لوقمان مصطفی: تویتەکانی ترامپ ئاگر بەردەداتە ماڵی نەیارەکانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ترامپ لەتویتەکانیدا ئەو پەیامەی دا بە گوێمانا بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکانتدا مەرج نیە جەنگ بەرپاکەیت، لە زەوی و ئاسمان و دەریاوە بەسەر دووژمنەکانتدا ئاگر و ئاسن ببارێنیت، هەروەها مەرجیش نیە دام و دەزگای زەبەلاحی میدیایی بۆ بەکاربێنی، هەروەک پێشتریش دۆناڵد ترامپ وتبووی تویتەر ئەو دەرچەیەیە کە لە ڕێ یەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئەمریکا دەکەم، بێ ئەوەی پێویستم بە میدیای ئەمریکا ھەبێت، بەگوتەی ئەو راستیەکان دەشێوێنن، بەتایبەت (سی ئێن ئێن ئێن) و (ئێن بی سی ) و ( سی بی ئێس ) و ( ئەی بی سی) و… هتد. ترامپ پێی وایە تەنها تویتێک بەسە ئاگر بەردەیتە ماڵی نەیارەکانت و ئابووریان لەبنەڕەتدا هەڵتەکێنی، تا ئەکەونە سەر ئەژنۆ و بەتەواوی چۆک دادەدەن و دێنە ژێر ڕکێفتەوە.
دۆناڵد ترامپ لە چەند پەیامێکی تریدا لە ڕێی تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە داکۆکیی لە بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەتایبەتیش تویتەر کردو لە یەکێک لەو پەیامانەیدا کە بۆ ئەو مەبەستە ئاڕاستەی کردووە ترامپ نووسیویەتی: سوود وەرگرتنم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ھەر تەنھا لەبەرئەوە نییە کە سەرۆکی ئەمریکام، بەڵکو لەبەرئەوەیە کە من سەرۆکێکی ھاوچەرخم. لە هەمان کاتیشدا لە پەیامێکی تریشدا نووسیویەتی: ھەندێک لە راگەیاندنەکان لە ھەوڵی ئەوەدان قەناعەت بە کۆمارییەکان و کەسانی تریش بکەن کە من تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکار نەھێنم، بەڵام با ئەو کەسانە چاک بزانن کە ھۆکاری سەرکەوتنم لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ساڵی 2016 ی ئەمریکادا وتار و چاوپێکەوتنەکانم و بەکارھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەتایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) بوو.
بۆیە ترامپ وابە ئاسانی دەستبەرداری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نابێت و لێرەوە هەوڵ دەدات دووژمنەکانی بە چۆکدادابێنێ. بەتایبەتی ئەم شەڕە تویتانەی لە ئێستادا ئاڵاندویەتیە ئێران و تورکیاو چەند ووڵاتێکیتر، بە شێوەیەک کاری کردۆتەسەریان، بەفەرمی داوایان لە کۆمپانیای ناوبراو کرد کە هەژماری تایبەت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتەر دابخات، بەهۆی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە لە ماوەی ڕابردوو کردیە سەر هەر یەک لە ووڵاتەکانی پاکستان و فەڵەستین و ئێران و تورکیا، لە ڕێگای تویتەکانی لە تویتەر. بەڵام کۆمپانیای تویتەر بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک هەژماری دۆناڵد ترەمپ داناخەین. چونکە بە هۆی زۆری تویتەکان دۆنالدترامپەوە بەهای پشکەکانی تویتەر تادێت ڕوو لە هەڵکشانە (جاک دۆرسی )کە یەکێکە لە دامەزرێنەکانی کۆمپانیای تویتەرو لەهەمان کاتیشدا بەڕێوەبەرێتی، ڕایگەیاند تەنها بەهای ئەکاونتی ترامپ لە توویتەر نزیکەی دوو ملیار دۆلارە.!

بەسوپاسەوە سودم لە ئەکاونتی کوردسات نیوز وەرگرتوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت