەوە و دەلێت: هەر کە لەبەغداوە بەرەو دیمەشق دەرچوین سەرۆک هەوارى بۆمیدین بارى تەندروستى تێکچوەو مێزەکەى خوێن بووە, ساڵى 2005 دواى 27 ساڵ هاوسەرى بۆمیدیەن پەردەى لەسەر تیرۆرکردنى هەڵمالى و صدامى تاوانبارکرد ژەهرى ثالیۆمى بۆکراوەتە خواردنەکەى لەکاتى سەردانەکەى بۆبەغدا سالى  1978, هەر رژێمى سەدام لەلندەن سالى 1980 یەکەم تیرۆرى بەژەهرى ثالیۆم ئەنجام داوە دژى مجدی جیهاد سالح ئەندامى سەرکردایەتى نهێنى حیزبى بەعس.

بۆ ئەم بابەتەسودم لە چەند سەرچاوەیەکى جیاوازى ئینترنێت وەرگرتووە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت