تێکۆشەر حوسەین: ڕێککەوتنی ژێر بەژێری گۆڕان و یەکێتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەم ماوەیەدا زۆرترین حەملە دژی گۆڕان دەستی پێکردوە، هەر لەدرۆ و چەواشەکاری و تشهیر وتخوین و… هتد:
یەکەم:
دەزگای زانیاری یەکێتی لەڕێی “شعبة اعلام”ـەوە پڕوپاگەندەی ئەوە بڵاودەکەنەوە کەوا هەریەک لە “نما ـ چیا” دوو کوڕەکەی ڕەوانشاد نەوشێروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕانیان بەڕێککەوتنێکی ژێربەژێری فرۆشتوە بەیەکێتی لەپێناو سەفقەیەکی سیاسیدا، بەجۆرێک کارگەیشتە ئەوەی کە تەنانەت لەلایەن هەریەک لەخودی ” لاهور تاڵەبانی ـ قوباد تاڵەبانی” یەوە بۆچەواشەکردنی لایەنگرانی خۆیان و لێدان لەبزوتنەوەی گۆڕان بڵاویان کردەوە، کەوا لەئاییندەیەکی نزیکدا چیا و نما دەچنە نێو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەپلەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی وجێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کورستان! هەندێ لەهاوڕێیانی خۆشمان کەوتنە ژێر هەژمونی ئەو چەواشەکاریانەوە.
دووەم:
بێ ئاگا لەو پڕوپاگەندانەی کەیەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستی پێکردوە، لەولاشەوە بانگەشەی نازناوی “ڕێکخەری سێبەر”یان دەدایە پاڵ چیای کاک نەوشێروان مستەفا.
سێیەم:
بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەبوونی دەستی یەکێتی لەدانەنانی “عبداللەی ملانوری” وەک سەرۆکی لیست، دیسان بەڕێککەوتنێکی ژێربەژێری لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە لەپێناو سەفقەیەکی تری سیاسیدا.
چوارەم:
بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی دانانی “علی حمە ساڵح” وەک سەرۆکی لیست لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لەپێناو ڕێککەوتنێکی ژێر بەژێری گۆڕان و پارتیدا.
پێنجەم:
ئەوکاتەی ئێوارەی 12 ـی ئایار بەئاگاداری هەموو یەکێتی لەلایەن “شێخ جعفر”ـەوە هێرش کرایە سەرگردی زەرگەتە، جگە لەوەی یەکێتی داوای لێبوردنی نەکرد، دواتر بڵاویان کردەوە کەوا ئەو کێشەیە تەنها کێشەیەکی شەخسی بوو بەموحەددەدیش “قادری حاجی علی” مەبەستیان بووە. هەموو ئەمانەش تەنها بۆ شێواندنی ڕاستی ولادان لەحەقیقەتی ڕوداوەکە بوو.
شەشەم:
دواتر دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کەوا بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەت هەریەک لەکوڕەکانی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفاو هەندێ قیادی تری گۆڕانیش هەمان تەفسیریان هەیە کە بەڵێ کێشەکە، کێشەیەکی شەخسی بووە، نەوەک بزوتنەوەی گۆڕان بەگشتی.
بۆئەوەی هەندێ شت لای هاوڕێیان وهەڵسوراوانی خۆشەویست بەرچاو ڕوونی هەبێت دەمەوێت بەهەمان شێوە یەک بەیەکی خاڵەکانی سەرەوە وەڵام بدەمەوە:
یەکەم:
ئەگەر مەسەلەکە تۆزێکیش پەیوەندی بەڕێککەوتنێکی ژێربەژێریەوە هەبوایە، بۆچی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاستەوخۆ بەئاشکرا لەپێناو سەفەقاتی سیاسی گەورەدا ڕێکەوتنەکەی دەباشانی جێبەجێ نەئەکرد، ئەگەر مەسەلەکە تەنها سەفەقات بێت؟ بەپێچەوانەشەوە بۆیەکێتیش هەمان شت هەر دروستە.
دووەم:
لەخاڵی یەکەم واتا لەیەکەم پڕوپاگەندە باسیان لەوە دەکرد دوو کوڕەکانی کاک نەوشێروان دەچنە نێو یەکێتی، کەچی لەپڕوپاگەندەی دووەمدا باسیان لە ڕێکخەری سێبەری دەکرد لەلایەن چیای کاک نەوشێروانەوە، لەکاتێکا بۆچی لەهەڵبژاردنکدا بەخۆپاڵاوتنێک نایەن، دوای دەرچون ڕێک نابن بەڕێکخەرێکی فعلی بۆبزوتنەوەی گۆڕان، یانیش ئەندامی خانەی ڕاپەراندن، یائەندامی ژوور، یاهەربەرپرسیاریەتێکی تر تەواوی ئەوهەڵسوراوانەشی کەڕەخنەیان هەیە لەگریمانەی حقیقی دەستوەردانی ئەمان، هیچ کێشەکیشان نابێت لەهاتنەپێشەوەیان، واتا پرسیارەکە ئەوەیە، بۆچی ئەبن بەیەکێتی؟
سێیەم:
ئەگەر یەکێتی بەڕێککەوتنێکێ ژێربەژێری لەگەڵ گۆڕان کردبێ لەپێناو پارەدا عبداللەی ملانوریان کشاندبێتەوە….
چوارەم:
ئەی خێرە هەریەکێتی سەرۆک لیستێکی بەدڵی خۆی دا نە ئەنا بۆ گۆڕان کەهەرپیاوی خۆی بێت؟ بۆچی پارتی علی حمە ساڵەح دائەنێت؟
پێنجەم:
ئەگەر پڕوپاگەندەکەی یەکێتی تۆزێک ڕاستی تیابوایە لەوەی کەیەکێتی فعلەن کێشەکەی کێشەیەکی شەخسی بووە، نەوەک کۆی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، مەسەلەکانی پەیوەست بەتەزویراتی هەڵبژاردن، ئەی بۆچی هەڵدەکوتنە سەرگردی زەگەرگەتە، بۆچی ڕاستەوخۆ نەئەچونە سەر قادری حاجی علی؟
شەشەم:
ئەگەر ئەو قسەیە ڕاستبوایە کەوا بەڵێ ئەوانیش ڕێک هەمان تێڕوانینیان هەیە کەبەڵێ کێشەکە کێشەیەکی شەخسی بووە، بۆچی هەمان شەو “چیای نەوشێروان مستەفا” کاتێ لەڕێی “حاکم قادر و دلێری سید مجید و فڵان و فیسالەوە”جواب بۆ یەکێتی دەنێرێت، کەوا ئەبێ هەر ئەمشەو مەکتەبی سیاسیتان و مەڵبەند وکۆمیتەو تەواوی بارەگاکانتان بەرد بارانبکرێت و شاربەدەربکرێن لەوشارە؟
هەربۆمعلوماتیش هەمان شەو تەواوی قیادیەکانی یەکێتی لەترسان ئەوشارە جێدێڵن. لەسەردۆخی ناوخۆی گۆڕانیش هەندێ شت پێویست بەڕونکرنەوە دەکات، بەڵام با بۆکاتی خۆی بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت