سەروەت هەڵەبجەیی: نمایشی سەربازی پارتی لە گوڵەخانەو رەمەڵ لێدان لە یاسا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم جۆر لە سیناریۆ و بێدەسەڵاتی لە گەیاندنی پەیامی ئاشتیانەو پێکەوەژیان و یەکریزی نیشتمانی و چارەسەری کێشەکان بەشێوازی دیموکراسی لە پێناو فەراهەمکردنی خەونی لەمێژینەی گەلە کەمان، رێک پێچەوانەکەی دەبینین. ئەم جۆرە فۆبیا پەیامیە ڕاستەوخۆ کاریگەری کردوەتە سەر ئاگایی خەڵك. لە ئێستادا خەڵك دژی نیشتمانن چونکە وا دەزانن، کە نیشتمان هی ئەوان نیە، بەڵكو هی چینی دەسەڵاتە، ئەمەش روونە دەسەڵاتەکەی ویستی خراپی دەکا و دواجاریش بە نیوەناچڵ بۆی دێتەوە سەر سکە. لە ڕاستیدا ئەمە دیاردەیەکی ئاڵۆزە لە بێدەسەڵاتی، بێ ئاگایی، و مۆدرێن نەبوون. دەبێت یەکێتی بەزوویی بەر لە سینارۆکانی پارتی بگرێت، تا دێگەڵەیەکیتر لە زۆنی سەوز دروست نەبووە.
هەموو تێگەشتنەکەی پارتی بۆ ئازادی و دیموکراسی لە سنوری زۆنی سەوز خولانەوەیە لەنێو ئەو بازنە تەسک و خێڵەکی شکستخواردووەی کە دوای هەڵهاتن لە پەیرەو کردنی ئازادی دیموکرتی و پکەوەژیان،دیسان ئاوەژوو دەبێت بۆ سیناریۆ، دەستە واژەی ئیرهابی فیکری بۆسلێمانی و مانرۆری سەربازی لە گوڵە خانە.
لە راستیدا پارادایمی پرسە کە لە کاکە حمەی گوڵە خانەوە دەستپێدەکەم:
یەکەم/ ئەگەر بەراستی کاکە حمە دەیهەوێت ساڵیادی حیزبە کەی بکاتەوە ئەوە حەقی پێدەدرێت و دیسان مافی خۆیەتی رێک لەو خاڵەوە دەستپێبکات کە حسک ی جاران و پر جەماوەرو خاوەن سوڵتەی هێزی یەکەمی کوردستان خەنجەری پارتی لە پشتەوە چۆن تێک و پێکی شکاندوو دەستە بژێری بەرپرسانی لە سەر حیسابی کوردستان پر پارەو پولکردوو بۆ هەمیشە لە دیوە خانەکەی کاکە حمە بەرەو پیرمام ماڵئاواییانکردوو، کاکە حەمەو هەندێک لە سەرکردەکانی حسکی ئەو کاتەیەن بەتەنیا هێشتەوە.
دووەم/ لە ساڵانی رابردوو بینیمان حەمەی حاجی مەحمود، چەند ڕاستیەک لەسەرکارنامەی مێژوویی پارتی باس دەکات، لەوتەکانی دا کاکە حمە 31ی ئاب وەک گەورەترین خیانەتی مێژووی ناودەبات و دەڵێت: مێژووی پارتی تەنیا ماڵوێرانی بۆ گەلی کورد فەراهەمکردووە.
بەبروای بەندە کاکە حەمە لە ساڵیادی حیزبەکەی دەبوو راڤەی لەم جۆرەی بکردبا، چونکە ئەمە بووەتە رابردووی تاڵ لە کارنامەی حیزبەکەیدا. لە ئێستادا کاکە حمە ئازادە قیبلەی ئایدۆلۆژیای لە پیرمام بێت، بەڵام ئەوە ناکرێ کاکە حمە بە دوو رۆح کاربکەت دوا جار ئەم دوورۆحە بچنەوە یەک جەستە، رۆحێک لە پیرمام بۆ رەمەڵ لێدان لە بریارە هەڵەکانی سەرۆک و، رۆحێک لە سنوری سەوز بۆ پلانگێری و سیناریۆکانی پارتی.
پارتی زۆری هێناو بردی نەیتوانی تەنیا یەک رۆژ پیادەی دیموکراسی لە زۆنی سەوز بکات، بەچەشنی بەچکە قەل دەستەوەسانبو لە ئاست ئازادی رادەربرین و دیموکراسی و پێکەوەژیان، پارتی لە دنیای رۆشنبیرسلێمانی دا ناتوانێ گەشە بکات، پارتی هیچ سەری لە دنیای مۆدێرن و فەلسەفەی عەقلانی و ئازادی رادەربرین نابێتەوە، بۆیە سلێمانی بۆ پارتی بووەتە مەنجەلیقی رۆمیەکان. بۆیە لە ئێستادا پارتی سەرقاڵی سیناریۆی نەزۆک بێبنەمایە بۆ ئەوەی سلێمانی بە بێ خاوەن وێنا بکات.
پارتی لە کەناڵە نەوتیەکانیەوە ئاماژە بۆ سریە یەکی تۆکمە بۆ حیزبی سۆشیالیت دەکات، لە بەرامبەر داواکەی گۆرانیش کە کۆکۆدنەوەی هێزێک بوو ببەناوی بەرکریکردن لە خۆیان، تا بگاتە ئەمریکا هێنایە سەر خەت کە نابێت بزوتنەوەی گۆران بیر لەو جۆرە پلانە بکاتەوە چونکە مەترسی گەورەی دەبێت.
پارتی بە سیناریۆکەی گوڵە خانە دەیەوێت بیرێکی رادیکاڵانە بخاتەوە گۆرەپانی سەوزو بە یەکجاری هەستە نەتەوەییەکە زیاترو زێدە تر مردار بکاتەوە.
پارتی هەمان سیناریۆی 2002 دووپات دەکاتەوە کە زیاتر لە چوار ساڵ خزمەتی بە گروپێکی رادیکاڵکرد بەناوی ئەنسارو ئیسلام دواجار بە کوشتنی فرەنسۆ کۆتایی بە پلانگێرییەکەی هاتوو ئەم گروپەی بەش بەش رەوانەی سنورە کانی هەورامانکردوو زیاتر لە دوو ساڵیش ئارەمی ئەم ناوچانەی بەیەکجاری شێواند.
پارتی لەم پلانەی دا واهاتووە دوای سۆشیالست بە بزوتنەوەی ئیسلامی بڵێ ئێوەش لە مەکتەب عەسکەری تا چیای شنروێ نمایشێک ئەنجام بدەن دواجاریش بەمانشێتی گەورە لە کەناڵ و ماڵپەرکانی بنوسێت هێزە خۆماڵیە کانی ناوچەی سەوز سەریان هەڵداوەتەوە .
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوو یەکێتی نیشتمانی بە راگەیەندراوێک پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پەکەکە دەربری و ئێدانەی لەشکر کێشیەکەی تورکیای لە سنوری برادۆست کرد.
لە کۆتایدا ماوە بڵێم: ئێمە لە ئەندێشەکانی پارتی تێدەگەین پارتی لە هەر سێ شەری ناوخۆیی و ئاوەدانی و دیموکراسیدا بەم زۆنەی سەوز دۆراوەو هەر بە دۆراویش ماوەتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت